هاوسەنگی تیشکی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-22-21:21:00 - کۆدی بابەت: 822
هاوسەنگی تیشکی

ناوه‌ڕۆك

هاوسەنگی تیشکی

  زەوی تیشکی شەپۆل کورت لە خۆرەوە وەردەگرێت و لە هەمان کاتدا (لە ڕێگەی تیشکی شەپۆل درێژەوە وزەکەی ون دەکات، وە بە جیاوازی نیوان ئەو بڕەی کە وەری دەگرێت و ئەو بڕەی لە دەستی دەدات دەگوترێت هاوسەنگی تیشکی)، وە هاوسەنگی تیشکی لە کاتی ڕۆژدا جیاوازە، بە جۆرێک هاوسەنگی تیشکی لە ڕۆژدا ئەرێیە(ئیجابی) لە شەودا نەرێیە(سلبی)، بۆیە جیاوازی هاوسەنگی تیشکی هەیە لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەی زەوی.
  لە ناوچە خولگەییەکاندا هاوسەنگی ئەرێیە،  چونەک ئەو بڕەی وەری دەگرێت زیاترە لەو بڕە وزەیەی کە لەدەستی دەدات، بەڵام لە ناوچەکانی بازنەکانی ناوەڕاست و ژوروو هاوسەنگی نەرێنیە، جونەک ئەو بڕەی وەری دەگرێت (بڕی تیشک) کەمترە لەو بڕە وزەیە کە لەدەستی دەدات، کەواتە دەبینینن ناوچەکانی نێوان خولگەکان بڕێکی زۆر وەردەگرن و ناوچەکانی ناوەڕاست و ژوروو بڕێکی کەمتر وەردەگرن،  وە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی وزە لە جیهاندا، ئەوا وزە دەگوازرێتەوە لە نێوان ئەو ناوچانە کە بڕێکی زۆریان وەرگرتووە و ئەو ناوچانە کە بڕێکی کەمیان وەرگرتووە.


سەرچاوەکان



782 بینین