مەترسیەکانی گازی کلۆر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-05-20:39:00 - کۆدی بابەت: 599
مەترسیەکانی گازی کلۆر

ناوه‌ڕۆك

کلۆر

کلۆر لەناو لەشی مرۆڤدا لەگەڵ ئاو کارلێک دەکا و هەندێ ترشی زیانبەخش بەرهەمدەهێنێ. رادەی کاریگەریی خراپی کلۆر پشت دەبەستێ بە خەستی گازەکە و ماوەی بەرکەوتن و بڕی ئاوی ناو شانەکان و هەبوونی نەخۆشی سنگ لای نەخۆش.

-کلۆر دەبێت هۆی سووتانەوە و سووتانی توندی چاو و پێست و قورگ و دەم.
-گازی کلۆر بۆنێکی بەتین و خنکێنەری هەیە
-دژەژەهرێکی تایبەت بە کلۆر نییە
-پێست ە ئاو یا خوێیاو بشۆ  و وەک سووتاوی چارەی بکە
-جلوبەرگی پارێز لەبەر بکە لە کاتی خەریکبووندا بە کەسێکی بەرکەوتووەوە

رەنگ

کلۆر گازێکی زەردی سەوزباوە یان شلەیەکی عەنبەر رەنگە  -زەرد (لە ژێر پەستاندا)

ڕێڕەوی بەرکەورن
کلۆر لە هەموو رێگاکانی لەشەوە هەڵدەمژرێت

کاریگەری

-گازی کلۆر دەبێتە هۆی سووتانەوە و ئاوکردنی چاو. رادەی ئەم کاریگەریییە پشت دەبەستێ بە خەستیی گازەکە.
-ئەم کاریگەرییە رەنگە سووتانەوەیەکی کەمی ناوپۆشەکانی لەش (پاش یەک سەعات* بێ یاخود ببێتە هۆی سووتانەوەی سییەکان و مردن.
-هەڵمژین بە هەناسە: سەرەتا دەبێتە هۆی سووتانەوەی چاو و لووت و قورگ. پاشان کۆکە و خیزە خیز و هەناسە تونگی و بەڵغەم و سینگئێشە.
ئەگەر بەرکەوتن  زیاتر بێ رەنگە نوشوستی دڵ و سییەکانی بەدواوە بێ. ئەوەی قوتاری دەبێ دەشی تاماوەی دوو هەفتە تا چەند مانگێک کۆکەی بەردەوامی هەبێ. نیشانەکانی تر بریتین لە کۆکە و سینگئێشە و رشانەوە.
-بەرکەوتنی پێست: سووتانەوە،ئازار، سوربوونەوە، بلۆق و سوتاوی، کلۆری شلیش ئەگەر بەر شوێنێک بکەوێ دەیسوتێنێ.
-بەرکەوتنی چاو: سوووتانەوە و هەوکردن.کلۆری شل دەبێتە هۆی سووتان.

پاک کردنەوە و چارەسەر

-قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دووربخەرەوە و جلوبەرگەکەی دەربێنە
-هەموو ئەو کەسانەی تووشی هەلمژینی گازی کلۆر بوون پێویستە پشکنینی تەواوی پزیشکیان بۆ بکری بۆ تێگەیشتن لە وەزعی هەناسەیان.
-ئەگەر سییەکان زیانیان پێ کەوتبێ نەخۆش پێویستی ەب ئۆکسجین و دەرمانی تایبەت هەیە (ئەنتی سپاسمۆدیک و ستیرۆید)

وریایی

- ئەو کەسەی خەریکی چارەی قوربانی و پاککردنەوەیە ، پێویستە جلوبەرگی پارێزەر لەبەربکات تا خۆشی تووش نەبێ.
-هەرچی جلوبەرگی ئاوودە پێویستە لە عەلاگەیەکی داخراودا هەڵبگیرێت.
-هەرکە  گەمون لە حالەتێک کرا پیویستە دەسەلاتە تەندروستەکان ئاگادار بکرێن.


سەرچاوەکان



1246 بینین