ئەو نیشانانەی کە دەریدەخات نەخۆشێک هەستیاری بە دەرمانێکی دیاریکراو هەیە

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-25-20:30:00 - کۆدی بابەت: 14742
ئەو نیشانانەی کە دەریدەخات نەخۆشێک هەستیاری بە دەرمانێکی دیاریکراو هەیە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو نیشانانەی کە دەریدەخات نەخۆشێک هەستیاری بە دەرمانێکی دیاریکراو یان دەرمانێکی دژە زیندەیی هەیە، کۆمەڵە نیشانەیەکن ڕاستەوخۆ و لەناکاو لەسەر نەخۆش دەردەکەون کاتێک دەرمانێک وەردەگرێت.

گرنگترین ئەو نیشانانەی کە دەریدەخات نەخۆشێک هەستیاری بە دەرمانێکی دیاریکراو هەیە

تا Fever 
واتە کاتێک نەخۆشەکە بە گەرمی دەبینیت و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەیە.

Hypotention
دابەزینی لەناکاوی پەستانی خوێنی نەخۆش.

تەنگەنەفەسی Dyspnea 
سەختی هەناسەدان و نەخۆش توانای هەناسەدانی نییە.

گرژبوونی سنگ Chest tigteness
دەبینیت نەخۆشەکە پێت دەڵێت هەستی خنکانم هەیە، وادەخنکێم.

کەمکردنەوەی تێربوونی ئۆکسجین Decrease oxygen saturation 
بۆت دەردەکەوێت کە ئاستی ئۆکسجین دادەبەزێت، ئەمەش مەترسیدارترین شتە کە ئەگەری هەیە ڕووبدات.

پەڵە Rash 
سووربوونەوە و دروستبوونی پەڵە لەسەر پێستی نەخۆش.

Tachycaria 
 زیادبوونی لێدانی ترپەی دڵ.

ئاوسان edema
بۆت دەردەکەوێت کە جەستەی نەخۆشەکە دەستی بە ئاوسان و پەنمان کردووە.

سەرلێشێواوی Confused 
بۆت دەردەکەوێت کە نەخۆشەکە سەرنجی لەسەرخۆی نییە.

لەم حاڵەتی هەستارییە پزیشک چی دەکات؟

دکتۆر Hydrocortison  و Dexamethason  یان Adrenalli دەدات بە نەخۆشەکە.


سەرچاوەکان



31 بینین