زانیاری لەسەر نەخۆشی غودە

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-29-20:26:00 - کۆدی بابەت: 14432
زانیاری لەسەر نەخۆشی غودە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

غودەی دەرەقی یان ڕژێنی پەریزاد (بە عەرەبی: الغدة الدرقية، بە ئینگلیزی: thyroid disease)
ئەم ڕژێنە لەشێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی پێنج سانتیمەتر و كێشی نزیكه‌ی ٢٠ گرام ده‌بێت، فەرمانی سەرەکی ئەم ڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4ـە کە کاری سەرەکیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش و لێدانی دڵە.

‎ بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە

‎ـ غودەی تەمەڵ (خمول الغدة): کە وەک پێویست هۆرمۆن دەرنادات.
‎ـ غودەی هار یان چالاک (الغدة السامة): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە.

‎به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ڕه‌گه‌زی مێ به‌ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ ڕه‌گه‌زی نێر، هه‌ندێک جار هۆکاری ئەم نه‌خۆشییه‌‌ بۆماوه‌ییە.

‎نیشانەکانی زۆربونی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism)

‎دابەزینی كێشی لەش
‎خێرابوونی لێدانی دڵ.
‎سكچوون.
‎گەورەبوونی ڕژێنەكە.
‎زوو تووڕە بوون.
‎لەش گەرمی.
‎ماندووێتی.
دەست لەرزین.

‎نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism)

‎بێ هێزی.
‎وشک بوونی پێست و قژهەڵوەرین.
‎بەرگەنەگرتنی سەرما.
‎کەمبوونی ئارەقە.
‎لاوازبوونی مێشک.
‎تێک چوونی باری دەرونی .
کەمخوێنی.
‎قەبزی.

دەستنیشانکردنی نەخۆشی غودە

ـ ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکریت بە ئامێری هۆرمۆنات لە سیرەمی خوێنەکە.

‎‌‌‌ـ سۆنەر بۆ دڵنیابون لە قەبارە و شێوەی ڕژێنەکە ئەنجام دەدرێت.

ـ تیشک بۆدڵنیابون لە شوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.


سەرچاوەکان



77 بینین