زانیاری لەسەر بەکتریای گەدە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-12-17:12:00 - کۆدی بابەت: 14600
زانیاری لەسەر بەکتریای گەدە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەکتریای گەدە (بە ئینگلیزی: H.pylori) زۆرێک لە خەڵکی بە هەڵە پێی دەڵێن (ڤایرۆسی گەدە) لە کاتێکدا ڤایرۆس نییە و بەکتریایە ناوی هێلیکۆ باکتەر پایلۆریە، بەهۆی پێکهاتە تایبەتەکەی دەتوانێت بچێتە چینەکانی ناوەوەی دیواری گەدە و پشتێنێکی تفت بە دەوری خۆیدا دروست بکات بۆ پارێزگاریکردن لەخۆی و لەناونەچوونی لە بەرامبەر ترشەڵۆکی بەهێزی گەدە.

نەخۆشییەکە لەڕێگای پیسایی و دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە ئەمەش کاتێک کەسەکە دەستی بە بەکتریا پیسبووبێت یان کەسەکە خۆراکی پیسبوو بەبەکتریا بخوات.

نیشانەکانی

  • هێڵنجدان و ڕشانەوە 
  • ژانەسەر
  • سکچون 
  • برسێتی لە بەیەنیان 
  • بۆنی ناخۆشی دەم
  • دڵە کزێ 

دەستنیشانکردن

بۆ دەست نیشانکردنی بەکتریای گەدە چەن ڕێگەیەک هەیە 

  • پشکنینی پیسایی. Stool antigen 
  • پشکنین لە ڕێگەی هەناسە urea breath test 
  • پشکنینی خوێن serology

باشترین ڕێگە بۆ خۆپارێزی بریتییە لە پاکو خاوێنی ئاو و خۆراک دووربوون لە خۆراکی کۆن.

چارەسەری بەکتریای گەدە

چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەڵ دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت. چارەسەری بەکتریای گەدە بە دەرمان. پێویستە بە کۆرس بێت کە لەمانە پێکدێت:

A:   Clarithromycin 250 mg
Tinidazole 500 mg
Lansoprazole 30 mg

B:  Amoxicillin 1000 mg
Levofloxacin 500 mg
• Esomeprazole 20 mg

C: Amoxicillin 1000 mg
Clarithromycin 500 mg
• Esomeprazole 20 mg
Domperidone 10 mg

D: Amoxicillin 1000mg
Clarithromycin 500mg
Lansoprazole 30mg

E: Omeprazole 20mg
Bismuth subcitrate potassium 140mg
Metronidazole 125mg
Tetracycline 125mg

تێبینی 

  • بەکتریای گەدە پێویستە کەسی تووشبوو چارەسەر وەربگرێت چونکە مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی برینی گەدە، هەوکردنی گەدە، شێرپەنجەی گەدە.
  • کەسێک بیەوێ پشکنینی بەکتریای گەدە بکات باشتر وایە بۆ ماوەی ٢ هەفتە هیج دەرمانێکی گەدە و بۆ ماوەی ٤ هەفتە هیچ دەرمانێکی دژە بەکتریای بەکارنەهێنابێت.


سەرچاوەکان



165 بینین