گرنگی وەرزش بۆ ماسولکە چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-16:03:00 - کۆدی بابەت: 727
گرنگی وەرزش بۆ ماسولکە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

گرنگی وە‌رزش بۆ ماسولكە‌كان چییە‌؟

كە‌ باسی ماسولكە دە‌كە‌ین خێرا ھێز و توانای بە‌ھێزمان بیردە‌كە‌وێتە‌وە‌، بە‌ڵام دە‌بێ بزانین ماسولكە‌كان تە‌نیا ھێزی بە‌رزكردنە‌وە‌ی قورسایمان پێنادە‌ن.
جە‌ستە‌ی ھە‌ریە‌كە‌مان زیاتر لە‌ ٦٥٠ ماسولكە‌ی تیادایە‌، كە‌ كۆنترۆڵی جوڵە‌، دانیشتن، راوە‌ستان، جووڵە‌ی خوێن و چە‌ندین پرۆسە‌ی دیكە‌ دە‌كە‌ن.
ئە‌وە‌ی زیاتر پە‌یوە‌ندی وە‌رزش و لێھاتووی جە‌ستە‌یمان ھە‌یە‌، پیكە‌رە‌ ماسولە‌كانن، كە‌ جووڵە‌یان لە‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆمانە‌ و چە‌ندین ڕاھێنان و وە‌رزشیان پێبكە‌ین، ئە‌وانیش باشتر بە‌قسە‌مان دە‌كە‌ن ھە‌ر لە‌ توانای ھە‌ڵگرتنی تە‌نی قورس تاووە‌كو توانا و ھۆرمۆنیە‌تی جووڵە‌، توانای خۆڕاگری لە‌بارە تایبە‌تییە‌كانی ڕاوە‌ستان و دانیشتن و جووڵە‌ی سە‌ر و پە‌لە‌كان و چە‌ندینی دیكە‌.
ماسولكە‌ لە‌ چە‌ندین ڕیشاڵ پێكھاتووە‌، ھە‌ر ڕیشاڵێكیش لە‌ چە‌ندین ڕیشاڵۆچكە‌ و ڕیشاڵۆچكە‌ش لە‌ یە‌كە‌ بچوكتر كە‌ بە‌ ساركۆمێر ناسراون. ڕیشاڵ بە‌ ماسولكە‌خانە‌یش ناودە‌برێت و بە‌وە‌ جیادە‌كرێتە‌وە‌ كە‌ بە‌ ھاریكاری دە‌مارە‌كان توانای گرژبوون و خاوبونە‌وە‌ی ھە‌یە‌ و ھە‌ر ئە‌وە‌شە‌ تایبە‌تمە‌ندی دە‌داتە‌ ماسولكە‌كان بە‌ بە‌راورد بە‌ شانە‌كانی دیكە‌ی وە‌ك چە‌وری و لینجە‌شانە‌كان.
دانانی فشار لەسە‌ر ماسولكە‌كان لە‌ ڕێگە‌ی وە‌رزشكردنە‌وە‌، ماسولكە‌كان گە‌ورە‌دە‌كات و توانایان زیاددە‌كات. 
ئە‌ویش چونكە‌ وایان لێدە‌كات ئۆكسجین و خۆراكی زیاتریان پێبگات و شە‌كر و چە‌ورییە‌ بێكە‌ڵكە‌ ھە‌ڵگیراوە‌كان بە‌كاربھێنن بۆ بە‌ھێزبوون و گە‌ورە‌بوونیان، كە‌ ئە‌وە‌ش جە‌ستە‌یە‌كی بە‌ھێز و پتە‌و و خاوە‌ن تۆنێكی سە‌رنجڕاكێش و ھارمۆنیە‌تی زیاتر بە‌رھە‌مدە‌ھێنێ.
ھە‌بوونی ماسولكە‌ی بە‌ھێز و ڕاھێندراو بۆ تە‌ندروستی گشتی جە‌ستە‌ گرنگە‌. چونكە‌ بە‌ھۆی ماسولكە‌ی بە‌ھێزە‌وە‌ بە‌ ئاسانی كاروبارە‌كانی ڕۆژانە‌مان بە‌ڕێدە‌كە‌ین.
ھە‌روە‌ك زۆری بارستای ماسولكە‌كانمان، مانای كە‌مبوونە‌وە‌ی بارستایی چە‌وریمانە‌، ئە‌وە‌ش دورمان دە‌خاتە‌وە‌ لە‌ چە‌ندین نە‌خۆشی درێژخایە‌ن، وە‌كوو شە‌كرە‌، بە‌رزی فشاری خوێن، بە‌رزی چە‌وریی خوێن و سوانی جومگە‌كان.
جگە‌ لە‌وە‌، تاكو بارستایی ماسولكە‌كانت زیاتر بن، جە‌ستە‌ت وزە‌ی زۆرتر دە‌سوتێنێ و كە‌متر بە‌ شێوە‌ی چە‌وری و شە‌كری زیانبە‌خش لە‌نێو جە‌ستە‌تدا كە‌ڵە‌كە‌ی دە‌كات، ئە‌گە‌ر زیاتریش بخۆی كە‌متر ئە‌گە‌ری قە‌ڵە‌وبونت ھە‌یە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ كە‌سێكی ماسولكە‌ لاواز.
ھە‌روە‌ھا ماسولكە‌ی بە‌ھێز جوڵە‌ی جومگە‌كان باشتر ڕێكدە‌خات و وادە‌كات كە‌متر ڕووبە‌ڕوی كە‌وتن و سە‌ختی ببیتە‌وە‌ لە‌كاتی ئە‌نجامدانی چالاكییە‌كانی ڕۆژانە‌ و سە‌رە‌نجام ئێسك و جومگە‌كانیشت پارێزراو دە‌بن.


سەرچاوەکان



4032 بینین