هەندێک تێبینی نیکۆلۆ ماکیاڤێللی لە بارەی بەڕێوەبردنی وڵات

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-07-05:47:00 - کۆدی بابەت: 12452
هەندێک تێبینی نیکۆلۆ ماکیاڤێللی لە بارەی بەڕێوەبردنی وڵات

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەندێک وتەی نیکۆلۆ ماکیاڤێللی لە بارەی بەڕێوەبردنی وڵات (بە عەرەبی: بعض ملاحظات نيكولو ميكافيللي لإدارة البلاد، بە ئینگلیزی: some Nicolo Machiavelli´s note for managing the country ماکیاڤێللی ساڵی ١٤٦٩ لەدایکبووە و ساڵی ١٥٣٤ کۆچی دوایی کردووە، هەروەها هەموو ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی دەکرێت ڕەخنەی لێ بگیرێت و شکست بهێنێت، بەڵام ئایدۆلۆژیای ماکیاڤێلیزم هەرگیز شکست ناهێنێت و سەردەم دوای سەردەم نوێ دەبێتەوە و بۆ هەموو کات و ساتێک ڕاستن.

(تێبینی ١٠٧) بوونی سوپایەکی سەرکوتکەر پێویستە بۆ وڵات

لە نامەیەکدا ماکیاڤێللی بۆ ڕیکاردۆ بێچی ساڵی ١٤٩٨ نووسیویەتی: هەموو کۆمارێک پێویستی بە هێزێکی سەرکوتکەر و تۆقێنەر هەیە، گەر میر ئەم هێزە دژ بە گەلیش بەکارنەهێنێت ئەوا هەر دەبێت خاوەنی هێزێکی لەم جۆرە بێت. چونکە ئەگەر هێزێکی لەم جۆرەی نەبوو کۆمارەکانی هاوسنوور جار و بار گورزی لێدەدەن وەک ئەوەی کە دەریخەن چەندێک خاوەنی هێز و دەسەڵاتن بەسەر کۆماری میردا. بۆ ئەمەش میر گەر خاوەنی هێزی ڕێکخراو و یەکخراو نەبێت ئەوا هیچی بەرانبەریان پێ ناکرێت. 

(تێبینی ١٠٨) هەندێک جار میر بوار بە نەیارانی دەسەڵات دەدات کە کاری سیاسی بکەن

لە کۆڕێکی مێدچییەکان لە فلۆرەنس ماکیاڤێللی وتی: زۆر جار دەسەڵات ڕێگە بەوە دەدات هێزی سیاسی دروست بن کە نەیاری دەسەڵاتن (ئۆپزسیۆن) ئەمەش بۆ ئەوەی توڕەیی خەڵک کەم بکاتەوە و وا بکات دەنگە ناڕازییەکانی کۆمارەکەی بچنە پاڵ ئەم هێزە سیاسییە بەڵام لە بنەڕەتدا نەیارانی دەسەڵاتیش هەر بەشێکن لە حووکمڕانی کۆمار. 

کاتێک کۆمارێکت داگیرکرد ئەوا ڕێگە بدە لە ژێر سایەی یاسای خۆیاندا بژین

کاتێک وڵاتێک داگیردەکەیت پێشینەی کارەکان ئەوەیە یاساکانی خۆت نەسەپێنی بەسەریاندا و ڕێگە بدە کە لە ژێر یاسای خۆیاندا بن. چونکە ئەمە توڕەیی گەلە داگیرکراوەکە کەم دەکاتەوە. کاتێک ڕێگەت دا خۆیان باج کۆبکەنەوە و وڵاتەکەیان بەڕێوەبەرن ئاوا وردە وردە هێزی میر دەچەسپێت لەناویاندا، بەم جۆرە کاتێک دڵنیابوویت هێزت لەناویاندا چەسپاوە بەرپرسی وڵات بە بیانووی گەندەڵی و دزی لابدە و سزای بدە، پاشان کاتێ گەل زانی دزێک لەناویاندا بەرپرس بووە بێ هیچ مەرجێک ڕێگە دەدەن داگیرکەر حووکمیان بکات. 

کۆماری میر پێویستی بە هێزێکە لە گەنجان کە یەکخراو و ڕێکخراو بێت

میر دەبێت هێزێک لە گەنجان دروست بکات تا پارێزگاری لە کۆمار و میر بکەن، کەسانی ورگ زل و بەساڵدا چوو دوور خاتەوە لە هەموو بەرپرسیارێتییەک. میر دەبێت خۆی بە دوور بگرێت لە فرە هێز و گرووپی میلیشیایی چونکە ئەمانە سەقامگیری کۆمار تێک دەدەن و گەندەڵی و دزی لە نێو سوپادا بڵاو دەبێتەوە. 


سەرچاوەکان



56 بینین