چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی سپی گەورە

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-22-14:40:00 - کۆدی بابەت: 12217
چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی سپی گەورە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی سپی گەورە (بە عەرەبی؛ بعض الحقائق عن القرش الأبيض العظيم، بە ئینگلیزی؛ some facts on great white shark) قرشی سپی یەکێکە لە ماسییە دڕەندە و گۆشت خۆرەکان کە لەنێو زەریاکاندا دەژی و بە یەکێک لەو چەشنانەی قرشەکان دادەنرێت کە لە دوورییەکی زۆرەوە شوێنی نێچیرەکەی دەدۆزێتەوە لە ڕێگەی بۆن کردنەوە. لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە کۆمەڵێک ڕاستی سەرسوڕهێنەر لەسەر قرشی سپی

چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی سپی

  • گەورەترین دڕندەی نێو ئاوە کە بە کەلە سەرێکی گەورە و کلکێکی درێژ ناسراوە. 
  • لە ڕاستیدا قرشی سپی ڕەنگی خۆڵەمێشییە، بەڵام ڕەنگی سکی سپیترە لەچاو تەواوی جەستەی. 
  • درێژی قرشی سپی دەگاتە ٤٫٥ مەتر بەڵام هەندێکیان تا ٦ مەتر درێژدەبن. 
  • قرشی سپی خاوەنی ٣٠٠٠ ددانە. کە درێژی هەندێک لە ددانەکانی دەگاتە ٧٫٥ سەنتیمەتر. 
  • قرشی سپی پێچەوانەی هەر جۆرێکی ماسی هەرگیز ناتوانێت لە جوڵە بوەستێت بەردەوام دەبێت بجوڵێت، چونکە گەر بوەستێت دەمرێت! 
  • ماسییەکان پەردەیەکی پارێزەر دەوری چاوییان دەدات، بەڵام قرش ئەم پەردەی نییە بۆیە کاتێک هێرش دەبات چاوەکانی دەنوقێنێت بۆ ئەوەی زیانی پێ نەگات. 
  • قرشی سپی ناتوانێت زۆر بچێتە قوڵایی لەبەر ئەوە بە زۆری لە نزیک ڕووی ئاوەکان گوزەر دەکات. 
  • قرشی مێینە وەچە دەخاتەوە، بە پێچەوانەی هەندێک جۆری تر کە نێرەکە بێچووەکان لە سکیدا هەڵدەگرێت. 
  • قرشی سپی کاتێک زیانی پێ بگات لەلایەن هەر کەسێک یان ماسییەکی تر، هەستی تۆڵە کردنەوەی لا دروست دەبێت. 


سەرچاوەکان



57 بینین