زانیاری هەڵە لەسەر شەکرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-23:47:00 - کۆدی بابەت: 1133
زانیاری هەڵە لەسەر شەکرە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری هەڵە لەسەر شەکرە

زانیارییە‌ ھە‌ڵە‌كان

١- واباوە‌ كە‌ مادە‌م تۆ شە‌كرە‌ت ھە‌یە‌ ئە‌وا تاڵی و ترشی بخۆی باشترە‌، ئە‌مە‌ ھە‌ر زۆر ھە‌ڵە‌یە‌: تاڵی ھیچ ڕۆڵی نیە‌ و زۆر لە‌ ترشە‌كانیش وە‌كو لیمۆ پڕن لە‌ شە‌كر.

٢- دە‌وترێت كە‌ شە‌كرەت بوو ئیتر نابێت میوە‌ و خورام وھە‌نجیر و شوتی بخۆیت، بۆیە‌ دە‌بینیت نە‌خۆشە‌كە‌ ١٠ ساڵ شوتی ناخوات كە‌ زۆریشی حە‌ز لێیە‌ بە‌ڵام سێ ژە‌م شە‌كری ناو چا دە‌خواتە‌وە‌. ئە‌مە‌ش لە‌ ئە‌نجامی ئە‌و ھە‌ڵە‌یە‌وە‌ كە‌ جاوازی شە‌كرە‌كان ناكرێت. تە‌نھا شە‌كری سپی مە‌ترسیدارە‌ بۆ شە‌كرە‌، بە‌ڵام شە‌كری میوە‌كان بە‌سوودن بە‌ گشتی.

٣- نە‌خۆش وا لێ دە‌كە‌ن كە‌ تە‌ركی گۆشت خواردن بكات، بە‌ڵام گۆشتی حە‌یوان ھیچ مە‌ترسی نییە‌ لە‌ شە‌كرە‌دا مە‌گە‌ر زۆر خۆری تیادا بكرێت. بە‌ڵكو ھە‌ندێك جار پێویستە‌ بخورێت بۆئە‌وە‌ی نە‌خۆشە‌كە‌ لاواز نە‌بێت. 
دە‌بینیت نە‌خۆشە‌كە‌ ساڵێكە‌ شیشێك گۆشتی نە‌خواردوە‌ بە‌ڵام ڕۆژانە‌ برنج و نان دە‌خوات كە‌ خە‌ستترین سە‌چاوە‌ی شە‌كرن.

٤-زۆر باوە‌ كە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ خۆی دە‌دزێتە‌وە‌ لە‌ زانینی ڕاستی نە‌خۆشییە‌كە‌، ھە‌وڵ دە‌دات دووربكە‌وێتە‌وە‌ لە‌ پشكنینی مانگانە‌ و چارە‌سە‌رە‌كان.
قناعە‌تی ھە‌ڵە‌ بۆ خۆی دروست دەكات كە‌ ئە‌و شە‌كرە‌ی نییە‌ یان ھە‌وڵ دە‌دات بە‌ شتی «سروشتی» چارە‌سە‌ری خۆی بكات نە‌ك دە‌رمان. لە‌ بابە‌تێكی تردا باسی ئە‌وە‌م كرد كە‌ ناڕاستییە‌ بڵێیت سروشتی،چونكە‌ دە‌رمانە‌كانیش ھە‌ر سە‌چاوە‌یان سروشتە‌. 
زۆر لە‌و شتانە‌ی پێیان دە‌وترێت سروشتی دوورت دە‌خە‌نە‌وە‌ لە‌ چارە‌سە‌رە‌ ڕاستە‌قینە‌كە‌.

٥- دە‌وترێت گە‌ر نانی بازاڕ زۆر ببرژێنیت باشە‌ بۆ شە‌كرە‌، ئە‌مە‌ زۆر ھە‌ڵە‌یا: جارێ نان ھە‌ر نانە‌، وە‌ ئە‌و نانە‌ برژاوە‌ ھە‌ندێ جار دە‌بێتە‌ ھۆی بریندار بوونی دە‌می نە‌خۆشە‌كە‌ كە‌ چاك بوونە‌وە‌ی زۆری دە‌وێت.

٦- زۆر باوە‌ كە‌ شە‌كرە‌ لە‌ خوورپە‌وە‌ دروست دە‌بێت: شە‌كرە‌ میكانیزمێكی لە‌شە‌ تۆك دە‌چێت، ڕاستە‌ بە‌ھۆی خە‌فە‌ت و ماندویە‌تی بە‌ز دە‌بێتە‌وە‌ بە‌ڵام ھە‌رگیز خە‌فە‌ت دروستی ناكات!

٧- دە‌رزی ئە‌نسۆلین یە‌كێكە‌لە‌ باشترین چارە‌سە‌رە‌كانی شە‌كرە‌، بە‌ڵام وا باوە‌ كە‌ گە‌ر بە‌كاری بھێنیت ئیتر گیرۆدە‌ت دە‌بیت... ئە‌مە‌ش ھە‌ڵە‌یە‌ چونكە‌ ھە‌رگیز گیرۆدە‌ی نابیت. زۆرینە‌ی نە‌خۆشە‌كانی جۆری دوو لە‌ پاش ١٥ ساڵ چی تر حە‌بە‌كان چارە‌سە‌ریان ناكات، چونكە‌ سستییە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ نە‌مانی تە‌واوی ھۆرمۆنە‌كە‌....
بۆیە‌ ھە‌ر دواجار ئە‌نسۆلینمان دە‌وێت.


سەرچاوەکان



4054 بینین