سایکۆلۆژیای پەروەردەیی

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-20-13:30:00 - کۆدی بابەت: 12582
سایکۆلۆژیای پەروەردەیی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سایکۆلۆژیایی پەروەردەیی (بە ئینگلیزی: Educational psychology، بە عەرەبی: علم نفس التربوي)، لەبەر ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە پڕۆسەیەکی فرەهەنگ و بەردەوامە و پەیوەست نییە و شوێن و قۆناغ و ماوە و سەردەمێکی دیاریکراو، هاوکات ئامانجی پێگەیاندنی مرۆڤە لەڕووی جەستەیی و دەروونی و مەعریفی و کۆمەڵایەتی، لە ڕەوتی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن گرنگی بە زانستەکانی تر دەدات لەسەر ئەم بنەمایە زانستەکانی دیکەش لەلایک زانستی مرۆیی، لەلایەکی دیکەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە.

سایکۆلۆژیای پەروەردەیی چیە؟ 

سایکۆلۆژیای پەروەردەیی بوارێکی زانستی دەروونە کە لە هەڵوێستە پەروەردەییەکان و بەتایبەتیش لە فێرگەکاندا گرنگی بە شرۆڤەکردنی ڕەفتاری مرۆیی دەدات، زانستێکە و چەندان زانیاری و چەمک و بنەما و ڕێگای ئەزموونی و تیۆریمان پێشکەش دەکات، کە لە کردەی فێربوون و فێرکاریدا یارمەتیمان دەدات و شارەزاییەکان پتر دەکات. پەروەردە و گەشەکردن، بەرەوپێشچوون دەگرێتەوە، ئەم زیادکردنانەش ماوەیەکی دیاریکراو سنووردار ناگرێتەوە بەڵکو چاودێری و گەشەکردنێکی بەردەوامە لە هەموو کاتێک و قۆناغە جیاوازەکانی تەمەن، هەر لەبەر ئەمەیە دەبینین پەروەردە شێواز و ڕێگای جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، چونکە بە پێی ئاستی گەشەکردن و تەمەن و بارودۆخی کەسەکان پێداویستیشیان دەگۆڕێت بۆ گەیشتن بە پەرەسەندنێکی بایۆلۆژیانەی هاوسەنگ، واتە ئامانجی چەندایەتی پەروەردە دەدات بەدەستەوە، بەڵام ئامانجی چۆنایەتی لە هێنانەدی گەشەی ئەقڵی سۆزداریدا خۆی دەبینێتەوە. بەپێی ئەو شیکردنەوانەی لە سەرەتادا خرانە ڕوو دەتوانین بڵێین مەترسیدارە گەر پڕۆسەی پەروەردە لە خاڵێکدا یان لە چەند خاڵێک لەمانەی خوارەوەدا کۆبکەینەوە:

  • فێرکردنی زانست و زانیاری لە چەند دەزگایەکی تایبەت بەم کارە. 
  • گەیاندنی پێدانی شێوازەکانی هەڵسوکەوت و بەها و خوونەریتەکانی کۆمەڵگە بێت.  
  • ڕاهێنانی ڕۆڵەکانی کۆمەڵگە و ئاوێتەبوونیانە بە ژینگەی کۆمەڵایەتی.  
  • پەرەدان بە دیوە جیاوازەکانی کەسایەتی مرۆڤ لە ڕووی جەستەیی و ژیری و سۆزداری و کۆمەڵایەتییەوە.  
  • ئامادەکردنی نەوەکان بێت بۆ بەجێهێنانی ئەرک و پیشەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی.  

تایبەتمەندییەکانی دەرونناسی پەروەردەیی دەرونناسی پەروەردەیی، یەکێکە لە گرنگترین ئەو بەشانەی کە لێکۆڵینەوە و تاوتوێی پێشکەوتنی وانە و ڕاستکردنەوەی کەموکوڕییەکانی خوێندنی قوتابییان یان فێرخوازان دەکات. لەڕاستیدا لەوکاتەوە کە ولهام وۆنتی ئەڵمانی لە ساڵی ١٩٧٨ تاقیگەی دەرونناسییەکەی خۆی لە زانکۆی لایپپزیک دەمەزراند، هەموو ئەو ليکۆڵینەوانەی کە تێیدا هاتوون، دەربارەی پرسەکانی گەشەی تاکەکان، جیاوازییەکانی تاک، زیرەکی، پاڵنەر، هەڵچوون، وەبیر هاتنەوە و لەبیرچوونەوە، زمانی بیر و ئەندێشە، هەڵسەنگاندنەکانی خوێندن، شێوازە جیاجیاکانی فێربوون و هەر جۆرە توێژینەوەیەک کە پەیوەندی بە فێرکاری پەروەردەیی هەیە ئەنجام دراون، هەموو ئەمانە بنەمای سەرەکیی دەرونناسیی پەروەردەێی پێکدەهێنن. لەم ڕۆژگارەدا بوژانەوەی ئابووری، ئاسایشی گشتی و بەشێوەیەکی گشتی توانای پیشەسازی و خۆبژێویی هەر کۆمەڵگەیەک پەیوەندی بە سیستمی فێرکاری و ڕادەی گەشانەوەی ئەو سیستەمەوە هەیە، کاتێک دامەزراوە پەروەردەییە مەزنەکان لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهاندا لەبەرچاو دەگیرێن، بۆمان دەردەکەوێت کە چ جۆرە هێزێکی گەورە و بە چ پڕۆگرامێکی گرنگیان هەیە.

