بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-19-22:27:00 - کۆدی بابەت: 11996
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە (بە عەرەبی: التفکیر النقدی، بە ئینگلیزی: Critical thinking)، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە چەمکێکی دەوڵەمەندە کە بە درێژایی ٢٥٠٠ ساڵی ڕابردوو گەشەی کردووە، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی شێوازی بیرکردنەوەیە دەربارەی هەر بابەتێک، ناوەڕۆکێک، یان کێشەیەک، کە تێیدا کەسەکە  جۆریەتی بیرکردنەوەی خۆی باشتر دەکات.

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە چییە؟

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بریتییە لە توانای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ڕاستییەکان و ئەو زانیارییانەی کە بەردەستن، بۆ توانای بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا شتێک ڕاستە یان هەڵەیە، بنیاتنانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە واتای ئەوەیە کە بتوانیت داکۆکی لە بیرۆکەکانت و بۆچوونەکانت بکەیت، بە شێوەیەکی لۆجیکی بیرۆکەکانت پێشکەشیان بکەیت و بڕیار بدەیت بۆ باشترکردنیان.

بۆچی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە گرنگە؟

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە زۆربەی بوارەکانی ژیانتدا بەسوودە، لەوانە پیشەکەت، ئەمە وا لە تۆ دەکات کە کەسێکی لێهاتوو بیت، کەسێک کە سەیری هەموو بژاردەکان و چارەسەرە گونجاوەکانی کردووە پێش ئەوەی هەڵیانبژێرێت.

گرنگییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە بوارەکانی

  • ئابووری
  • باشترکردنی توانای زمان و توانای پێشکەشکردن
  • داهێنان
  • زانست و دیموکراسی
  • کارکردن

نموونەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە و بە شێوەی جۆراوجۆر بەکاردێت، نموونەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بریتین لە:

  • توێژینەوە: لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکان و ڕاستییەکان واتلێدەکات کە ئامادە بیت لە کاتی پێشکەشکردنی زانیاریەکانت بە خەڵک، تۆ بە تەواوی دەزانیت دەربارەی چی شتێک قسە دەکەیت بەهۆی ئەو کاتەی کە بۆ بابەتەکەت تەرخانت کردووە، بە باشی قسە دەکەیت و دەزانیت چ پرسیارێک بکەیت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا هەمیشە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و زانیاری ڕاستەقینە بەکاربهێنە.
  • بیرکردنەوەی کراوە: بیرکردنەوەی کراوە لە کاتی گفتوگۆکردن یان بەشداریکردن لە چالاکییەکی گروپدا گرنگە بۆ سەرکەوتن، ڕەتکردنەوەی بیرۆکەکانی کەسانی تر پێش ئەوەی گوێت لێیان بێت ڕێگریت لێدەکات لە بەرەوپێشچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت کێشەیەک چارەسەر بکەیت، پێویستە ئامادە بیت بۆ گوێگرتن لە بۆچوون و بیرۆکەکانی کەسانی تر.
  • چارەسەرکردنی کێشەکان: چارەسەرکردنی کێشەکان لەوانەیە گرنگترین شارەزایی بێت کە بیرمەندانی ڕەخنەگر دەتوانن هەیانبێت، توانای چارەسەرکردنی کێشەکان یارمەتیت دەدات سەرکەوتوو بیت، ببیت بە سەرکردە و گۆڕانکاری کاریگەردروست بکەیت، یەکێک لە ڕێگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەوەیە کە سەرەتا بزانین کێشەیەک هەیە کە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە، بە دیاریکردنی کێشەکە دەتوانیت دەست بکەیت بە شیکردنەوەی کێشەکە و چەند چارەسەرێکی گونجاویان بۆ دیاری بکەیت.

بۆ ئەوەی ببیت بە ڕەخنەگرێکی باش

  • ئامانج و چوارچێوەی بیرکردنەوەت ڕوون بکەرەوە.
  • سەرچاوەی زانیارییەکانت بزانە.
  • دیاریکردنی گفتوگۆکان.
  • توانای هەڵسەنگاندن.


سەرچاوەکان



879 بینین