ناوهڕۆك
لە حەوت كاتژمێر كەمتر خەوتن چیت بەسەردێنێت؟
زوو ھەڵدەستیت لە خەو و شەو درەنگ دەخەویت، لە ھەمانكاتدا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی زۆر كاردەكەیت و بەردەوام سەرقاڵیشی بە شاشەكانی تەكنەلۆژیاوە بێ ئەوەی پشوو بدەیت، قورسایی ژیان تۆی كردووە بە دیلی شەو و بە ھەموو شێوەیەك بە شێوەیەكی پێویست ناخەویت.
وردە وردە ھەست بە ماندوو بوونێكی تەواوی جەستەت دەكەیت، كەمخەویەكە تەواو كاریگەری سەلبی لەسەر لەشت دروستدەكات لەڕووی تەندروستی ئەندامەكانی جەستەت یان پێست و قژ و جوانی ڕوخسارت، ھەرگیز ئەو كەمخەویە لە بەرژەوەندیت نییە و پێویستە پشوو بدەیت و ڕۆژانە ٧-٨ كاتژمێر بخەویت.
سەرچاوەکان
1316 بینین