بە برسێتی مەلە بکەین یان بە تێری ؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-14:33:00 - کۆدی بابەت: 725
بە برسێتی مەلە بکەین یان بە تێری ؟

ناوه‌ڕۆك

بە‌ برسیە‌تی مە‌لە‌ بكە‌ین یان بە‌ تێری ؟

پسپۆرانی پزیشكی وە‌‌رزشی ئە‌ڵمانی دە‌ڵێن باشترە‌ كاتی وە‌رزشكردن نە‌ برسی بی، نە‌ گە‌دە‌ت زۆر پڕبێت.
بە‌ گوتە‌ی ئە‌وان پڕ بوونی گە‌دە‌ بارێكی نە‌خوازراوە‌ بۆ مە‌لە‌كردن، چونكە‌ لە‌ كاتی مە‌لە‌كردندا بە‌شێوە‌ی نە‌خوازراو ئاو قوتدە‌درێ، ئە‌وە‌ش ھانی ڕشانە‌وە‌ و ئێڵنج و تێكچونی پرۆسە‌ی ھە‌رس دە‌دات.
ھە‌روە‌ھا لە‌ كاتی زۆر خۆریدا بڕێكی زۆر لە‌ خوێن ئاڕاستە‌ی خۆی دە‌گۆڕێ بە‌رە‌و گە‌دە‌، ئە‌وش بڕی خوێنی ڕۆیشتوو بۆ مێشك و بە‌شە‌كانی دیكە‌ی لە‌ش كامدە‌كاتە‌وە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌ستكردن بە‌ گێژبوون و كە‌میی توانا و ئارە‌زوی مە‌‌لە‌كردن.
جگە‌ لە‌وە‌ كاتێك مە‌لە‌ دە‌كە‌ین، ئاوە‌كە‌ فشارێكی بە‌ھێز دە‌خاتە‌ سە‌ر دیواری سمكان، بە‌وە‌ش كاتێك گە‌دە‌ پڕ بێت، كە‌سە‌كە‌ زۆرتر ھە‌ست بە‌ فشاری سە‌ر گە‌دە‌ دە‌كات و ھە‌ستێكی ناخۆش دروستدە‌كات.
پسپۆرە‌ ئە‌ڵمانییە‌كە‌ دە‌ڵێن كاتێك مە‌لە‌ بكە‌ن كە‌ خواردن لە‌ گە‌دە‌وە‌ بە‌ ئاراستە‌ی ڕیخۆڵە‌كان جووڵابێ.
ھە‌رچی برسیە‌تی زۆریشە‌، دیسان نە‌خوازراوە‌ بۆ مە‌لە‌كردن، بە‌تایبە‌ت بۆ منداڵان.چونكە‌ كاتی برسییە‌تی زۆر، ئاستی شە‌كری خوێن دادە‌بە‌زێ و ئە‌گە‌ری بوورانە‌وە‌ و نقومبوون زیاددە‌كات.


سەرچاوەکان



1226 بینین