شێوازەکانی تۆڕی ئاو ڕێژی ڕووبار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-09:55:00 - کۆدی بابەت: 866
شێوازەکانی تۆڕی ئاو ڕێژی ڕووبار

ناوه‌ڕۆك

شێوازەکانی تۆڕی ئاو ڕێژی ڕووبار

ناوەبرێت بە تۆڕی ئاوی ڕوبارەکان، کە بریتیە لە ڕێڕەوی ئاوی سەرەکی و لاوەکی کە لەو ڕوبەرەی کە ئاوەزێڵ ناسراوە یەکدەگرن و تۆڕی ئاو ڕێژ پێکدێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بونی سستەمی ناوجۆیی ڕێڕەوی ئاوی سەرەکی و لاوەکی، جۆری ئاوڕێژەکان پشت بە سروشتی پێکهاتەی بەردی ناوچەکان دەبەستن.

گرنگترین شێوازەکانی تۆڕی ئاوڕێژ

بریتیە لەمانەی خوارەوە:

شێوازی درەختی

زۆرترین و بڵاوترین جۆری ئاو ڕێژە، لقەکان بە گۆشەی تیژ لەگەڵ ڕێڕەوی سەرەکی یەکدەگرن، ئەم جۆرەی ئاوڕێژ لەو ناوچانەدا دروست دەبێت کە بەردەکانی هاوشێوەن و توانای بەرگریان هەیە بەرامبەر کردارەکانی ڕاماڵین.

شێوازی فرە لق

لقە لاوەکیەکانی بە گۆشەی وەستاو دەگەن بە ڕێڕەوی سەرەکی، ئەم جۆرە لەو ناوچانەدا دروست دەبێت کە بەردی ڕەق و نەرم (یەک لە دوای یەک) بەیەک ئاڕاستە لێژدەبنەوە و توانای بەرگرییان بەرامەر ڕاماڵینی ئاوی جیاوازە.

شێوازی تیشکی

ئەم شێوازە لە ناوچە گڕکانیەکان یان ئەو ناوچانەی کە بەرزیەکی لوتکەیی (گۆیی) هەیە دروست دەبێت، کە لقەکانی تۆڕی ئاوڕێژگەکە لە یەک سەنتەرەوە (ناوچەیەکی بەرز) دەردەچن (سەرچاوە دەگرن).

شێوازی تەریب

لەو ناوچانەدا دروست دەبێت کە شێوەکانی ڕووی زەوی درێژکۆلەن..


سەرچاوەکان



1709 بینین