چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسی لە کاتی خەوتندا

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-06-22-14:26:00 - کۆدی بابەت: 13242
چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسی لە کاتی خەوتندا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسی لە کاتی خەوتندا (بە ئینگلیزی: Treating of shortness of breath when sleeping، بە عەرەبی: علاج ضيق التنفس عند النوم)

هەناسەتەنگی

هەناسەتەنگی لەکاتی خەوتن یان پاڵکەوتن حاڵەتێکی نائاساییە کە دووچاری مرۆڤ دەبێتەوە. دەبێت کەسەکە دابنیشێت یان بە پێوە بووەستێت تاکوو بتوانێت بە قووڵی و ئاسوودەیی هەناسە بدات. جۆرێک لە قورسی هەناسەدان لە کاتی خەوتندا هەیە کە بریتییە لە نەخۆشیی تەنگەنەفەسی دڵ ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی لەناکاو لە خەو هەڵسان لە شەودا بەهۆی هەستکردن بە هەناسەتەنگی.

ئەم کێشەیە بەزۆری ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبێتەوە کە تووشی هەندێک کێشەی دڵ یان سییەکان دەبن و هەندێکجاریش ڕەنگە کێشەکە شاراوە بێت یان هەستی پێ نەکرێت، کەسێک ڕەنگە هەستی پێ بکات کاتێک ناتوانێت بە ئاسوودەیی بخەوێت مەگەر  بالیف لە ژێر سەریدا دابنێت.

هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی لە کاتی خەوتندا

  • نەخۆشیی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان: نەخۆشییەکی باوی سییەکانە، ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی کێشەی هەناسەتەنگی لە کاتی خەوتندا.
  • نەخۆشیی خوێنبەری تاجی: ئەمە حاڵەتێکە کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی لای ڕاستی دڵ.
  • سستبوونی دڵ: حاڵەتێکە کە دڵ ناتوانێت ئۆکسجین لە ڕێگەی خوێنەوە بۆ بەشەکانی جەستە بە شێوەیەکی گونجاو بنێرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی.
  • قەڵەوی: کە ئەمەش ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی گرفتی هەناسەدان لەکاتی خەوتندا، بەڵام زۆرجار بەهۆی حاڵەتەکانی ترەوە دروست دەبێت کە کێشی زیادە کاریگەرییان لەسەری هەیە، چونکە کێشی زیادە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر سییەکان و ناوپەنچك.
  • نەخۆشیی ترس و دڵەڕاوکێ: جۆرێکە لە نەخۆشیی کە مرۆڤ بەردەوام هەست دەکات شتێک ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی لێدانی خێرای بەردەوامی دڵ و بەم شێوەیەش سەختی هەناسەدان و تەنگەنەفەسی ڕوودەدات.
  • پرخەکردن
  • خەوتن ڕاستەوخۆ دوای خواردنی ژەمێکی زۆریش یەکێکە لە هۆکارەکانی هەناسەتەنگی و ئەمەش ڕەنگە بەهۆی گەڕانەوەی خۆراکەوە بێت بەشێوەی ڕشانەوە بۆ سورێنچک بەهۆی ئەو فشارەی کە ئەو خۆراکە لە گەدەدا دروستی دەکات، هەروەها بەهۆی فشاری بەردەوام لەسەر  سورێنچک، کە گەدە لە سییەکان جیا دەکاتەوە.

نیشانەکانی تەنگەنەفەسی لە کاتی خەوتندا

نیشانە سەرەتاییەکان بریتین لە تەنگەنەفەسی لەکاتی پاڵکەوتن لەسەر پشت، یان سەختی هەناسەدانی قوڵ لە کاتی هەناسەدانی ئاساییدا، ئەگەر ئەم نیشانانە بەهۆی حاڵەتێکی پزیشکی وەک نەخۆشیی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان (نەخۆشی سییەکان کە ڕێگری لە ڕۆیشتنی هەوا دەکات) بێت، لەوانەیە ئەم نیشانانەش دەربکەوێت:

  • کەسەکە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە خەودا بمێنێتەوە.
  • هەستکردن بە ماندوێتی بە درێژایی ڕۆژ.
  • پرخەکردن لەکاتی خەوتندا.
  • بەخەبەر هاتن لە خەو بەهۆی سەرئێشەیەی توند.
  • بەخەبەر هاتن لە خەو بەهۆی ئازاری قورگ.

چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسی لە کاتی خەوتندا

چارەسەرکردن بەندە بەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی  سەختی هەناسەدان بۆ نموونە ئەگەر کەسێک هەوکردنی هەناسەدانی هەبێت، کە دەبێتە هۆی کێشەی هەناسەدان لەکاتی پاڵکەوتندا، پزیشک دژە زیندەیی یان دەرمانی دژە ڤایرۆسی بۆ دەنووسێت بۆ ئەوەی یارمەتی پاککردنەوەی هەوکردنەکە بدات. ئەگەر کێشەی هەناسەدان بەهۆی کێشی زیادەوە بوو، ئەوا کەسەکە دەتوانێت لە جیاتی نووستن لەسەر پشت لەسەر لا بخەوێت.


سەرچاوەکان



340 بینین