مۆبایلی Poco F6

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-24-21:55:00 - کۆدی بابەت: 13316
مۆبایلی Poco F6
مۆبایل

مۆبایلی Poco F6 کە بە شاومی پۆکۆش ناسراوە،

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مۆبایلی Poco F6 کە بە شاومی پۆکۆش ناسراوە، ئەم مۆبایلە لە زۆر ڕووەوە باشە بەتایبەت بۆ یاری و کاری قورس و گەیمینگ و مۆنتاژ، جگە لە کامێرا واتە ئەگەر زۆر گرنگی بە کامێرا دەدەیت بۆ تۆ گونجاو نییە بەڵکو بۆ شتەکانی تر نایابە. خاوەنی شاشەیەکە لەجۆری Amoled بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی 1.5K و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە، هاوکات جۆری شاشەکەی پشتگیری 68B ڕەنگ وDolby vision و +HDR10 دەکات، ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2400 نیت.

شاشەکەی بە Gorilla glass victus داپۆشراوە بۆ بەرگری لە شکان. لەڕووی شاشەوە باشترین و جوانترین شاشەی بۆ دانراوە بەراورد بە نرخەکەی شاشەیەکی جوان ڕوون و ڕووناک و ئاست بەرز و بەهێزە بۆ شکان.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپی ئەم جۆرە مۆبایلە لە جۆری Snapdragon 8s Gen 3ـیە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر ڕووکاری HyperOS لەسەرە. لەڕووی چیپەوە باشترین و بەهێزترین چیپە کە لەسەر  مۆبایلێک جێگیرکرابێت، چیپێکی ئاست بەرزە و زۆر بەهێزە بۆ یاری و کاری قورس و مۆنتاژ و هەر کارێکی قورس ئەتەوێت بەم چیپە ئەکرێ زۆر بەئاسانی.

لە پۆبجیش توانای 120fpsـی هەیە و زۆر بەهێزە. کە ڕاستەوخۆ لە پاکەتەکەی دەیشکێنیت Android 14ـی لەسەرە کە نوێترین سیستم و ڤێرژنە و ٣ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و 4 ساڵ ئەپدەیتی سکویریتیان بۆ دێت. تەمەنی مۆبایلەکە درێژ و گونجاوە و زۆر درەنگ خاو دەبێتەوە چونکە چیپەکەی زۆر بەهێزە و ئەپدەیتیشی زۆر بۆ دێت.

کامێراکەی

دوو کامێرا لە پشتەوە لەخۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:

  • کامێرای سەرەکی 50MP و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەمکردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لەکاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای گۆشەفراوان 8MP.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 4K 60fps تۆمار دەکات.
  • کامێرای سێڵفی 20MP.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 60fps تۆمار دەکات.

لەڕووی کامێراوە ئەم مۆبایلە بۆ گەیمینگ و کاری قورس و مۆنتاژ و بابەتەکانی تر  دروست کراوە، نەک بۆ کامێرا بۆیە ئەگەر کامێرای زۆر باشیش نەبێت ناتوانین بڵێین خاڵی لاوازە. 

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh و بەخێرایی 90W  بارگاوی دەبێتەوە کە بە ماوەی ٣٥ خوولەک لە %٢ دەبێتە %١٠٠ بۆ پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر زۆر نایابە.

زانیاری گشتی لەسەر مۆبایلەکە

مۆبایلەکە کێشی ١٧٩ گرامە کە کێشێکی زۆر کەم و گونجاوی هەیە و ناڕەحەت نییە بۆ بەکارهێنان و هەڵگرتنی. بەرگری ip64ـی هەیە و دژە ئاوی تەواو نییە، بەڵکو بۆ نموونە ئەگەر کەوتە ناو ئاو ڕاستەوخۆ دەری بێنیتەوە کێشەی نییە یان ئەگەر ئاوی بەسەردا بڕژێت کێشەی نییە و دژە تەپ و تۆزە، بەڵام دژە ئاوی تەواو نییە. بەڵام خاڵێکی زۆر بەهێز بۆ ئەم مۆبایلە بریتییە لە ip 64.

دەنگ

دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە کە دەنگێکی زۆر باشی هەیە. پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لەژێر شاشەیە و زۆر باشە.

نرخ

لە ئێستادا نرخی بۆ ڕام ١٢ کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام ٢٠ و بیرگەی ٥١٢ بە ٥٢٩ هەزار دیناری عێراقییە.


سەرچاوەکان



740 بینین