پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (گاپ)

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-05-09-16:06:00 - کۆدی بابەت: 12834
پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (گاپ)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پرۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (بە عەرەبی: مشروع جنوب شرق الأناضول، بە ئینگلیزی: Southeast Anatolia Project، بە تورکی: بە GAP ناسراوە)، پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی ناوچەیی فرە کەرتیی یەکگرتووی ئاوە، لەسەر بنەمای چەمکی گەشەپێدانی بەردەوام دامەزراوە.

مێژووی دامەزراندنی

لە ساڵی ١٩٣٦، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا دەستیان کرد بە ئەنجامدانی چەندین لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی نموونەی بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوەکانی ڕوباری دیجلە و فورات لە پرۆسەی پەرەپێدانی ناوچە دواکەوتووەکانی تورکیا، ئەو توێژینەوەیانەی کە ئەنجامیان دا بەردەوام بوون دامەزراوەی کاروباری ئاوی تورکیای هەبوو تا ساڵی ١٩٨٦، کاتێک لێکۆڵینەوەیەکی پێشکەش بە دەسەڵاتی پلاندانانی دەوڵەت کرد سەبارەت بە دامەزراندنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئابووری و گەشەپێدان بە ئامانجی پەرەپێدانی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، لە ئەنجامدا حکومەتی تورکیا پڕۆژەکەی پەسەند کرد و ئیدارەیەکی تایبەتی دامەزراند بۆ ئەنجامدانی جێبەجێکردنی ناوی لێنرا (ئیدارەی گەشەپێدانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ) و حکومەتی تورکیا وەزیرێک دیاری دەکات بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئەم دەستەیە بەناوی وەزیری کاروباری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، پڕۆژەی گاپ لە ٢٢ بەنداوی زەبەلاح پێکدێت کە گرنگترینیان بەنداوی ئەتاتورک، کەبان، قرقیە، بەراجیل، و قوم کایام.

هەروەها پڕۆژەیەکی عەمبارکردن، وێستگەی کارەبا، و تۆڕێکی گەورەی ئاودێری لەلایەن پڕۆژەکەوە بە نزیکەی (١٫٧) ملیۆن هێکتار زەوی کشتوکاڵی مەزەندە دەکرێت کە بەناوبانگە بە میوە و بەرهەمی ستراتیژی، و وێستگەکانی کارەبای ئاو نزیکەی (٢٣) ملیار مێگاوات لە کاتژمێرێکدا بەرهەم دەهێنن، و توانای هەڵگرتنی پڕۆژەکە بە مەزەندە دەکرێت نزیکەی ١٠٠ ملیار مەتر سێجا، و ئەم توانایە نوێنەرایەتی سێ هێندەی توانای هەڵگرتنی بەنداوەکانی عێراق و  سووریا دەکات بەیەکەوە، تێچووی دروستکردنی پڕۆژەکە زیاتر لە ٣٥ ملیار دۆلارە تورکیا توانی بەشێک لەم بڕە پارەیە لەڕێگەی بودجەی تورکیاوە دابین بکات باقیەکەی تر لە ڕێگەی وەبەرهێنانی بیانی و لە ڕێگەی فرۆشتنی زەویەکانی ناو پڕۆژەکەوە بەدەست بهێنێت، لەگەڵ تەواوبوونی سەرجەم پڕۆژەکان و کارەکان و بەنداوەکان، تورکیا دەتوانێت ٨٠٪ی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات کۆنتڕۆڵ بکات.

ڕووبەری پڕۆژەی گاپ

ڕووبەری پڕۆژەکە ٧٥ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە دەکاتە (٢٩ هەزار میل چوارگۆشە)، واتا ١٠٫٧٪ ی ڕووبەری وڵاتی تورکیا پێکدەهێنێت کە لە حەوزی ڕووباری فورات - دیجلە و دەشتەکانی سەرەوەی میزۆپۆتامیا ئەم ٩ پارێزگایە دەگرێتەوە: ئادیامان، باتمان، دیاربەکر، غازی عەنتاب، کیلیس، ماردین، سیرت، سانلیورفا و شیررناخ. ناوچەی پۆژەی گاپ پشکی نزیکەی ١١٪ی کۆی دانیشتووان دەگرێتەوە کە (نزیکەی ٨٫٤ ملیۆن) کەس دەکات. نزیکەی ٢٠٪ی کۆی زەوییە ئاودێریکراوەکان لە وڵاتەکەدا لەم ناوچەیەدایە و ناوچەکە ٢٨٪ی کۆی توانای هایدرۆلیکی تورکیا پێکدەهێنێت.

