منداڵان چە‌ندە‌ یاریی ئە‌لیکترۆنی بکە‌ن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-00:26:00 - کۆدی بابەت: 965
منداڵان چە‌ندە‌ یاریی ئە‌لیکترۆنی بکە‌ن؟

ناوه‌ڕۆك

منداڵان چە‌ندە‌ یاریی ئە‌لیكترۆنی بكە‌ن؟

توێژینە‌وە‌یە‌كی ئیسپانی دە‌ڵێ ئە‌و منداڵانە‌ی ڕۆژانە‌ زۆرتر لە‌ كاژێرێك بە‌سە‌ر دە‌بە‌ن لە‌ یارییە‌ ئە‌لیكترۆنییە‌كاندا، تووشی گرفت دە‌بن لە‌ ھە‌ڵسوكە‌وتیاندا، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا كاژێرێك یان دوو كاژێر ئە‌نجامی بدە‌ن ئە‌وا سوودی لە‌ زیانی زۆرترە‌ و وە‌ڵامدانی جوڵەییە‌كان بە‌ھێزتر دە‌بێت.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌لایە‌ن نە‌خۆشخانە‌ی دیلمار لە‌ بە‌رشە‌لۆنە‌ ئە‌نجامدراوە‌ و لە‌ جۆرناڵی «ئە‌نازڵ ئۆف نیورۆلۆجی» بڵاوبۆتە‌وە‌ و ئاژانسی ڕۆیتە‌رز ئاماژە‌ی پێكردووە‌.
توێژە‌ران لە ‌نە‌ریتی ٢٤٤٢ منداڵیان كۆڵیوە‌تە‌وە‌ كە‌ تە‌مە‌نیان ٧-١١ ساڵان بووە‌ و تیایاندا ٤٢٨ منداڵ یاری ئە‌‌لیكترۆنییان بە‌ ھیچ ڕاددە‌یە‌ك ئە‌نجامنە‌داوە‌.
لە‌ دە‌رە‌نجامدا دە‌ركە‌وت تاوە‌كو زیادە‌ڕۆی لە‌ ئە‌نجامدانی یارییە‌كان بكرێ، گرفتی زۆرتر دروست دە‌بێت لە‌ ھە‌ڵسوكە‌وتی منداڵە‌كان.
لە‌ درێژە‌ی توێژینە‌وە‌كە‌دا ھاتووە‌ ئە‌و منداڵانە‌ی لە‌ ھە‌‌فتە‌یە‌كدا نۆ كاژێر لە‌ یارییە‌ ئە‌لیكترۆنییە‌كان بە‌سە‌ر دە‌بە‌ن، ڕە‌فتاری نادروستیان زۆرتر بووە‌ بە‌وانە‌ی كە‌متر ئە‌و یارییانە‌ ئە‌نجام دە‌دە‌ن.
بە‌ڵام دە‌ركە‌وت ئە‌نجامدان یاریی‌ ئە‌لیكترۆنی بە‌ ڕاددە‌ی ١-٢ كاژێر لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا سوودی بۆ منداڵان ھە‌یە‌، بە‌جۆرێك توانای وە‌ڵامدانە‌وە‌یان بۆ ئاماژە‌ جوڵە‌یە‌كان زۆرترە‌. ئە‌و سوودە‌ی یاری ئە‌لیكترۆنی تاكوو دوو سە‌عات لە‌ ھە‌فتە‌یاكدا بەردە‌وامە‌ لە‌ دوای دوو كاژێر ھە‌رچە‌ندە‌ یاریی زۆرتر بكرێ سوودی زۆرتر نابێ و ئیدی زیانە‌كان دە‌ستپێدە‌كە‌ن.
بە‌ڵام جیاوازیە‌كی ئە‌وتۆ نە‌بینرا لە‌نێوان ئاستی زیرە‌كی ئە‌و منداڵانە‌ی یاری ئە‌لیكترۆنی دە‌كە‌ن بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی ئە‌و یارییانە‌ ناكە‌ن.


سەرچاوەکان



1214 بینین