ناوهڕۆك
ناساندن
دەرزی تێکەڵە بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو ماددە یان زیاتر و بەکارهێنانی بۆ نەخۆش بەبێ بوونی هیچ سەرچاوەیەکی زانستی. زۆرن ئەوانەی دەرزی تێکەڵە بەکاردەهێنن و وەک چارەسەرێکی گرنگی دەزانن، ئەم کارە لەلای پزیشک و کەسە شارەزاکانی بواری پزیشکیدا ناکرێت، بەڵکوو لە نۆرینگە نافەرمییەکان و لەلایەن کەسی ناشارەزاوە ئەنجام دەدرێت. لێرەدا دوو دەرمان تێکەڵ دەکرێت و بەشێوەی دەرزی دەدرێت له نەخۆشەکە. تێکەڵکردنی ئەم دوو دەرمانە زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە داهاتوودا کاریگەرییە خراپەکانی دەردەکەون.
ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ تێکەڵکردن
- فولتارین امپول + دێکزا امپول
- پرۆکاین ڤیاڵ + دێکزا امپول
- دێکزا امپول + پیرۆکسیم امپول
- امۆکسیل ڤیال + دێکزا امپول
- هایدرۆکۆرتیزۆن ڤیاڵ + امۆکسیل ڤیاڵ
- تراماڵ امپول + پلاسیل امپول
- دێکزا امپول + نیورۆبین امپول
- پارۆڵ بطل + دێکزا امپول+ امۆکسیل ڤیاڵ
- الرمین+دیکاردۆن
کاریگەری خراپی دەرزی تێکەڵە
- ئازاری گورچیلەکان.
- ئازاری گەدە.
- کەمبوونەوەی بەرگری جەستە.
- بوونی ئازار لە شوێنی دەرزی لێدان کە وائەکات نەخۆش توانای جووڵەی نەبێت.
- دروست بونی گرێ لە شوێنی دەرزی بەهۆی تێکەڵ نەبوونی دەرمانەکان.
- تووش بوون بە گەشکە.
- ژەهراوی بوونی جگەر.
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە.
- لەهەمووی خراپ تر ئالودەبوونە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.
- قەڵەو بوون بەهۆی زۆر بەکارهێنان.
- بەخێرایی نیشانە جەستەییەکان ناهێڵێت و وادەکات نەزانرێت نیشانەکانی نەخۆشەکە چی بووە و کێشەی چی بووە. ئەمەش وەک ماسکێکە بۆ نەخۆشییەکە.
تێبینی
ئێستا بەهەموو شیوازێک دەرزی تێکەڵە قەدەغەکراوە.
سەرچاوەکان
179 بینین