کارگێڕیی ئەلیکترۆنی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-04-12-13:37:00 - کۆدی بابەت: 12481
کارگێڕیی ئەلیکترۆنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کارگێڕیی ئەلیکترۆنی (بە عەرەبی: الادارة الالكتروني، و بە ئینگلیزی: Elecronic Management)، هەروەها چوار قۆناغی سەرەکی لە پڕۆسەی کارگێڕیی ئەلیکترۆنیدا هەیە:

  • قۆناغی یەکەم: بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە و بەڕێوەبردنی تۆمار.
  • قۆناغی دووەم: کارگێڕیی ئەلیکترۆنی.
  • قۆناغی سێیەم: حکومەتی ئەلیکترۆنی.
  • قۆناغی چوارەم: حکومەتی دیجیتاڵی.

شەش خاڵی گرنگمان هەیە لەکاتی بەکارهێنانی بەرنامەی (Document Management)

١- پۆلێن کردن (Classification)
٢- ڕێکخستن (Organization)
٣-خێرایی لە گەڕان (Speed to search)
٤- بۆ گەڕانەوەی پارە (The return of money)
٥- بۆ گەڕانەوەی کات (The return of time)
٦- پاراستن (Security)

مێژووی کارگێڕیی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بۆ کەی؟

١- ١٩٧٠/ بیر لەوە کرایەوە نووسین بکرێت بە بەڵگەنامە.
٢- ١٩٨٠/ بەڵگەنامەکان کۆکراونەتەوە.
٣- ١٩٩٠/ بەڵگەنامەکان پارێزراون، وە جۆرێک لە سیستەمی ئەرشیف کردنی بەڵگەنامەکان ئامادەکراوە.
٤- لە ساڵی ٢٠٠٠ تائێستە، وە لەگەڵ سەرهەڵدانی تەکنەلۆژیایی تازە سیستەمی بەڕێوەبردن و پاراستنی تۆمار و بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی پەیدابووە.

ئامڕازەکانی پاراستن و ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەکان بەپێی قۆناغەکانی پەرەسەندنی کارگێڕیی ئەلیکترۆنی

یەکەم/ فۆڵدەری ئەرشیفکردن: ئەم قۆناغە لە ساڵی ١٩٨٠ وەکوو یەکەمین قۆناغی پاراستنی بەڵگەنامەکان دەردەکەوێت کە سەرجەم بەڵگەنامە و فایلەکان لە شوێنی تایبەتدا پارێزگاریان لێ دەکرا بە مەبەستی پاراستنیان وە دووبارە گەڕانەوەیان بۆ وەرگرتنی زانیاری.

دووەم/ سێرڤەر (Server): لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆمپیوتەر وە تەکنەلۆژیا بیر لەوە کرایەوە کە ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەکان لە فۆڵدەری بەڵگەنامە بگۆڕدرێ بۆ سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی پاراستن و دوورکەوتنەوە لە فەوتانی بەڵگەنامەکان.

باشیەکانی ئەم بەشە چییە؟

١ / کەمکردنەوەی تێچووەکان.
٢ / زۆرترین بەڵگەنامە لە گەمترین جێگا پارێزگاری لێ دەکرێت.
٣ / بەڵگەنامەکان لە فەوتان و لەناو چوون دەپارێزێت.

سێیەم/ کۆمپیوتەری شەخصی (تایبەت): کاتێک کە کۆمپیوتەر وەکوو ئامڕازێکی پێویست لە جیهاندا بڵاوبۆیەوە دامەزراوەکان بڕیاریاندا بەڵگەنامە و تۆمارەکان لە ناو کۆمپیوتەردا بپارێزن.

باشیەکانی ئەم بەشە چییە؟

١ / بۆ هەموو کەس و دامەزراوەیەک بە ئاسانی بەردەست دەبێت.
٢ / ئاسانکردنی پڕۆگرام و زانیارییەکان لە ناو پڕۆگرامێکی تایبەتدا.

