گەرووی کێوی تاریق لە کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-18-23:04:00 - کۆدی بابەت: 13579
گەرووی کێوی تاریق لە کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەرووی کێوی تاریق لە کوێیە؟ (بە ئینگلیزی: Wheres the Strait of Gibraltar، بە عەرەبی: أين يقع مضيق جبل طارق) گەرووی جبل طارق یان کێوی تاریق کەناڵێکی ئاوییە کە دەریای ناوەڕاست بە زەریای ئەتڵەسییەوە دەبەستێتەوە، دەکەوێتە نێوان باشووری بەشی ئیسپانیا و دوورترین بەشی باکووری ڕۆژاوای ئەفریقا و رێژییەکەی نزیکەی ٥٨ کیلۆمەترە، لە کاتێکدا پانییەکەی لە نێوان خاڵی مارۆک لە ئیسپانیا و کرێس پوینت لە مەغریب بە درێژی ١٣ کیلۆمەترە و زۆرترین پانی دەگاتە کۆتایی ڕۆژاوای گەرووەکە نزیکەی ٤٣ کیلۆمەترە لە نێوان کیپ ترافالگار لە باکوور و سپارتێل لە باشوور، تێکڕای قووڵی ئاوەکانی گەرووەکە نزیکەی ٣٦٥ مەترە، لەو ناوچەیەی کە یەکگرتنی شاخەکانی ئەتڵەس لە باکووری ئەفریقا لەگەڵ فەلاتە بەرزەکە لە ئیسپانیا پێکدەهێنێت. پایەکانی هێراکلیس بە بەردی کێوی تاریق ناسراوە و یەکێکە لە دوو لوتکەی باشوور، لوتکەی کێوی هاشۆ لە نزیک شاری سیوتا کە ناوچەیەکی ئیسپانییە و لوتکەی کێوی مووسا لە مەغریب

دۆخی گەرووی کێوی تاریق 

گەرووی کێوی تاریق یەکێکە لە قەرەباڵغترین ڕێڕەوی ئاوی جیهان. پێنج خولەک جارێک کەشتییەکی گەورە بەناویدا تێدەپەڕێت، جگە لە بەلەم و یەختی بچووکی زۆر، هۆکاری سەرەکی قەرەباڵغییەکەی گرنگی جوگرافی و ئابوورییەکەیە کە گرنگییەکەی لەوە سەرچاوە دەگرێت کە پەیوەندییەکی گرنگی بازرگانییە لە نێوان وڵاتانی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست و ئاسیادا، جگە لەوەی ڕێگە بە وڵاتانی ئەم سێ هەرێمە دەدات بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بکەن کە بریتین لە کیشوەری ئەمریکای باشوور کیشوەری ئەمریکای باکوور، لەبری ئەوەی بەندەرەکانی وڵاتانی تر بەکاربهێنن. ئەگەر کەشتیوانی لەم گەرووەدا پەک بخرێت یان گەمارۆ بدرێت، بازرگانی جیهانی بە تەواوی دەوستێت. 

دانیشتوانی گەرووی کێوی تاریق

ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ گەیشتە نزیکەی ٢٩٥١٦ کەس، ٨٠%ـی ئەم ژمارەیە خەڵکی ڕەسەنن کە پێش ساڵی ١٩٢٦ لە گەرووەکەدا ژیاون، لەگەڵ نەوەکانیان و ٢٠%ـی فرەنەتەوەین واتە بیانین. بەهۆی ملکەچبوونی بۆ کاریگەری بەریتانیا، زۆربەی دانیشتووانەکەی بە ڕەچەڵەک بیانین کە بەریتانی، ئیسپانی، ماڵتی، پورتوگالی تێکەڵ بوون و زۆرینەی ڕەهایان مەغریبی و هیندین. ئایینی مەسیحی کاسۆلیکی نزیکەی ٨٠%ـی دانیشتووانەکەی پێکدەهێنێت، سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە خەڵکەکە قسەکەری هەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزین، بەڵام ئینگلیزی زمانی فەرمی حکوومەت و پەروەردەیە. 

ڕێژەی سەدی گرووپی تەمەن 

  • ٠-١٤ساڵ: ٢٠% 
  • ١٥-٢٤ ساڵ: %١٣.٠٧ 
  • ٢٥-٥٤ ساڵ: %٤١.٢٨ 
  • ٥٥-٦٤ ساڵ: %٨.٧١ 
  • ٦٥ ساڵ و سەرووتر: ١٦.٧% 

مێژووی گەرووی کێوی تاریق

مێژووی ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردین واتە ١٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، کاتێک مرۆڤەکان لە ئەشکەوتە بەردەکاندا نیشتەجێ بوون، تا ئەو کاتەی تاریق بن زیاد و پیاوە مەغریبییەکانی هاتن و لە ساڵی ٧١١ـی زایینی نیشتەجێ بوون و گەلەکەی بە درێژایی سەدەکان شاهیدی گەمارۆ و شەڕێکی زۆر بوون. لە ساڵی ١٧٠٤ بەلەمەکانی بەریتانیا لەکاتی شەڕ لەگەڵ ئیسپانییەکان کێوی تاریقیان گرت و لە ساڵی ١٧١٣ بە پێی پەیمانی ئۆترێخت ڕادەستی بەریتانیا کرا، پاشان لە ساڵی ١٧٦٣ بە پێی پەیمانی پاریس و لە ساڵی ١٧٨٣ بە پێی پەیمانی ڤێرسای نوێکرایەوە. لە ساڵی ١٩٦٢ ڕیفراندۆمێک سەبارەت بە خواستی خەڵکی ناوچەکە بۆ مانەوە لە ژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی ئینگلیزدا ئەنجامدرا ئەنجامی دەنگدانەکە ١٢ هەزار و ٧٦٢ کەس لە بەرژەوەندی بەریتانیا بوو، لە کاتێکدا ٤٤ کەس لەگەڵ ئیسپانیا بوون. ڕیفراندۆمێکی تر ئەنجامدرا و ئەنجامەکەی بە جیاوازییەکی زۆر لە بەرژەوەندی بەریتانیا بوو. 

ئەنجام 

گەرووی کێوی تاریق کەناڵێکی ئاوییە کە زەریای ئەتڵەسی بە دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە و هەرچەندە دەکەوێتە نێوان ئیسپانیا و مەغریب، بەڵام بەپێی پەیمانی ئۆترێخت لە ساڵی ١٧١٣ لەژێر کاریگەری بەریتانیادایە. ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢٩٥١٦ کەسە، کە ٨٠%ـیان پێش ساڵی ١٩٢٥ لە ناوچەکە بوون و ئەوانی تریش بیانین و ڕەچەڵەکی جیاوازن کە زۆرینەی ڕەهایان خەڵکی مەغریب و هیندستانن. گرنگی ئەم گەرووە ئەوەیە کە قەرەباڵغترین هێڵی کەشتیوانییە لە جیهاندا. بەهۆی پەیوەندییەکەی بە ڕێگا بازرگانییەکانی نێوان ئەورووپا و وڵاتانی حەوزی دەریای ناوەڕاست و ئاسیا.


سەرچاوەکان



203 بینین