هۆکارەکانی کەشکاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-23:37:00 - کۆدی بابەت: 885
هۆکارەکانی کەشکاری

ناوه‌ڕۆك

كەشكاری

کردارەکانی کەشکاری پشت بە چەند هۆکارێک دەبەستن، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

ئاو و هەوا

کردارە کەشکاریە کیمیاوی و فیزیاییەکان لەبەردی ژینگە گەرم و شێدارەکاندا بەهۆی فەراهەم بوونی (گەرمی و شێ) وە چالاکن، بەڵام لە ژینگە سارد و وشکەکاندا لاوازن، لە لایەکی دیکەوە کرداری کەشکاری فیزیایی لە ژینگە وشک و ساردەکاندا بەهۆی جیاوازی گەرمی و بەستنی ئاوەوە چالاکە، بەڵام کرداری کەشکاری کیمیاوی لەو ناوچانەی کە (شێ) ـی تێدا دەگمەنە (کەمە) وەک : ژینگە وشکەکان لاوازە و کەم ڕوودەدات.

کونیلەداری و بۆشایی بەرد و نیشتەنییە ڕووییەکان

کردارەکانی کەشکاری لەو بەردانەی کە کونیلەکانیان کەمە و بۆشاییان زۆرە چالاکن، بەڵام لەو بەردانەی بۆشاییان کەمە کردارەکانی کەشکاری کەمە و لاوازە، هەروەها درز و جۆگەکان یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردن و قوڵی و خێرایی کەشکاری بەهۆی چوونە ناوەوەی ئاو و هەوا بۆ ناو کونیلەی بەردەکان.

جۆری بەردەکان

بەرگری بەردەکان بەرامبەر کردارە کەشکاریەکان جیاوازە، ئەمەش بەهۆی جیاوازی ڕەقی بەردەکانەوەیە، کەشکاری کیمیاوی لە ژینگە شێدارەکاندا کاریگەری زۆر گەورەی هەیە لەسەر بەردی کلس، بەڵام کرداری توانەوە لە ناوچە وشکانیەکاندا بەهۆی کەمی یان دەگمەنی بارانەوە لاوازە.

ئاڕاستەکان (ئاڕاستەی ڕووەکان)

ناوەندی کەشکاری لە ئاڕاستەی باشوور لە نیوە گۆی باکووری زەوی و ئاڕاستەی باکوور لە نیوە گۆی باشووری زەوی زۆرە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ئەم ئاڕاستانە (باشوور لە نیوە گۆی باکوور- باکوور لە نیوە گۆی باشوور) بڕێکی زۆریان لە تیشکی خۆر پێدەگات بە بەراورد لەگەڵ ئاڕاستە پێچەوانەکانیاندا (باکوور لە نیوەگۆی باکوور- باشوور لە نیوە گۆی باشوور).

لێژی

کردارە کەشکاریەکان لەگەڵ زیادبوونی لێژیدا زیاتر دەبن، کەواتە هەرچەند پلەی لێژی زیاد بکات تێکڕای کەشکاری زیاد دەکات، بەڵام هەرچەندە پلەی لێژی کەم بکات کردارە کەشکاریەکان کەم دەکەن.

پیس بوونی بەرگە هەوا

لەو ناوچانەی کە پیس بونی کیمیاوی زۆرە، ئەوا تێکڕای کەشکاری کیمیاویش زیاد دەکات، لەبەر ئەوەی پێکهاتە ترشەکانی هەوا دەبنە هۆی زیاتر وردکردنی کانزاکان و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی کەشکاری.


سەرچاوەکان



2657 بینین