عومەر ئالی عۆزە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-26-16:26:00 - کۆدی بابەت: 12310
عومەر ئالی عۆزە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عومەر ئالی عۆزە (بە ئینگلیزی; Omar al odah، بە عەرەبی; عمر ال عوضه) نووسەری گەنج و دیاری سعودی، هەروەها ڕۆماننوس و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە. 

ژیاننامەکەی 

ناوی تەواوی عومەر تۆفیق ئەلغامدییە لەدایکبووی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨، لە شاری جەددەی وڵاتی سعوودیە لەدایکبووە و مسوڵمانە. لەگەڵ خێزانەکەیدا گەورەبووە و ئێستا دانیشتووی دوبەییە، دەگەڕێتەوە بۆ نەتەوەی تورک لە باوانی نەنکییەوە و پەیڕەوی مەزهەبی سوننە دەکات.

ژیانی تایبەتی

فێری زمانی تورکی بووە لە ڕێی زنجیرە و هاوڕێکانییەوە. کارگێڕی کاری خوێندووە. دەگێڕێتەوە  و دەڵێت کاریگەرترین ڕووداو کە زۆر دڵگران بووە پێی کۆچی دوایی نەنک و باپیری بووە.

سەرەتای دەرکەوتنی

لە سەرەتای دەرکەوتنی دا بە بابەت و ڤیدیۆی کۆمیدی دەرکەوتووە، بەڵام دواتر بیریکردۆتەوە و بڕیاریداوە دەست بکات بە بڵاوکردنەوە بابەتی ئایینی و دووربکەوێتەوە لەهەر شتێک کە خوا پێی خۆش نییە، لەدواتردا و هەتاکو ئێستا خەریکی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە بابەتێکە لە چواردەوری ئایین و پەروەردە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەسوڕێنەوە، هەروەها یەکەم کتێبی خۆی بە ناوی (ئارامبە) بڵاوکردۆتەوە لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو کتێبەی دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبووە و خوێنەرێکی زۆری لەو وڵاتە عەرەبییەکان بەتایبەت هەبووە، هەروەها بۆ سەر زمانی کوردیش وەرگێڕدراوە لەلایەن زامدار قادرییەوە و خوێنەرێکی زۆر باشی کوردیشی هەبووە. 

دەستکەوتەکانی نووسەر

یەکەم وێنەی خۆی لە حوزەیرانی ٢٠١٤ لە ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، دوو ساڵ پێشتر چەناڵی خۆی لە یوتیوب داناوە واتا لە ساڵی ٢٠١٢. ڤیدیۆ بەناوبانگەکەی ئینستاگرامی زیاتر لە ٢.٦ ملیۆن بینەری هەبوو، لەدووەم بەناوبانگترین ڤیدیۆی دووبارە زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە. 

لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا خاوەنی چەندین نووسراو و کتێبی ئەدەبییە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی سۆشیاڵ میدیا بە تایبەت ئینستاگرام و یوتیوب، بە ئەستێرەی ئینستاگرام دادەنرێت و ڤیدیۆکانی میلیونان بینەریان تێپەڕاندووە. توانای قسەکردن و کەسایەتییەکەی ناوبانگێکی باشیان پێبەخشییوە و بووەتە هۆکارێک تا بینەرێکی زۆری هەبێت و خەڵکی متمانەیەکی باشی پێبکەن. بەشێوەیەکی گشتی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بەناوی  bin_odahx لەگەڵ چەناڵی یوتیوبەکەی بەناوی Omar al odah بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە. هەروەها زیاتر لە پێبج ملیۆن و نیو شوێنکەوتووی هەیە لە پەڕەی ئینستاگرامەکەی و زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو سەبسکرایبی لە چەناڵی یوتیوبەکەی هەیە. 

دیارترین کتێبەکانی کە وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی کوردی:

  • ئارامبە
  • شاری بەهێزەکان
  • چونکە بەندەی تۆم
  • خودا خۆشی دەوێیت
  • پڕ لە ئەوین بە


سەرچاوەکان



65 بینین