کودەتای پلەی گەرمی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-22-20:09:00 - کۆدی بابەت: 818
کودەتای پلەی گەرمی

ناوه‌ڕۆك

کودەتای پلەی گەرمی

بریتیە لە زیادبونی پلەی گەرمی بە بەرزبونەوە لە ئاستی ڕوی دەریا، وە لەو ئاستانەی بەرگی گازیدا ڕوودەدات کە باودۆخێکی ئاو هەوای گونجاویان هەیە بۆ ڕودانی ئەم دیاردەیە، بەو هۆیەیە چینێک لە هەوای گەرم دەکەوێتە سەر چینێک لە هەوای سارد بە شێوەیەکی ڕێژەیی .

جۆرەکانی کودەتای گەرمی

کودەتای پلەی گەرمی ڕووی(نزیک لە ڕووی زەوی)

دابەش دەبێت بۆ 3 جۆر:

  • کودەتای تیشکی

  دیارترین و بڵاوترین جۆری کودەتایە، لە شەودا ڕودەدات، کاتیک ڕووی زەوی سارد دەبێتەوە، چونەک وزەکەی بە ڕێگەی تیشکدانەوە لە دەست داوە، وە ڕووی زەوی سەرچاوەی ساردبوونەوەی هەوایە نزیک لە ڕووی زەویە و بەم هۆیەوەی کودەتای پلەی گەرمی ڕودەدات، وە لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەی شەونم و شەختە دروست دەبن، بەڵام لە کاتی هەڵاتنی خۆردا نامێنن، چونکە بە هەڵاتنی خۆر ڕووی زەوی دەست دەکات بە گەرمبوونەوە، وە ئەستوری کودەتای تیشکی جیاوازە بە پێی بارودۆخی کەش، لە شەوانی درێژ و ساماڵ و ئاراما ئەستوریان زۆرە، بەهۆی زۆر نزم بوونەوەی پلەی گەرمی زەویەیە، چونکە بە هۆی ساماڵی ئاسمانەوە بڕێکی زۆر لە وزەی زەوی بەرە و بۆشایی ئاسمان دەڕوات.

  • کودەتای دۆڵی

  بەرزونزمی کەریگاری هەیە لەسەر کودەتانی گەرمی، ئەم کودەتایە لە شەودا ڕودەدات، لە کاتی هەڵکردنی هەوای سارد لە ناوچە چیاییە بەرزەکانەوە بە ئاڕاستەی دۆڵەکان، بۆ جێگرتننەوەی ئەو هەوا گەرمەی کە بەرەو چینەکانی سەرەوە بەرزبۆتەوە

  •   کودەتانی گوازراوە

  ئەم کودەتایە لە کاتی هەڵکردنی بایەکی گەرم بەسەر ڕویەکی سارد دا دروست دەبێت، بەمەش ئەو هەوایەی کە لە خوارەوەیە (نزیک لە ڕووی زەوی) سارد ترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو هەوایەیە کە لە سەرەوەیە، ئەوەش هۆکارە بۆ ڕودانی کودەتای گەرمی، ئەمەش لە کاتێکدا ڕودەدات کە ڕووی زەوی ساردبێت یان داپۆشراوبێت بە بەفر.

کودەتای پلەی گەرمی بەرزایی(چینە بەرزەکانی هەوا دوور لە ڕووی زەوی)

  • لە بەرزاییە جیاوازەکانی بەرگی گازیدە ڕوودەدات و لەو ئاستانەدا پلەی گەرمی بە بەرزبونەوە زیاد دەکات، وە کودەتای بەرزایی بەهۆی ئەو تەوژمانەوە کە لە چینە بەرزەکانی هەوادا دادەکەون دروست دەبن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چینی خوارەوە(ژێرەوە) ی هەوا داکەوتووکە زیاتر گەرم بێت لە چینی سەرەوە، وە ئەو هەوایەی کە پلەی گەرمی زیاترە بەرزدەبێتەوە لە هەواکانی دەوروبەری، بەهۆی ئەوەی کە هەوا برێکی زۆر لە مادە پیسکەرەکانی هەڵمژیوە بە بەراورد لەگەڵ تیشکدا، وە نمونەش لەسەر ئەمە بونی ئۆزۆنە لە چینی ترۆبۆسفێردا، کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمی، وە  ئەمەش لە هەندێ ئاستیئ جیاوازی چینی ترۆپۆسفێردا ڕودەدات.


سەرچاوەکان



1158 بینین