سوود و زیانی خەتەنەکردنی کوڕان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-14:23:00 - کۆدی بابەت: 1329
سوود و زیانی خەتەنەکردنی کوڕان

ناوه‌ڕۆك

سوود و زیانی خە‌تە‌نە‌كردنی كوڕان

ئە‌كادیمیایی ئە‌مریكایی پزیشكانی منداڵان دە‌ڵێ خە‌تە‌نە‌كردنی كوڕان سوودی لە‌ زیانی زۆرترە‌، بە‌ڵام ڕێنمایشی نییە‌ كە‌ داوابكات ھە‌موو منداڵانی تازە‌بوو خە‌تە‌نە‌ بكرێن. و دە‌ڵێ دوا بڕیار لای دایك و باوكیانە‌.
ئە‌مانە‌ ھە‌ندێك زانیارین لە‌ باە‌ری خە‌تە‌نە‌كردنی كوڕان كە‌ ماڵپە‌ڕی بە‌نێوبانگی مایۆكلیینیك بڵاوی كروە‌تە‌وە‌...

سوودە‌كای خە‌تە‌نە‌كردنی كوڕان 

*خاوێنییە‌كی زۆرتر:
بە‌تایبە‌ت كۆتای چوك كە‌ پێستە‌ درێژە‌ داپۆشە‌رە‌كە‌ی لێكرایە‌وە‌ و بە‌ ئاسانی ئاو  و خاوێنكە‌رە‌وە‌ی پێدە‌گە‌ن.

*كە‌مبوونە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری ھە‌وكردنی ڕاڕە‌وە‌كانی میز:
ئە‌و پیاوانە‌ی خە‌تە‌نە‌ كراون، كە‌متر تووشی ھە‌وكردنی كۆئە‌ندامی میز دە‌بن.

*كە‌مبوونە‌وە‌ی تووشبوون بە‌و نە‌خۆشیانە‌ی لە‌ ڕێگە‌ی سێكس دە‌گوازرێنە‌وە‌:
ئە‌و پیاوانە‌ی خە‌تە‌نە‌ كراون، كە‌متر تووشی ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ دە‌بن لە‌ ڕێگە‌ی سێكس دە‌گوێزرێنە‌وە‌، بۆ نمونە‌ ئایدز.

*كە‌مبوونە‌وە‌ی نە‌خۆشیە‌كانی چووك:
لە‌ كە‌سانی خە‌تە‌نە‌ نە‌كراودا بە‌ ئە‌ستە‌م دە‌تاونرێ پێستی پێشە‌وە‌ی چووك لابدرێ و ژێری خاوێن بكرێتە‌وە‌، ئە‌وە‌ش ھە‌وكردن و گرفتی دیە‌كی چووكی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌.

*كە‌مبوونە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری شێرپە‌نجە‌:
ئە‌و پیاوانە‌ی خە‌تە‌نە‌كراون كە‌متر تووشی شێرپە‌نجە‌ی چووك دە‌بن. ھە‌روە‌ك شێرپە‌نجە‌ی ملی منداڵدان لە‌و خانمانە‌ كە‌مترە‌ كە‌ ھاوژینە‌كانیان (یان ئە‌و كە‌سە‌ی سێكس لە‌گە‌ڵ دە‌كە‌ن) خە‌تە‌نە‌ كراون.


زیانە‌كانی خە‌تە‌نە‌كردنی كوڕان

بڵاوترین مە‌ترسییە‌كانی خە‌تە‌نە‌كردن خوێنبە‌ربوون و ھە‌وكردنی شوێنی بڕینی پێستە‌كە‌یە‌.

ھە‌ندێك زیانی دە‌گمە‌نیش ھە‌ن لە‌وانە‌یە‌ لە‌ خە‌تە‌نە‌كردنە‌وە‌ ڕووبدە‌ن، وە‌كوو:

ــ زۆرتر لە‌ پێویست پێستە‌كە‌ ببڕدرێ
ــ چاكنە‌بوونە‌وە‌ی شوێنی بڕینە‌كە‌ بە‌ ڕێكوپێكی
ــ ھە‌ندێك جار پێستە‌ ماوە‌كە‌ بە‌ كۆتایی چووكە‌وە‌ دە‌نوسێ و دە‌بێ بە‌ نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كی بچوك جودابكرێتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



2652 بینین