زانیاری لەسەر پشکنینی گشتی میز

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-03-14:57:00 - کۆدی بابەت: 14543
زانیاری لەسەر پشکنینی گشتی میز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی گشتی میز (بە عەرەبی: تحليل البول، بە ئینگلیزی: GUE) ئەنجام ئەدرێت لە ڕێگای میزەوە بۆ زانینی کۆمەڵیک وەک هەوکردن، بوونی شەکرە، بچووکی بۆڕی میز لەئافرەتدا، هەوکردنی ڤایرۆسی، سەرمابوون، نەخواردنی ئاوی پێوست. میز لە %٩٥ـی ئاوە ئەوەی تری ماددەی ترە باشترە نەخۆشەکە ناوەڕاستی میزکردنەکەی بۆ پشکنین بنێرێت.

ئەوشتانەی لە لەرێگای پشکنینی میزەوا ئەنجام ئەدرێت

بریتییە لە:

  • Odar بۆنی میزە
  • ئەگەر بۆنی شیرین بێ واتا کەسەکە شەکرەی بەرزە.
  • بۆنی تیژ نیشانەی هەوکردنی درێژخایەنە.
  • بۆنی میوە واتای بەدخۆراکی و بوونی کیتۆنە.
  • color واتا رەنگ
  • ڕەنگی سور واتای بەکارهێنانی هەندێک دەرمان یان خواردنە، یان بوونی بەردە لە گورچیلە، یان نەخۆشی جگەر و زراوە، یان بەهۆی سوڕی مانگانە لە ئافرەتە.
  • ڕەنگی زەردی تۆخ  نیشانەی کەم ئاوخواردنە.
  • رەنگی شین و سەوز بەهۆی زۆری بەکارهێنانی indomethacin و amitliptlyne دروست دەبێت.
  • ڕەنگی زەردی کاڵ نیشانەی خاوێنییە.
  • Bilirubin

بوونی لەممیزدا واتا کێشەیەک لە جگەردا هەیە بۆ نموونە زەردوویی یان هەر نەخۆشییەکی تری جگەر.

  • Glucose بوونی شەکرەیە لە میزدا.
  • Leokocytes نیشانەی بوونی هەوکردنه.
  • PH زانینی ناوەندی ترشێتی و تفتێتێ میزە.
  • RBC خوێن لەمیزدا  دەبینرێت بەهۆی
  • هەوکردن
  • ڕاهێنانی سەخت
  • بەردی گورچیلە و میزڵدان
  • هیمۆفیلیا
  • نەخۆشی کیسی گورچیلە
  • نەخۆشی sickle cell
  • سوڕی مانگانەی ئافرەت
  • خوێنبەربوون
  • هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر 
  • شێرپەنجەی گورچیلە
  • گەورەبوونی پڕۆستات
  • هەندێک دەرمان دەبنە هۆی دروست بوونی خوێن لەناو میز وەک: antibiotic، aspirin، blood thinners
  • protin پرۆتین لە میزدا واتای:
  • بەرزبوونی پەستانی خوێن لە ئافرەتی دووگیان 
  • بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش 
  • ھەوکردنی گورچیلە 
  • شێرپەنجەی خانەی پلازما لە خوێن و ئیسقان
  • شێرپەنجەی گورچیلە
  •  کیتۆن Keton Body:
  • دەردەکەوێت لەکاتێکدا کەسێك شەکرەکەی کۆنترۆڵ نەکرابێت.
  • کەسەکە ماوەیەکی زۆر نانی نەخواردبێت
  • کەسێك زۆر ڕشابێتەوە
  • چڕی میز Spessfic Gravity:
  • ئەگەر ڕێژەکەی بەرز بوو ئەوە نیشانەی وشکبوونەوەی جەستەیە و کەمبوونەوەی ڕێژەی میزکردنە، ئەگەر ڕێژەکەش دابەزی نیشانەی باش کارنەکردنی گورچیلەی درێژخایەنە، واته Renal Failure
  • بەهۆی دەرچوونی ڕێژەیەکی زۆر شلەمەنی لە جەستە
  • بەکارهێنانی هەندێک چارەسەر کە میز زۆر بە کەسەکە دەکات بۆ نموونە لازیکس یاخود میتفۆرمین
  • نیترات Nitrite
    دەرکەوتنی نیترات لە میزدا نیشانەیە بۆ هەبوونی بەکتریای گرام نێگەتیڤ، بەتایبەتی بەکتریای E.Coli
  • خانەی Pus Cell
    خڕۆکەی سپی تێکشکاوە بوونی نیشانەی هەوکردنی زۆر و مامناوەندی کۆئەندامی میز و میزەڕۆیە بەتایبەت گورچیلە و میزڵدان و بۆڕی میز.
  • خانەی Epi cell
    ڕووکەشە شانەیە و تووشی داخوران و لەناوچوون  ئەبێت، بوونی لە میزدا نیشانەی هەوکردنی میزڵدان و ڕەحمە لە ئافرەتان.
  • amorphouse
    نیشانەی رمڵ و کریستاڵ و بەردە وەک: calicum، Triple، Magnesium
  • monosodium نیشانەی بوونی کریستاڵە.
  • uric acid نیشانەی جۆرێکی تری کریستاڵە.
  •  calcium oxalate
    جۆرێکی تری کریستاڵە کە بەکۆبوونەوەی زۆری ئەبێتە بەرد.
  • Ammonium urate
    جۆرێکی تری کریستاڵە.
  • calicium carbonate
    جۆرێکی تری کریستاڵە.
  • Bactria بوونی بەکتریا لە میزدا.
  • کەڕووەکان
    بوونی کەڕوو لە میزدا بەتایبەت ئافرەت بەهۆی دووگیانی و بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لەدووگیانییە.
  • Trichomanas vaginal
    مشەخۆری قامچین نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە لە ڕێگای  سێکسی  و تووشی زێی ئافرەت دەبن.
  • cast
    زۆربوونی cast نیشانەی ماندوویی گورچیلە دەرئەخات جگە لەوانەی دەرمانی میزپێکەرو و ئەوانەی دەرمانی پرۆتین ئەخۆن.
  • spermatozoae بوونی سپێرم لە میزی هەردوو ڕەگەز ئەبینرێت بۆ ئافرەت نانوسرێت یان گرینگی پێنادرێت، دەکرێت نەخۆشەکە ڕوونکردنەوە بدات. بەڵام لە پیاودا ڕەنگە کێشەی پڕۆستات و تورەگە و هێلکەی گونی کێشەی هەبێ.
  • Mucos لینجە ماددەیە بوونی لەمیزدا نیشانەی بۆ سەرمابوون یاخود حاڵەتی ئاسایی.


سەرچاوەکان



83 بینین