چەند زانیارییەک لەسەر بەردی زراو

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-10-18:00:00 - کۆدی بابەت: 13504
چەند زانیارییەک لەسەر بەردی زراو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەردی زراو (بە عەرەبی: حصی المرارة، بە ئینگلیزی: Gallstone diseaseبريتيیە لە خەستبوون و ڕەقبوونی بڕێك لەو شلەیەی (شلەی زەرداو) کە بۆ هەرسکردنی خواردن بەکاردیت، له جگەردا دروست دەبێت و له کیسی زهرداودا کۆدەبێتەوە و لەکاتی هەرسکردنی خواردندا دەڕژێندرێتە ناو ريخوله. شلەی زەرداو لە ئاوێتەیەکی هاوسەنگی نێوان کولسترۆل، ترشی زەرداو، فوسفۆليد، بۆیەی زەرداو، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، چەند کانزایەکی تر پێکهاتووه.

نیشانەکانی 

  • زۆربەی کات (٪٨٠)ـی به ردی زراو هیچ نیشانەیەکی نەخوشی لە لەشى مرۆڤدا دروست ناكات، له کاتی پشکنینی پزیشک بۆ نەخۆشیەکی تری نەخۆش به تایبەت له كاتی بەکارهینانی سۆنەردا بەردی زراو له كیسی زراوی نەخۆشەکەدا دەدۆزرێتەوه.
  • به ردی زراو بۆڕی کیسی زراو ده گریت و ڕێگری لە خاڵیکردنی شلەی زەرداو دەکات، دەبێته هۆى هەڵئاوسانی كیسی زراو و دروستبوونی ئازار لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک و سه ردڵی نەخۆشەکه. هەندێک جار ئازارەكان له ناو شان یان سەر شانی ڕاستی نه خۆشەکه هەستی پێدەکرێت، ئەو ئازارە بۆ ماوەی چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک دەمێنێتەوه.
  • نەخۆشەکە پلەی گەرمی بەرز دەبێت و تای لێدێت و ئەگەر دەست بخەیتە سەر سکی نەخۆشەکە، نەخۆش هەست بە ئازار دەکات ڕێژەی خڕۆکه سپییەکانی ناو خوێنی نەخۆش زیاد دەکات، ئەگه ر ئەو حالەته بەردەوام بێت پیویستی به نەشتەرگەرییە.

هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی زەرداو

ئەگەر هاوسەنگی له نێوان ئەو  پێکهاتانەی ناو زەرداو تێکبچێت ڕێژەی یەکێک له پێكهاتەكان زیادی کرد یان ڕیژەی یەکێک له پێکهاتەکانی کەمی کرد ئەم حاڵەتە ڕوودەدات، كۆلستڕول و بۆيەكانی زەرداو له تێکەڵەی شلەی زەردا ناتوێنەوه و له دەرەوەی شلەکه له بن دیواری کیسی زەراودا کۆدەبنەوه و ڕەق دەبن و بەردی زراو دروست دەکەن. زیادبوونی ڕێژەی کۆلسترولی زەرداو و زیادبوونی ڕێژەی بۆیەکانی زەرداو لەگەڵ کەم بوونەوەی ڕێژەی ترشەکانی زەرداو و کەمبوونەوەی ڕێژەی فوسفولیدی زەرداو دەبێته هۆی ئەوەی بەردی زراو له كۆلسترۆل و بۆیەکانی زەرداو دروست ببێت.

نەخۆشی بەردی زراو لە ئافرەتدا زۆرتره له چاو پیاوان ئەوەش بەهۆی هۆرمۆنی ئيسترۆجينی زۆری لەشی ژنەوه دەبیت یان بەهۆی ئەو حەبانەوه دەبیت که بۆ ڕێگرتن له سکپربوونی ئافرەت بەکاردیت. ئەو کەسانەی کەله ناو خێزانەکەیان نەخۆشی بەردی زراو هەیه ئەگەری تووشبوونیان زیاتره تووشی ئەو نەخۆشییه بن له چاو ئه و کەسانەی ئەو نەخۆشییه له خیزانەکەیاندا نییه. ئەو کەسانەی خوێنیان تێکدەشکێت وەک ئەوانەی نەخوشی تالاسیمایان هەیە، ئەوانه بۆیەی بلرۆبینی خوێنیان بەرزه له چاو که سانی تردا بە ڕێژەیەکی زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیه به بەردی زراو.

پاش نەشتەرگەری گەده ئەوانەی گەدەیان بچووک دەکەنەوه ئەوهش يەكێكه له هۆکارەکانی تووشبوون بەردی زەرداو. ئەو کەسانەی قەڵەون و ڕێژەی کۆلیسترۆلیان زۆرە. بەشیوەیەکی گشتی نەخۆشی بەردی زراو لەو کەسانه دروست دەبێت که تەمەنیان له سەرووی (٤٠) ساڵییەوەیه.

چارەسەر و خۆپاراستن

  • ئەو دەرمانانەی بۆ تواندنەوەی بەردی زراو ئەو ئالەتانەی بۆ شکاندنی بەردی زراو به کارهاتوون سەركەوتوو نەبوون. بۆیه تا ئەمرۆ نەشتەرگەری تەنها چارەسەره بۆ نەخۆشی بەردی زراو ئەویش بەپێی حاڵەتەکه دەگۆرێت.
  • باشترین نەشتەرگەری نازووره، کە سێ بو چوار كون له سکی نەخۆشەکه دەکرێت و سکی نەخۆشەکە پڕ هەوا دەکرێت، لە یەکێک لەو کونانە بەردەکە دێتە دەرەوە، ٩٠٪ نەشتەرگەرییەکە سەلامەتە.
  • دابەزاندنی کێشی لەش.
  • خۆدورخستنەوه له زۆر خواردن و قەڵەوی.
  • خواردنی زۆری شلەمەنی و سەوزه و میوە و کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت و چەوری.
  • وەرزش کردن و جووڵەی لەش.
  • پەیڕەوکردنی ڕینمایی پزیشکی و دوورکەوتنەوە له کاریگەرییه خراپەکانی بەردی زراو.


سەرچاوەکان



61 بینین