بانگەوازی ئاشکرا

له‌لایه‌ن: - نھاد جلال - به‌روار: 2019-09-02-23:21:00 - کۆدی بابەت: 60
بانگەوازی ئاشکرا

ناوه‌ڕۆك

ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئەشکرا

پاش ئەوەی پێغەمبەر و هاوەڵان بە نهێنی سەرقاڵی بەجێگەیاندنی، ئیسلام و بانگەوازی نهێنی بوون لە نێو خەڵكدا و بێباوەڕان نەیاندەبیست موسڵمانان بە ئاشكرا باسی ئیسلام و یەكتاپەرستی بكەن و خەڵك بانگ بكەن بۆ ئایینی ئیسلام، خوای گەورە دوای ئەوە فەرمانی كرد بە پێغەمبەر(د.خ) و موسڵمانان لەمەودوا بە ئاشگرا و لەبەر چاوی خەڵك بانگەواز بكەن بۆ ئایینی ئیسلام و واز بهێنن لە بانگەوازی نهێنی،  پێغەمبەر(د.خ) بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی خوای گەورە كەوتە ڕێ‌ بۆ ناو خەڵك و چوویە سەر بەرزاییەك كە لە هەموو خەڵكەكە بەرزتر بوو، پێغەمبەر(د.خ) هاواری كرد بە ناو خەڵكدا و بانگی كردن تا هەموویان كۆببنەوە و گوێی لێ‌ بگرن، خەڵكەكەش كە ئەوەیان بیست كۆبوونەوە و كەوتنە كوێ‌ لێ‌ گرتنی. 

بۆچی خەڵكەكە هەموویان كۆبوونەوە تا گوێ‌ بگرن لە پێغەمبەر(د.خ)

چونكە هەموویان متمانەیان هەوبوو بە پێغەمبەر(د.خ) و ڕێزی زۆریان دەگرت، چونكە پێغەمبەر(د.خ) كەسایەتیەكی گەورەی هەبوو لە لای خەڵك بە گشتی، بۆیە ئامادە بوون كۆببنەوە، كاتێك خەڵكەكە هەموویان كۆبوونەوە پێغەمبەر(د.خ) كەوتە قسەكردن بۆیان و پێی فەرموون: ئێستا ئەگەر من بڵێم خەڵكێكی زۆر لە پشتەوە دێن و بەرەو ئێرە ئایا ئێوە بڕوام پێ‌ دەكەن؟ خەڵكەكە وتیان: ئێمە هیچ درۆیەكمان لە تۆ نەبیستووە و تۆ هەمیشە ڕاستگۆ بوویت بۆیە هەرچیەك بڵێیت باوەڕت پێ‌ دەكەین.
پێغەمبەر(د.خ) فەرمووی: دەی باوەڕم پێ‌ بكەن من پێغەمبەری خودام و خوای گەورە منی ناردووە تا ئێوە فێری ئیسلام بكەم و فەرمایشتی خواتان پێ‌ بگەیەنم،  كەچی هەموویان كەوتنە ژاوەژاو و دەمە قاڵە و دوودڵی ڕووی تێ‌ كردن، بەڵام پێغەمبەر(د.خ) چاوەڕێی دەكرد تا بزانێت چی دەكەن، لەو كاتەدا مامێكی پێغەمبەر(د.خ) كە زۆر خراپ و نەزان بوو كەوتە گاڵتەكردن بە پێغەمبەر(د.خ)، بەمە خەڵكەكەی تریش باوەڕیان نەهێنا بە پێغەمبەر(د.خ) و كەوتنە گاڵتە پێ‌ كردنی، ئەو مامەی پێغەمبەر(د.خ) ناوی (ئەبو لەهەب) بوو  كە بە پێغەمبەر(د.خ)ی دەوت: دەستت بشكێت خوای گەورەیش ئایەتی دابەزاندە خوارەوە و فەرمووی: [تبت یدا أبی لهب وتب...].  واتا: دەستی ئەبو لەهەب بشكێت و ئەو قوڕ بە سەر وماڵ كاول بێت.

پەند و ئامۆژگاری

1- پێویستە خوای گەورە هەرچیمان پێ‌ بفەرمووێت ئێمە وا بكەین، نەوەك بە خواست و ئارەزووی خۆمان بجووڵێینەوە، ئەگەر خوا فەرموویەتی بە نهێنی بانگەواز بكەن دەبێت بە نهێنی بانگەواز بكەین، ئەگەریش فەرمووی بە ئاشكرا دەبێت یەكسەر گوێڕایەڵی بین.
2- پێغەمبەر(د.خ) كەوتە هەوڵی ئەوەی خەڵكەكە كۆبكاتەوە تا هەموویان گوێی لێ‌ بگرن و بزانن ئەو چیان پێ‌ دەڵێت، نەوەك بچێت یەك یەك بیانگرێت و قسەیان بۆ بكات، بۆیە ئێمەیش كاتێك دەمانەوێت قسەی چاك بكەین دەبێت هەوڵ بدەین خەڵكێكی زۆر گوێمان لێ‌ بگرن تا لێی سوودمەند بن.
3- كاتێك دەمانەوێت شتێك فێری كەسێك یان خەڵكی زۆر بكەین، نابێت تەنها قسەی بۆ بكەین بەڵكو دەبێت بە كردار بۆی بخەینە ڕوو و نموونەی جوان و ڕوونی بۆ بهێنینەوە، وەك چۆن پێغەمبەر(د.خ) بە كرداری چوویە سەر بەرزاییەكە و نموونەی بۆ هێنانەوە تا بە جوانی لێی تێ‌ بگەن و گوێی لێ‌ بگەن.
4- موسڵمان بوون و باوەڕداری بە خزمایەتی نیە، واتا ئەگەر كەسێكمان بینی زۆر موسڵمان و چاك بوو، ئیتر نابێت وا بزانین خزم و كەس و كارەكەشی چاك و باوەڕدارن، وەك دەبینین پێغەمبەر(د.خ) خۆی چەندە چاك و باوەڕدارە كەچی مامی زۆر خراپ بوو كەوتە گاڵتەكردن بە پێغەمبەر(د.خ) و باوەڕی نەهێنا بە ئیسلام، هەروەها پێغەمبەر ئیبراهیم خۆی زۆر باش بووە كەچی باوكی بتی دروست دەكرد، هەروەها پێغەمبەر نوح (علیە السلام)  زۆر باش بوو كەچی كوڕەكەی بێ‌ باوەڕ و خراپەكار بوو، بۆیە ئەگەر ئێمەیش خزمی خراپمان هەبوو، دەبێت هەر بەردەوام بین لە موسڵمانیدا.

جیاوازی چیە لە نێوان ئەبو تالیب و ئەبو لەهەب

ئەبو تالیب و ئەبو لەهەب هەدووكیان مامی پێغەمبەر(د.خ) بوون، هەردووكیشیان بێ‌ باوەڕ بوون، ئەبو لەهەب گاڵتەی دەكرد بە پێغەمبەر(د.خ) و دژی ئاینی ئیسلام بوو دەیویست ئازاری موسڵمانان بدات، بەڵام ئەبو تالیب پێغەمبەر(د.خ)ی خۆش دەویست و پشتگیری دەكرد و نەیدەهێشت بێباوەڕەكان ئازاری بدەن یان بیكوژن  جا با بزانین هەندێ‌ جار هەیە كەسێك بێباوەڕە، بەڵام زیانی نیە بۆ باوەڕداران و موسڵمانان.


سەرچاوەکان



2534 بینین