تایبەتمەندییەکانی دیموکراسی

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-18-22:27:00 - کۆدی بابەت: 13576
تایبەتمەندییەکانی دیموکراسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکانی دیموکراسی (بە عەرەبی: خصائص الديمقراطية، بە ئینگلیزی: Characteristics of democracy)، دیموکراسی بریتییە لە سیستەمێکی حوکمڕانی کە تیایدا دەسەڵاتی باڵا بەدەست گەلەوە دەبێت، گەل پراکتیزەی دەسەڵات دەکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان لە رێگای کۆمەڵی کەسەوە کە هەڵدەبژێردرێن بۆ نوێنەرایەتی گەل بە پشت بەستن بە پروسەی هەڵبژاردنی ئازاد، دیموکراسی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەناسرێتەوە کە تیشک دەخاتە سەر بوون و بەکارهێنانی لە وڵاتاندا.

تایبەتمەندییەکانی سیستەمی دیموکراسی

١- بوونی دەستوور:
بوونی دەستوور بە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی دیموکراسی دادەنرێت، بەو پێیەی دەستوور یاسای باڵای دەوڵەتە، چونکە هەموو ماف و پابەندبوونە سەرەتاییەکانی دەوڵەت لەخۆدەگرێت، دەستوور مافە مەدەنی و سیاسییەکان لەخۆدەگرێت.

٢- بەشداری جەماوەری لە سیاسەتدا:
یەکێک لە پێکهاتە گرنگەکانی دیموکراسی، بەشداریکردنی خەڵکە لە بڕیاردانی سیاسی پەیوەست بە دەوڵەتەوە جگە لە کاروباری دەرەوەی نێودەوڵەتی، بەشداریی خەڵک لە بڕیاردان لە ڕێگەی دەنگدان لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە سیاسەتەوە، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ڕوودەدات، لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە پەرلەمانەکان و هەروەها لە پارتە جیاوازەکاندا.

٣- سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری:
دەسەڵاتی دادوەری بە پارێزەری یەکەمی دەستوور و مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیان دادەنرێت، بۆیە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەشدارە لە تیشک خستنە سەر دیموکراسی لە دەوڵەتدا، بەو پێیەی دەسەڵاتی دادوەری بە سەربەخۆیی لە هەموو دەسەڵاتە هەبووەکانی دەوڵەت بەهرەمەندە، ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە دوور لە هەر بابەتێک کە کاریگەری لەسەر دەسەڵاتی دادوەری و بڕیارەکانی هەبێت.

٤- حوکمی زۆرینە:
دیموکراسی لە ڕێبازێکەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای حوکمی زۆرینە، کە بەشداریکردن لە بڕیاردانی پەیوەندیدار بە دەوڵەتدا بۆ هەموو تاکەکان بەردەستە، کە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە لەسەر بنەمای زۆرینەی ئیرادەی خەڵک سەرچاوەدەگرێت.

٥- گەیشتن بە دادپەروەری:
 گەشەسەندنی دیموکراسی لە وڵاتاندا ڕێژەیی دادپەروەریی بەرز دەکاتەوە، دادپەروەری چەندین شێوەی هەیە کە بریتین لە: 

  • دپەروەری دابەشکردن: نوێنەرایەتی دابەشکردنی دادپەروەرانە لە قازانج و زیانەکانی دەوڵەت دەکات.
  • دادپەروەری چاکسازی: بە واتای هەبوونی وەڵامی دروست و گونجاو بۆ بڕیارە هەموارکراوەکان.
  • دادپەروەری ڕێکارەکان: واتە بەکارهێنانی ڕێکاری دادپەروەرانە، جا لە جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا بێت یان لە کۆکردنەوەی زانیاری و داتای جۆراوجۆردا.
  • هەڵبژاردنی خولیی دادپەروەرانە: لە وڵاتانی دیموکراسیدا گەل بە سەرچاوەی دەسەڵات و بڕیاردانی پەیوەست بە کاروباری جۆراوجۆر دادەنرێت، هەر بۆیە ئەو وڵاتانەی کە بە بوونی دیموکراسی نوێنەرایەتی دەکرێن لە هەموو لایەنەکانیدا دەست دەکەن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەورەیی دادپەروەرانە لە ماوەی دیاریکراودا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خەڵک بۆ دەنگدان لەسەر بڕیارەکانی پەیوەست بە دەوڵەت.

٦- ئازادییە سیاسی و ئایینییەکان:
ئامانجی سەرەکیی بوونی دیموکراسی پاراستنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤە، پێویستە مرۆڤ هەموو مافە سیاسی و ئایینییەکان لەژێر دەوڵەتی دیموکراسیدا بەکاربهێنێت، کە لەمانەی خوارەوەدا نوێنەرایەتی دەکرێن: 

  • ئازادی هەڵبژاردنی ئایین
  • ئازادی ڕاده‌ربڕین
  • ئازادی بیروڕا
  • ئازادی بۆ سازدانی بۆنە کولتووری و ئایینی و ئابووری و سیاسییەکان لە کۆمەڵگادا.

٧- دەرفەتی یەکسان:
دەرفەتی یەکسان ئاماژەیە بۆ بوونی دیموکراسی لە وڵاتدا، کە تاکەکان چێژ لە بەردەستبوونی دەرفەتەکان وەردەگرن و کێبڕکێیان بۆ دەکەن لەسەر بنەمای بڕوانامە و تواناکانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕۆڵێکی سەرەکی بۆ تاکەکان لە گەیشتن بە  پەرەپێدان و گەشەسەندن بۆ کۆمەڵگا.

٨- ئازادی ڕۆژنامەگەری:
ئازادی ڕۆژنامەگەری بە یەکێک لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی هەموو دەوڵەتێکی دیموکراسی دادەنرێت، چونکە ڕۆژنامەگەری ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دامەزراندنی دیموکراسی، ڕوونی جێبەجێکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری نوێنەرایەتی دەکرێت لە گەیاندنی هەموو زانیاری و هەواڵەکان بە شەفافیەت و متمانەپێکراوی بەبێ لایەنگری بەرامبەر بە لایەنێکی دیاریکراو یان بەرکەوتن بە فشاری تاکەکانی دەوڵەت.


سەرچاوەکان



174 بینین