ناوهڕۆك
ناساندن
هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە (بە ئینگلیز: Appendicitis) ڕیخۆڵە کوێرە ئەندامێکی بچووکی شێوە پەنجەیە درێژیەکەی 10cmـە لە ریخۆڵە گەورە جیابۆتەوە، خواردن و پاشماوەی خواردنی تێدەچێت و بەردەوام خۆی پاک دەکاتەوە بۆ ناو ڕیخۆڵە گەورە، بەڵام بەهۆی بچووکی هەندێک کات ناتوانێت خۆی پاک بکاتەوە و ئەمش ئەبێتە هۆی هەوکردنی. هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە حاڵەتێکی لەناکاوە و کتوپڕە گەر بێت و پشتگوێبخرێت دەبێتە هۆی تەقینی.
نیشانەکانی
- لە سەرەتادا بە ئازاری بەشی ناوەڕاستی سک دەستپێدەکات.
- دوای چەند کاتژمێرێک ئازارەکە دەچێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سک.
- کەمێک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
- دڵ بەیەکاهاتن و ڕشانەوە و نەمانی ئارەزوو بۆ خواردن.
چۆن ئەم حاڵەتە کتوپڕە چارەسەر دەکرێ؟
تەنها لەڕێگەی لابردنی بەشی ڕیخۆڵەکوێرە لەڕێگەی نەشتەرکاریەوە.
کێشەکانی دوای نەشتەرکاری کە ئەگەری دروستبوونی هەیە
- ڕشانەوەی بەردەوام
- زیادبوونی ئازاری سک
- گێژخواردن و بوورانەوە
- زیادکردنی ئازار و سووربوونەوە لەجێی نەشتەرکاریەکەدا.
- هەبوونی تا
- هەوکردن لە شوێنی نەشتەرکارییەکەدا.
سەرچاوەکان
171 بینین