چوارەم/ سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە: لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٩٠ سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە سەر هەڵدەدات کە سەرەتا لە لایەن کەسانی شارەزا کاری لەسەر دەکرا دواتر بە گەشەسەندنی سیستەمەکە ئەو کارمەندانەی کە لە دامەزراوەکان کاریان دەکرد لەگەڵ سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی ئاشنابوون و توانیان لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە هاوکاریەکی باشی دامەزراوەکان بکەن.

باشیەکانی ئەم بەشە چییە؟

١ / بە پێی ڕۆڵی هەر کارمەندێک کاریگەری لەسەر کۆی سیستەمەکە دادەنێت.
٢ / هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە سەردانی دامەزراوەکە دەکەن لە ڕووی پێدانی زانیاری پێیان.
٣ / بریتییە لە کۆکردنەوەی سەرجەم داتا و زانیارییەکان لە یەک سیستەمی یەک پارچە.

پێنجەم/ ئامڕازی گەڕان بەدوای زانیاریدا: لەگەڵ فراوانبوون و بڵاوبوونەوەی هەزارەها بەڵگەنامە بە شێوەی دیجیتاڵی دەبوو ئامڕازێک هەبێ بۆ دۆزینەوەی هەر بەڵگەنامەیەک کە بەکاربەر پێویستی پێیەتی، ئەم هۆکارە وای کرد کە کۆمپانیاکان بیر لە تازەگەرییەک بکەنەوە بۆ گەڕان بەدوای هەر بەڵگەنامەیەک، بۆیە ئێستا هەر بەڵگەنامەیەک کە پێویست بێت لە ڕێگەی ئامڕازەکانی گەڕان لە ماوەی چەند چرکەیەک دەدۆزرێتەوە.

باشیەکانی ئەم بەشە چییە؟

١ / کارامەیی لە کارکردن.
٢ / بەرەوپێش چوونی تواناکانی کارمەندان.
٣ / خێراکردنی پرۆسەکانی گەڕان.

شەشەم/ سکانەر: لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٠ بووە  بە بەشێک لە بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڵگەنامە کە بە خێرای وە لە ماوەیەکی کەمدا بڵاوبۆیەووە، کە وای لێ هاتووە ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا بەڵگەنامەیەکی (٥٠) لاپەڕەیی سکان بکات و کۆدێکی بۆ ئامادە بکات و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بیخاتە سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە.

باشییەکانی ئەم بەشە چییە؟

١ / کەمکردنەووەی بەکارهێنانی کاغەز.
٢ / تەکنەلۆژیای خێرا.
٣ / بەرەوپێش چوونی توانای کارمەندان لە کاری بەڕێوەبردن و بەکارهێنانی سیستەم.

حەوتەم/ هەور (Cloud): لەگەڵ بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆژیای (Cloud) ڕۆڵێکی گرنگ لە بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە دەبینرێت، کۆمپانیاکان چیتر پشت بە سێرڤەرە ناوخۆییەکان نابەستن بۆ پاراستنی زانیارییەکانیان، بەڵکو زانیارییەکانیان لە (Cloud) وا دادەنرێت کە هەموو کاتێک لە هەر جێیەک بتوانێت دەستیان بەو زانیارییانە بگات.

باشییەکانی ئەم بەشە چییە؟

١ / کەمکردنەوەی تێچوو لە ڕووی دروستکردنی ژێرخان و کڕینی ئامێر.
٢ / بە شێوازی جیاواز و لە هەموو شوێنێک بەردەست دەبێت.

هەشتەم/ ئامێرە زیرەکەکان: ئامێرە زیرەکەکانی وەک (مۆبایل، ئایپات، تابلێت...، چەندانی تر) لە ئێستادا بوونەتە بەشێک لە ژیانی هەموو کەسێک کە هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت بە ئاسانی بەڵگەنامە و زانیارییەکانی لە ڕێگەی ئەم ئامێرانەوە بەردەست بکات، هەروەها لە ڕێگەی ئەم ئامێرانەوەیە بە دوای هەر زانیارییەکدا کە پێویست بێت بگەڕێت.

باشییەکانی ئەم بەشە چییە؟

١ / ئاسانی لە هەڵگرتن.
٢ / خێرای لەگەڕان بە دوای داتا و زانیاری.


سەرچاوەکان



107 بینین