هۆکارەکانی دەرنەکەوتنی ڕیش لە پیاودا

له‌لایه‌ن: مورید كه‌ریم - به‌روار: 2019-08-01-03:09:00 - کۆدی بابەت: 3
هۆکارەکانی دەرنەکەوتنی ڕیش لە پیاودا

ناوه‌ڕۆك

ڕیش

ڕیش بە یەکێک لە بابه‌ته‌ گرنگەکان دادەنرێت بە لای گەنجانەوە و یەکێکە لە هۆکارەکانی جوانی گەنجان،  گەشەنەکردنی ڕیش بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێتە هۆکاری دوودڵی و شەرمەزارییان لە بەرامبەر هاوتەمەنەکانیان ئەمەش وایان لێ دەکات بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێن جا بە پەنا بردنە لای پزیشک بێت بۆ زانینی هۆکارەکەی یان بە بەکارهێنانی مادەی سروشتی پاڵنەر بۆ گەشەکردنی ڕیش ، لەم نووسینەدا هۆکارەکانی دەرنەهاتنی ڕیش باسدەکەین لەگەڵ زانیاری پەیدا کردن دەربارەی چەند تێکەڵەیەکی سرووشتی بۆ گەشەکردنی . 

 

هۆکارەکانی دەرنەکەوتنی ڕیش لە پیاودا

٭هۆرمۆنەکان: هەر ناتەواوییەک لە هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی گەشەنەکردنی ڕیش لای پیاوان ، ئەم ناتەواوییە دروست دەبێت لە ئەنجامی تێکچوون لە هەندێ ڕژێنی لاشەی مرۆڤ ، لەوانە ئارەقەڕژێنەکان .
٭هۆکاری بۆماوەیی 
بوونی کەسێک لە خێزاندا کە تووشی ئەم کێشەیە بووبێت پێشتر وەک باوک، مام، خاڵ ، دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەو کێشەیە .
٭ خۆراکی ناتەندروست
بەکارهێنانی خۆراکی ناتەندروست دەبێتە هۆی گەشەنەکردنی مووی چەناکە بە تەواوی ، چونکە چەند پێکهاتەیەکی گرنگ هەیە لە چەند جۆرە خۆراکێکدا کە گرنگن بۆ گەشەی موو وەک 
ڤیتامین A ، ئاسن .
٭خووی ناتەندروست
چەند خوو و نەریتێکی ڕۆژانە هەیە کە ئەنجامی دەدەین بێ ئەوەی هەست بکەین کە دەبێتە هۆکاری زۆرێک لە کێشەو گیر و گرفتی تەندروستی وەک گەشەنەکردنی مووی چەناکە بە تەواوی.. لەو خوو و نەریتانە چوونە بەر خۆری سووتێنەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ بەکار نەهێنانی کرێمی پارێزەر لە خۆر لە کاتی چوونە دەرەوە ، جگەرە کێشان ، دەردە ڕێوی کە تووش بوون بەو نەخۆشیە ڕێگرە لە گەشەکردنی ڕیش .

 

چەند تێکەڵەیەکی سروشتی بۆ زیادکردنی گەشەی ڕیش 

سیر:سیر چەند تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێ کە دەبنە هۆی زیادکردنی گەشەی موو ، بەم مەبەستە سەلکی سیر ورد دەکەین  و بەسەر شوێنی ڕیشدا بڵاوی دەکەینەوە و بۆ ماوەی چارەکێک لێی دەگەڕێین دواتر بە ئاوی سارد دەیشۆین هەندێ جار شوێنی سیرەکە سوورهەڵدەگەڕێت ئەوەش باروودۆخێکی ئاساییە و نیشانەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بەکتریایانەی کە ڕێگرن لە گەشەکردنی ڕیش .
لیمۆ و دارچینی: كەوچکێک دارچینی تێکەڵ دەکەین بە کەوچکێ له گوشراوی میوە پاشان تێکەڵەکە لەسەر چەناکە دادەنێین تا 20  خولەک لێی دەگەڕێین دواتر بە ئاوی سارد دەیشۆین ئەم تێکەڵەیە حەفتەی دووجار بەکار دەهێنرێت .
زەیتی کافور: زەیتی کافور تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ زەیتی سمسم و زەیتی زەیتون بە یەک بڕی یەکسان پاشان لەسەر چەناکە دایدەنێین و بۆ ماوەی 20 خولەک لێی دەگەڕێین پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆرین .

چەند ڕێنماییه‌ك

پابەند بوون بە بەرنامەیەکی خۆراکی پڕ لە پڕۆتین و ڤیتامین ،ئەم پێکهاتانە لە هێلکە و مریشک و شیر و گوشراوە سروشتییەکاندا هەن.
دوورکەوتنەوە لەو وشتانەی دەبنە هۆی گرژبوون و فشاری دەروونی ،
ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا کە دەمارەکان ئارام دەکاتەوە ، خەوتنی چەند کاتژمێرێکی تەواو بە شەودا بە شێوەیەک کە کەمتر نەبێت لە حەوت کاتژمێر چونکە خەوی تەواو ئەو خانانە چالاک دەکات کە بەرپرسن لە گەشەکردنی موو 
شێلانی دەم و چاو بە بازنەیی ئەوەش سووڕی خوێن ڕێک دەکاتەوە .


سەرچاوەکان

2415 بینین