سەردانکەری ڕۆژ

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-21-23:13:00 - کۆدی بابەت: 12613
سەردانکەری ڕۆژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەردانکەری ڕۆژ (بە عەرەبی: مسافر الیومي، بە ئینگلیزی: Day tripper) لە زانستی بازاڕگەریدا گەر وشەی Tourism کە پڕۆسەیەکی فرە ڕەهەند و واتایە شیبکەینەوە ئەوا سێ لقی لێ دەێتەوە کە ئەوانیش (Day tripper و Visitor و Tourist) دەگرێتەوە کە بە کوردی ئەمە واتەکەیانە (سەردانکەری ڕۆژ یان ڕۆژیی، سەردانکەر، گەشتیار) لەم بابەتەدا تەنها وشەی Day tripper باس دەکەین. 

ناوەرۆک 

وشەی Day tripper ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەوا لە ناوخۆی وڵاتێکدا  گەشت دەکەن بە ئۆتۆمبێل، پاس، هێڵی ئاسنی. زۆرجار ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان. سەردانی شار و شارۆچکە و ناوچە دڵڕفێنەکان و هاوینە هەوارەکان یان ناوچە شاخاوییەکان دەکەن. مەبەستی ئەم کەسانە دوورکەوتنەوەیە لە ڕۆتینی ڕۆژانە و جەنجاڵی شارەکان بۆ بەسەربردنی کاتەکانی لە ڕۆژێکی پشوودا سەردانی شوێنێک دەکەن. تەنها ئامانجی ئەم کەسانە کات بەسەربردنە. بە گوێرەی زانستی Marketing (بازاڕگەری) و هەڵسەنگاندنە دارایی و ئابوورییەکان تێکڕای خەرجی ئەم کەسانە لە ١٠٠ دۆلار تێپەڕناکات. و ئەوەی لێرەدا گرنگە بیڵێین ئەوەیە کەسی سەردانکەر دەبێت بەر لە ٢٤ کاتژمێر بگەڕێتەوە نابێت لەو شوێنەی بۆی چووە بمێنێتەوە ئەگەرنا پێی ناوترێت Day tripper

هەندێک نموونەی سەردانکەری ڕۆژ

بۆ نموونە لە بۆنەی نەورۆزدا خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی بەسەربردنی کاتەکانیان ڕوو لە ناوچە دڵڕفێن و هاوینە هەوارەکانی نزیک شوێنی نیشتەجێ بوونیان دەکەن، وەک دانیشتوانی شارێکی وەک سلێمانی ڕوو لە قەرەداغ و هەورامان و هاوینە هەواری دوکان دەکەن، یان دانیشتوانی هەولێر ڕوودەکەنە گەلی عەلی بەگ و شەقڵاوە و بێخاڵ و شوێنەکانی تر. بەڵام شەو نامێنێتەوە و هەر ئەو ڕۆژە دەگەڕێتەوە. پسپۆڕانی شارەزا لە بواری بازاڕگەری دەڵێن: ئەو کەسەی Day tripperـە یان سەردانکەری ڕۆژ بە گشتی بە ئۆتۆمبیلی خۆی هاتووچۆ دەکات و سەردانی ناوچەکان دەکات وەک لەوەی ڕێگاکانی تری گواستنەوە بەکاربێنێت، گەر بێتو پاس بەکاربێنێت لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە دەچێت کە هەمان ڕۆژ دەگەڕێنەوە بە نموونە کاتێک بەفر دەبارێت هەندێک کۆمپانیا گەشت ڕێک دەخەن بۆ چیای کۆڕەک و بەیانی زوو دەردەچن و شەو دەگەڕێنەوە کاتی گەشتەکەش ناگاتە ٢٤ کاتژمێر. بەمانە دەوترێت سەردانکەری ڕۆژ


سەرچاوەکان



33 بینین