پشکنینی AMH

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-22-00:08:00 - کۆدی بابەت: 13616
پشکنینی AMH

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی AMH یان پشکنینی Anti-Müllerian Hormone هۆرمۆنێکە لەلایەن کۆئەندامی زاوزێ (هێلکەدان و گوونەکان)ـەوە دەردەدرێت بڕ و ڕۆڵی هۆرمۆنەکە پشت بە ڕەگەز و تەمەنی کەسەکە دەبەستێت، لە منداڵی کچدا بڕێکی کەم لەم هۆرمۆنە بەرهەم دێت و ڕێگە بە دروست بوون و گەشەکردنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە دەدات، لە کچانی تازە پێگەیشتوو بڕەکەی بە کەمی دەمێنێتەوە تا تەمەنی هەرزەکاری تا ئەوکاتەی لە هێلکەداندا هێلکەکان دەست بە گەشەکردن دەکەن لەگەڵ گەشەکردنی هێلکەکاندا بڕی هۆرمۆنەکە وردە وردە بەرەو زیادبوون دەچێت، هۆرمۆنەکە لە ساڵەکانی چالاکی وەچەخستنەوەدا بە بەرزی دەمێنێتەوە تا نزیکی تەمەنی نائومێدی پاشان زۆرکەم دەبێتەوە تا وای لێدێت لە دوای تەمەنی نائومێدی بەتەواوی لاواز دەبێت.

ژمارەی هێلکەکان لە کەسێکی ئاساییدا دیاریکراوە و هەر هێلکەیەک بە پرۆسەیەکی بایۆلۆجی (Maturation Follicle) دەڕوات تا ئامادەی پیتاندن دەبیت و مانگانە یەک هێلکە بەم پرۆسەیە گەشەدەکات پاشان ئامادەی پیتاندن دەبێت، ئەم پرۆسەیەش لەلایەن کۆمەڵێک هۆرمۆنەوە پاڵپشتی دەکرێت وەک.(AMH) (FSH) (LH). بڕی (AMH) نیشاندەری گەشەکردنی هێلکۆکەیە واتە تا بڕی (AMH) جێگیر و تەواو بێت نیشانەی تەواوی و تەندروستی و پێگەیشتنی هێلکەکانە (AMH) باشترین هۆرمۆنە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دابەزینی توانای هێلکەدانەوە هەیە بۆ دروستکردنی هێلکە و دیاریکردنی بارودۆخی تەندروستی هێلکەدان.

شیکاری (AMH) دەکرێت بۆ یەکێک لەم مەبەستانە ئەنجامبدرێت

  • لە ئافرەتاندا بۆ دیاریکردنی چالاکی هێلکەدان و پیتاندن، ڕەنگە یارمەتیدەربێت بۆ دیاریکردنی بڕی هێلکەی شاراوەی ئامادە بۆ بوون بە هێلکەی پێگەیشتوو، یان پێشبینیکردنی دەستپێکی تەمەنی نائومێدی (Menopause) چونکە ژمارەی هێلکەکان دیاریکراوە بۆ دەستنیشان کردن و پێشبینی تووشبوون بەکیسی هێلکەدان (PCOS ،Polycystic Ovarian Syndrome).
  • بۆ دیاریکردنی هەندێک جۆری شێرپەنجەی هێلکەدان کە ئەم جۆرە شیرپەنجانە هۆرمۆنەکە دەردەدەن، لەم بارەشدا وەک چاودێرێک بۆ چاودێری بارودۆخی شێرپەنجەکە یان کاریگەری دەرمان سودی لە ڕێژەی (AMH) وەردەگیرێت.
  • بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی ئەو منداڵانەی کە ئەندامی زاوزێیان بەتەواوی ڕەگەزیان دەستنیشان ناکات.
  • Ambiguous Genitalia
  • دیاریکردنی چالاکی و تەندروستی گوونەکان لەو منداڵانەی کە گوونەکانیان دیارنییە کە لەدایکدەبن لەنێو سکیاندایە.
  • بۆ دیاریکردنی چالاکی هێلکەدان و توانای سکپڕبوونی ئەو کەسانەی کە چاودێری دەکرێن بۆ پرۆسەی دانانی منداڵی بلووری.(IVF).

ئەنجامی شیکارییەکە چی دەگەیەنێت؟

  • لە تەمەنی ترۆپکی منداڵبووندا کەمی ڕێژەی (AMH) کەمی ژمارەی هێلکە و ناتەندروستیان لە ڕووی گەشەکردنی هێلکەکانەوە نیشان دەدات. کە ئەگەری پیتاندنیان کەمدەکاتەوە، دابەزینی ڕێژەی (AMH) دوای تەمەنی نائومێدی ئاساییە.
  • زۆر زیاد بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت نیشانەبێت بۆ بوونی کیس لە هێلکەداندا (Syndrome Ovarian Polycystic) (PCOS) یان نیشانەیەکی باش بێت بۆ ئەوکەسانەی لەژێر چاودێری و چارەسەریدان لە پرۆسەی دانانی منداڵی بلودیدا (IVF).
  • کاتێک وەک نیشانەیاکی شێرپەنجە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت دابەزینی بڕی هۆرمۆنەکە کاریگەری دەرمانەکانمان بۆ دەردەخات.
  • لە منداڵی کوڕدا کەمی بڕی (AMH) ڕەنگە پەیوەندی بە جینی (gene AMH)ـەوە هەبێت کە دەکەوێتە سەر کرۆمۆسۆمی )19 .)کە دەبێتە پوکانەوە یان لەکارکەوتنی گوونەکان و تێکچوونی پێکهاتەی ناوەوەی ئەندامەکە.


سەرچاوەکان



128 بینین