ناوهڕۆك
ناساندن
بالووکە یان بالوکە (بە ئینگلیزی: Wart، بە عەرەبی: الثالیل) گەشەی پێستە کە بەهۆی جۆرێکی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) گەشە دەکات. چەندین جۆری هەیە، جۆرەکانی بالووکە وەک بالووکەی ڕووەکی، بالووکەی باو و بالووکەی تەخت. دەکرێت سەخت بێت، بەڵام زۆرێک لە بژاردەکانی چارەسەر دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ڕزگاربوونیان. بالووکە گەشەیەکی بچووکی ڕەقە لەسەر دەست و پێ و سەر چاو و هەندێک شوێنی تری جەستە رووئەدات.
جۆرەکانی
جۆری بالووکە بە سەدان جۆری هەیە بۆ وەک: بالووکەی باو، بالووکەی ژێر پێ، بالوووکەی تەخت، بالووکەی پەنجەیی. بەڵام خراپترینیان تووشی کۆئەندامی زاوزێ ئەبێت نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنکی تری جەستە و بۆ کەسێکی تریش بەرێگای بەرکەوتن دەگوازرێتەوە.
چارەسەری
- salicylic acid قەترە
- cornex gel
- بەکارهێنانی تیشکی تایبەت
- کەویکردن
- دەرکردی ڕەگەکەی لە ڕێگای نەشتەرکاری بچووک
- cryotherapy ساردکردن
- بەکارهێنانی کۆمەڵێک گیراوە وقەترە و پلاستەری تایبەتی
سەرچاوەکان
150 بینین