هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-11-11:30:00 - کۆدی بابەت: 12082
هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (بە ئینگلیزی: Cortizol، بە عەرەبی: الکورتیزول) کۆرتیزۆل هۆرمۆنێکی ستێرۆیدە کە ڕژێنی ئەدریناڵ، ڕژێنی ناوەکی لەسەر سەرەوەی گورچیلەکان بەرهەمی دەهێنێت و لەوێوە دەردەدرێت. کۆرتیزۆل کاریگەری لەسەر چەند لایەنێکی جەستە هەیە و بە شێوەیەکی سەرەکی یارمەتی ڕێکخستنی وەڵامی جەستە دەدات بەرامبەر فشاری دەروونی.

کۆرتیزۆل چییە؟

کۆرتیزۆل هۆرمۆنێکی گلوکۆکۆرتیکۆیدە کە ڕژێنی ئەدریناڵ بەرهەمی دەهێنێت و دەریدەدات. هۆڕمۆنەکان ماددەیەکی کیمیایین کە ڕێکخستنی کردارە جیاوازەکانی جەستە دەکەن بە گواستنەوەی پەیام لە ڕێگەی خوێنەوە بۆ ئەندامەکان، پێست، ماسولکەکان و شانەکانی تر. ئەم نیشانانە بە جەستە دەڵێن چی بکات و کەی ئەنجامی بدات.

گلوکۆکۆرتیکۆیدەکان جۆرێکن لە هۆرمۆنی ستیرۆید. هەر بۆیەش کۆرتیزۆڵ بە هۆرمۆنی ستیرۆیدی دادەنرێت. ئەم هۆرمۆنانە هەوکردنی هەموو شانەکانی جەستە کەم دەکەنەوە و کۆنترۆڵی زیندەچالاکی دەکەن لە ماسولکەکان و چەورییە خانەکان و جگەر و ئێسکەکان. هەروەها گلوکۆکۆرتیکۆیدەکان کاریگەرییان لەسەر سووڕی خەو هەیە.

ڕژێنی ئەدرینال کە هەروەها ناسراوە بە ڕژێنی سەروو، ڕژێنێکی بچووکن لە شێوەی سێگۆشە کە دەکەونە سەر هەر یەکێک لە دوو گورچیلەکە. ڕژێنەکان بەشێکن لە کوێرە ڕژێنە کۆئەندام. کۆرتیزۆل هۆرمۆنێکی گرنگە کە کاریگەری لەسەر نزیکەی هەموو ئەندام و شانەکانی لەش هەیە. چەندین ڕۆڵی گرنگی هەیە لەوانە:

جەستە بە بەردەوامی چاودێری ئاستی کۆرتیزۆڵ دەکات بۆ پاراستنی لە ئاستی جێگیر (homeostasis). بێگومان ئاستی کۆرتیزۆڵی بەرزتر لە ئاسایی یان کەمتر لە ئاسایی لەوانەیە زیان بە تەندروستی گەیەنێت.

ئایا کۆرتیزۆل هۆرمۆنی سترێسە؟

کۆرتیزۆل بە "هۆرمۆنی سترێس" ناسراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین کاریگەری گرنگی هەیە لە هەموو جەستەدا جگە لە ڕێکخستنی وەڵامی فشاری جەستە. هەروەها گرنگە ئەوە بزانین کە لە ڕووی بایۆلۆجییەوە، چەندین جۆری فشاری دەروونی هەیە، لەوانە:

فشاری دەروونی کورتخایەن: فشاری دەروونی توند ڕوودەدات کاتێک لە ماوەیەکی کورتدا لە مەترسی لەناکاودا دەبیت. بۆ نموونە، خۆ بەدوورگرتن لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل یان بەدواداچوون لەلایەن ئاژەڵێکەوە بارودۆخێکە کە دەبێتە هۆی فشاری دەروونی توند.

فشاری دەروونی درێژخایەن: ئەو فشارە دەروونییە درێژخایەنەی ڕوودەدات کاتێک ئەزموونی بارودۆخی بەردەوام دەکەیت کە دەبێتە هۆی نائومێدی یان دڵەڕاوکێ. بۆ نموونە، هەبوونی کارێکی قورس یان نائومێد یان هەبوونی نەخۆشی درێژخایەن دەبێتە هۆی فشاری دەروونی درێژخایەن.