ناوەندی پڕۆژەکە  بریتییە لە بەنداوی ئەتاتورک کە ٨٤٫٤ ملیۆن مەتر سێجا (٣٠٠٠ ملیۆن پێی سێجا) ڕووەبەرەکەیەتی، بەنداوی ئەتاتورک چوارەم گەورەترین بەنداوە لە جیهاندا، و کارکردن لەسەری دەستیپێکردووە لە ساڵی ١٩٩٠ دروستکراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ تەواو بووە، بەرزییەکەی ١٨٠ مەتر و پانییەکەی نزیکەی ١٨٢٠ مەتر دەبێت مەتر سێجا، و گەورەترین کۆگایە لە پڕۆژەی گاپدا، ڕووبەری ئەو زەویانەی کە بەهۆی ئاوی خەزنەی بەنداوەکەوە ئاودێری دەکرێن بە ٧٤٠٫٠٠٠ هێکتار ئاوی کشتوکاڵی لە ڕێگەی کەناڵەکانی ئاوەوە دەگەیەنرێت، کە یەکەم کۆگایە لە جیهاندا، ئەم کەناڵانە لە چیاکان هەڵکەندراون و درێژییەکەی ٢٧ کیلۆمەترە و پانییەکەی نزیکەی ٧.٥ مەتر دەبێت ئەو وێستگانەی کارەبای ئاوی بەستراوەتەوە بە بەنداوەکەوە ساڵانە دەتوانن نزیکەی ٩ ملیۆن کیلۆوات کارەبا بەرهەم بهێنن.

ئامانجی پڕۆژەی گاپ

١-نەهێشتنی نایەکسانی گەشەپێدانی ناوچەییە بە بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی خەڵک و ئاستی ژیانی خەڵک.

٢-بەشداریکردن لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی وەک سەقامگیری کۆمەڵایەتی و گەشەی ئابووری لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانی هەلی کار لە کەرتی گوندەکاندا. 

٣-گۆڕینی ناوچەکەیە بۆ ناوەندێکی هەناردەکردن لەسەر بنەمای کشتوکاڵ.

٤-باشکردنی ئاستی ژیانی خەڵکی ناوچەکەی، بە جۆرێک تا ئێستا ڕێگای خێرا و ڕێگای دوو هێڵی دروستکراون، ٦ فڕۆکەخانەی سەرەکی لە سانلیورفا، دیاربەکر، ماردین، غازی عەنتاب، باتمان، و سیرناخ کاردەکەن،٢ ناوچەی ئازاد (ماردین و غازی عەنتاب) هەیە، لە ٩٦ نەخۆشخانە کە ٩٫٩٨٠ قەرەوێڵەیان هەبوو لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بەڵام هەرێمەکە گەیشتە ١٢٨ نەخۆشخانە کە ١٧٫٤٩٢ قەرەوێڵەیان هەبوو لە ساڵی ٢٠١٥، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ٦ زانکۆی نوێ لە ٩ پارێزگادا دروستکراون.

٥-گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئابووری کۆمەڵایەتی هەرێم، لە ساڵی ٢٠٠٢دا تەنها ١١٠٢ دامەزراوەی بازرگانی لەم ناوچەدا هەبووە، کە نزیکەی ٣٩ هەزار کارمەندیان هەبووە، بەڵام تا کۆتایی ساڵی٢٠١٥،  ٣٦٤٨ کۆمپانیای بازرگانی لە ناوچانەدا هەبوون کە هەلی کار دەدەنە ١٩٠ هەزار کەسی ناوخۆیی. لە ساڵی ٢٠٠٢دا هەناردەکردن لە هەرێمەوە ٦٨٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، لە ساڵی ٢٠١٥دا گەیشتووەتە ٨،٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی.


سەرچاوەکان



52 بینین