۱۱ هۆکار کە بۆچی نابێت هەموو ڕۆژێک قژمان بشۆین

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-06-20:22:00 - کۆدی بابەت: 632
۱۱ هۆکار کە بۆچی نابێت هەموو ڕۆژێک قژمان بشۆین

ناوه‌ڕۆك

چی دەبێت ئەگەر هەموو ڕۆژێک قژمان بشۆین؟

نەمانی چەوری سروشتی قژ

ئەوە ڕاستە کە هەبوونی بڕێکی زۆر چەوری شتێکی زۆر باش و گرنگ نییە، بەڵام هەبوونی هەندێک چەوری سروشتی گرنگە بۆ لایەنی تەندروستی قژ، زیاد لە پێویست شۆردنی قژ دەبێتە هۆی نەمانی ئەم چەورییە پێویستەی قژ، لە ئەنجامدا قژەکە وشکتر دەبێت و تاڵەکانی ئەگەری پچڕانیان زیاتر دەبێت.

خێرا ڕۆشتنی ڕەنگی قژ

لەبەرئەوەی زۆرینەی ڕەنگی قژ لە بەشی کۆتایی قژدا بەشێوەیەکی ئاسایی خۆیان کاڵدەبنەوە، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی ڕەنگی قژ و ڕێگەگرتن کاڵبوونەوەی ڕەنگی قژەکە ئەوەیە کە کەمتر قژەکە بشۆردرێت.

هێشتنەوەی قژ بە درەوشاوەیی

یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ گەڕاندنەوەی درەوشانەوەیی بۆ قژ بریتییە لە کەم شۆردنی قژ، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوون و پاراستنی قژ بە درەوشاوەیی.

زیاتر شکانی کۆتایی تاڵەکانی قژ

شۆردنی قژ هەموو ڕۆژێک ڕێگە بە دووبارە دروستکردنەوەی ڕۆنە سرووشتییەکەی قژ نادات، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی وشکبوونی قژ و زیاتر شکانی کۆتایی تەڵەکانی قژ، چارەسەرەکەشی برییتیە لە شۆردنی قژ ڕۆژ نا ڕۆژێک.

گەرمی زیاتر بە قژ دەدات

لە کاتێکدا ئەمە خۆی ڕوونە، کە گەرمی کەم دەکرێت شتێکی باش بێت بۆ گەشەی قژ، چونکە گەرمای کەمتر بە شێوەیەکی ئاسایی یەکسانە بە کەمتر پچرانی تاڵەکانی قژ.

تێچووی زۆری دەوێت

ئەگەر تۆ مووچەیەکی باشت هەیە، یاخود هێشتا بەشوێن ئەوەدا دەگەڕێیت کە ڕۆژێک کەمتر قژت بشۆریت، بۆیە هەتا شامپۆ و دەرمانی کەمتر بەکاربێنیت بۆ قژ، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پارەیەکی زیاتر کۆبکەیتەوە ئەگەر نا تێچوویەکی زۆرت دەوێت بۆ کڕینی بەرهەمەکان.

قژی پیس و ستایلی قژ

قژی پیس ئاسانتر هەموو جۆرە ستایلێک و شوازێکی قژی لێ درووست دەکرێت بەتایبەتی بۆ قژی خاو چونکە قژی خاو ئارەزووی لە هەڵگرتنی شێواز و ستایلی قژ نییە، قژی پیس دەکرێت بەکار بهێنرێت بۆ بەرژەوەندی تۆ و لە ڕاستیدا قژت والێدەکات ئاسانتربێت بۆ درووستکردنی ستایل، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر بەڕاستی ناتوانیت واز لە قژ شۆردن بهێنیت هەموو ڕۆژ، ئەوا دەتوانیت قژی پیس درووست بکەیت بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ.

زیاد بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ

زۆر لە ئێمە ڕۆژانە قژمان دەشۆین بەمەبەستی لێکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە بۆ قژمان بەکارمان هێناوە، بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەکەی لەوانەیە ڕاستتربێت، چونکە شتنی زۆر دەبێتە هۆی زیاتر بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ.

گەڕانەوەی کات

كاتت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ کاتێک وێنای ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ دەکەیت كه‌ ده‌توانین بەباشی بخەویت ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بیت نیگه‌رانی وشككردنه‌وه‌ی قژ و شۆردنی بیت له‌ به‌یانیدا.

کەمبوونەوەی چەوری قژ

لە کاتێکدا زۆرینەی جار ئێمە قژمان دەشۆین بۆ ئەوەی لە چەوری قژ ڕزگارمان بێت، ئەوە دەردەکەوێت کە زیاد لە پێویست شۆردنی قژەکان دەتوانێت ببێتە هۆی وشکبوونی پێستەکە و لەئەنجامدا دەبێت چەوری زیاتر بەرهەمبهێنرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی وشکێتییەکەی، هەروەها لەڕادەبەرد شۆردنی قژ دەتوانێت یارمەتی قژت بدات بۆ ئەوەی بە درێژایی کات کەمتر چەور ببێت.

وشکبوونی پێست

تێکەڵبوونی ئاوی گەرم و لەڕادەبەدەر شۆردنی قژ دەتوانێت ببێتە هۆی وشکبوونی پێستەکە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کڕێشی سەر، هەروەها باشترین ڕێگا بۆ خۆلادان لەم کێشەیە ئەوەیە کە ڕۆژ نا ڕۆژێک قژ بشۆردرێت.


سەرچاوەکان



1216 بینین