فشاری دەروونی دوای کارەسات: ئەو فشارە دەروونییەی کاتێک ڕوودەدات کە ڕووداوێک ڕوودەدات و مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکات کە ترس و هەستی تەنهایی دروست دەکات. بۆ نموونە، ئەزموونکردنی ڕووداوێکی کەشوهەوای توند، وەک گەردەلوول، یان ئەزموونکردنی جەنگ یان دەستدرێژی سێکسی دەتوانێت ببێتە هۆی فشاری دەروونی. لە هەندێک حاڵەتدا، ئەم ڕووداوانە دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی فشاری دوای کارەسات (PTSD).

جەستەت کۆرتیزۆل دەردەدات کاتێک ئەم جۆرە فشارانەت هەیە.

کۆرتیزۆل چی لە جەستە دەکات؟

نزیکەی هەموو شانەکانی جەستە وەرگری گلوکۆکۆرتیۆیدیان هەیە. بەهۆی ئەمەوە، کۆرتیزۆڵ دەتوانێت کاریگەری لەسەر نزیکەی هەموو ئەندامەکانی جەستە هەبێت، لەوانە:

بە شێوەیەکی دیاریکراو، کۆرتیزۆڵ کاریگەری لەسەر جەستە هەیە بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

ڕێکخستنی وەڵامی فشاری دەروونی جەستە: لە کاتی فشاری دەروونیدا، جەستە دەتوانێت کۆرتیزۆل دەربدات دوای ئەوەی هۆڕمۆنەکانی "جەنگ یان فڕین" دەردەکات، وەک ئەدرینالین، بۆیە بەردەوام دەبێت لە هۆشیاری بەرز. هەروەها، کۆرتیزۆل دەبێتە هۆی دەرچوونی گلوکۆز (شەکر) لە جگەر ئەمەش بۆ وزەی خێرا لە کاتی فشاردا کاردەکات.

ڕێکخستنی زیندەچالاکی: کۆرتیزۆل یارمەتی کۆنترۆڵکردنی چۆنیەتی بەکارهێنانی چەوری و پڕۆتین و کاربۆهیدرات دەدات بۆ وزە.

کەمکردنەوەی هەوکردن: کۆرتیزۆل دەتوانێت بەرگری لەش بەهێز بکات بە سنوردارکردنی هەوکردن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر بە بەردەوامی ڕێژەیەکی بەرزی کۆرتیزۆڵ هەبێت، جەستە دەتوانێت ڕابێت بەوەی کە کۆرتیزۆڵی زۆر لە خوێندا هەیە، کە ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن و لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری.

ڕێکخستنی پەستانی خوێن: چۆنیەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن لە مرۆڤدا ڕوون نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆل دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزی پەستانی خوێن، و ئاستی کەمتر لە ئاستی ئاسایی کۆرتیزۆل دەتوانێت ببێتە هۆی نزمی پەستانی خوێن.

بەرزبوونەوە و ڕێکخستنی شەکری خوێن: لەژێر بارودۆخی ئاساییدا، کۆرتیزۆل هاوسەنگی کاریگەری ئەنسۆلین دەکات، هۆرمۆنێک کە پەنکریاس دروستی دەکات بۆ ڕێکخستنی شەکری خوێن. کۆرتیزۆل شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە بە دەردانی گلوکۆزی هەڵگیراو، لە کاتێکدا ئەنسۆلین شەکری خوێن دادەبەزێنێت. هەبوونی ڕێژەیەکی بەرزی کۆرتیزۆل بە شێوەیەکی درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن (hyperglycemia). کە دەکرێت ببێتە هۆی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو.

یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی سووڕی خەو: لەژێر بارودۆخی ئاساییدا، ڕێژەی کۆرتیزۆڵی کەمترت هەیە لە ئێوارەدا کاتێک دەچیت بۆ خەو و لە بەیانیاندا پێش لەخەو هەستان ئاستی بەرزی هەیە. ئەمە پێشنیاری ئەوە دەکات کە کۆرتیزۆل ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەستپێکردنی بەئاگابوون و ڕۆڵی هەیە لە ڕیتمی ڕۆژانەی جەستە.

باشترین ئاستی کۆرتیزۆل پێویستە بۆ ژیان و بۆ پاراستنی چەندین کرداری جەستەیی. ئەگەر ئاستێکی بەرز یان نزمی کۆرتیزۆڵت هەبێت دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەبێت.

چۆن جەستە کۆنترۆڵی ئاستی کۆرتیزۆل دەکات؟

جەستە سیستەمێکی وردی هەیە بۆ ڕێکخستنی ئاستی کۆرتیزۆل. ژێرلانک کە ناوچەیەکی بچووکە لە مێشک و بەشدارە لە ڕێکخستنی هۆڕمۆنەکاندا، و ژێر مێشکە ڕژێنیش، ڕژێنێکی بچووکە کە دەکەوێتە ژێر مێشک، بەرهەمهێنانی کۆرتیزۆل لە ڕژێنی ئەدریناڵ ڕێکدەخەن. کاتێک ئاستی کۆرتیزۆل لە خوێندا دادەبەزێت، ژێر لانک هۆرمۆنی دەردانی کۆرتیکۆترۆپین (CRH) دەردەدات. کە ئەمەش ژێر مێشکە ڕژێن ئاڕاستە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی ئەدرینۆکۆرتیکۆترۆپیک (ACTH). دواتر ACTH گرێی ئەدرینال هاندەدات بۆ بەرهەمهێنان و دەردانی کۆرتیزۆل.

بۆ ئەوەی ئاستی باشی کۆرتیزۆل لە جەستەدا هەبێت، پێویستە ژێر مێشکە ڕژێن و ڕژێنی ژێر لانک و ڕژێنی ئەدرینال بە دروستی کار بکەن.

چی پشکنینێک دەتوانێت ئاستی کۆرتیزۆل دیاریبکات؟

دابینکەرانی چاودێری تەندروستی دەتوانن ئاستی کۆرتیزۆڵ بپێون لە ڕێگەی پشکنینی خوێن، میز یان لیک. هەروەها دیاری دەکەن کە کام پشکنین باشترینە بەپێی نیشانەکانت.

کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەم دەربارەی ئاستی کۆرتیزۆڵ؟

ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشی کوشین یان نەبوونی ئەدرینالت هەبوو، پەیوەندی بکە بە دابینکەری چاودێری تەندروستی.

ئەگەر نیگەرانیت دەربارەی ئاستی فشاری ڕۆژانەت هەبوو، قسە لەگەڵ پزیشک بکە دەربارەی ئەو هەنگاوانەی کە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ کەمکردنەوەی فشارەکەت تا تەندروست بمێنەوە.

کۆرتیزۆل هۆرمۆنێکی گرنگە کە کاریگەری لەسەر چەند لایەنێکی جەستە هەیە. لە کاتێکدا چەند شتێک هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ هەوڵدان بۆ سنووردارکردنی فشاری دەروونی، و لە ڕێیەوە ئاستی کۆرتیزۆڵ بەڕێوە ببەیت، هەرچەندە هەندێک جار هەبوونی ئاستێکی زۆر بەرز یان نزمی کۆرتیزۆل لە دەرەوەی کۆنترۆڵدایە.

ئەگەر نیشانەکانی بەرزی یان نزمی ئاستی کۆرتیزۆڵت هەبوو، وەک زیادبوون یان لەدەستدانی کێش و بەرزی یان نزمی پەستانی خوێن، ئەوە گرنگە پەیوەندی بە دابینکەری چاودێری تەندروستی بکەیت. ئەوان دەتوانن چەند پشکنینێکی سادە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا ڕژێنی ئەدریناڵ یان ڕژێنی ژێر لانک بەرپرسن لە نیشانەکان یاخود چی شتێک بەرپرسە لە بوونی نیشانەکان.


سەرچاوەکان



383 بینین