پەیوەندی پەروەردە بە زانستی بایۆلۆژیەوە  

زانستی بایۆلۆژی یەکەم زانستی پەیوەندیدارە بە پەروەردەوە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ ناتوانێت  بەبێ ناسینی جەستە و توانا جەستەیی هەوڵی خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگە و کۆمەڵگە و خودی خۆی بدات، لەگەڵ ناسینی توانا جەستەییەکان و بونیادنانی پێکهاتەی ئەندامەکانی لایەنی دەرونی گەشە دەکات. لە دیدی زانایانی دەرونزانی بایۆلۆژی زانستی پەروەردە، لقێکە لە زانستی بایۆلۆژی، لەبەر ئەوەی منداڵ لە ڕێگای پەروەردەوە بونیاد و گەشە و تواناکان لەسەر گونجان و ژیان و کۆمەڵگە دەخوێنێ، لەسەر بنەمای ئەم تێگەیشتنە گریمان دەکرێت مرۆڤ لە پڕۆسەی پەروەردە فێری ئەوانە دەبێت:  

  • زانستی یاسا گشتییەکانی ژیان.
  • زانستی یاساکانی تایبەت بە بونیادی جەستەیی و توێکاری و فسیۆلۆژیای مرۆڤ.  
  • زانینی مەرجەکانی تایبەت بە گەشەی مرۆڤ.  
  • زانینی شێوازە جیاوازەکانی مرۆڤ یان زانینی بونیادە جیاوازەکانی مرۆڤ.

پەیوەندی پەروەردە بە کۆمەڵناسیەوە  

لەبەر ئەوەی هەردوو زانستی پەروەردە و کۆمەڵناسی و بواری کارکردن و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان مرۆڤ و کۆمەڵگەیە، بۆیە دەکرێ بڵێین ئەم دوو زانستە نزیکترین و بەهێزترین پەیوەندییان لەنێواندا هەیە، چونکە ئەگەر کۆمەڵناسی لە کۆمەڵگە و دیاردەکانی و گەشەکردنەکانی و کاریگەرییەکانی ژینـگە لەسەر ئەو گەشەکردنە و دامەزراوەکانی بکۆڵێتەوە،  ئەوادیارە هەر ئەوەش وایکردووە، لەسەدەی ڕابردوو

زانستێکی لێ پەیدا بێت بەناوی (زانستی کۆمەڵـناسی پەروەردەیی)، ئەم زانستە کۆکەرەوەی پەیوەندییەکانی بواری کارکردنی کۆمەڵناسیە بە پەروەردەوە،  بەجۆرێک کۆمەڵناسی هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی نێوان پڕۆسە کۆمەڵایەتییەکان بە پڕۆسەی پەروەردەیی بخاتە ڕوو، لەم ڕووەشەوە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و ئاوێتەبوونەکانی لەنێو کۆمەڵگە بۆ یارمەتیدانی پەروەردە و بەجێهێنانی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دەخاتە گەڕ، لەڕاستیدا کۆمەڵگەش بەردەوام پێویستی بەپەروەردەیە، چونکە ئەوە پەروەردەیە هەوڵدەدات بۆ گونجاندنی تاکەکان بە کۆمەڵگەکەیان لە ڕووی هەمەچەشنی لە داب و نەریت، هەروەها سوود وەرگرتن لە دەرەنجامەکانی ئەو توێژینەوانەی کۆمەڵناسی پێی دەگات، پاشان پراکتیزەکردنی لەبواری پەروەردەییدا پەیوەندییەکی دیکە نێوان ئەو دوو زانستەیە. 

پەیوەندی پەروەردە بە فەلسەفەوە 

پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان پەروەردە و فەلسەفە هەیە، بەشێوەیەک دەتوانین وەک و یەک جەستەی مەعریفی لێیان ڕوانین، لەبەر ئەوەی ڕۆڵی یەکدی دەبینین، بەڵکو یەکدی لەخۆ دەگرن و ئاوێزانی یەکدین، پەروەردە و فەلسەفە دوو دەستەواژەی تیرۆری مرۆڤ و شێوازی ژیانی مرۆڤن لە ژیاندا. فەلسەفە ڕەهەندی تیۆری مرۆڤە بۆ ژیان، پەروەردە میتۆدی کارە بۆ جێبەجێ کردنی چەمکە تیۆرییەکانی سەبارەت بە بارودۆخی مرۆڤ لەناو سیستەمی کۆمەڵایەتی، لەسەر بنەمای ئەم تێگەیشتنە، پەروەردە پرۆسەیەکی مرۆیی کۆمەڵایەتی گرنگە کە مرۆڤ ناتوانێت پەروەردە فەرامۆش بکات، لەبەر ئەوەی پەروەردە بەرپرسیارە لەلایەنی دینامیکی فکری فەلسەفی دەکات. 


سەرچاوەکان



119 بینین