داڕووخانی زەوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-18:12:00 - کۆدی بابەت: 1390
داڕووخانی زەوی

ناوه‌ڕۆك

داڕووخانی زەوی

داڕووخان یا داڕمانی زەوی ئەوەیە کە تۆپەڵێک لە بەرد و خۆڵەکنا لە لێژی شاخێک خلۆر ببێتەوە. دەکرێ ئەمە ڕووبدات کاتێ زەوی ئاوی باران و بەفرە تواوەکان لە لێژژەیەک دەمژێت و کون و کەلێن و شوێنە قڵیشاوەکان تێر ئاو دەخۆن ئینجا دەگاتە چینێک لە بەردە تەڕە لووسەکان و ئیتر دەستپێدەکەن لە لێژژیەکە بەرەو خوارەوە دەخزن لەسەر ڕووی ئەم چینە ئاو دەوەستێت.
ئەگەر چینەکە زۆر لووس بێت، ئەوا تۆپەڵەی گەورە لە بەردەکان لەبەر لێژی شوێنەکەی خۆی جێ شوێنی خۆی لەق دەبێت و بەرەو خوارەوە دەخزێت و دەکرێ خزینی تۆپەڵە بەرد و خۆڵەکان بە شێوەیەکی هێمن بێت و هیچ زیانێکی لێ نەکەوێتەوە. داڕوخانی زەوی هەندێ جاریش بە هۆی بومەلەرزەو و گڕکانەوە ڕوو دەدات و ئەم شێوە داروخانانەش کاتێ لە شوێنی نیشتەجێی خەڵکدا دەبێت زیانی گیانی و ماددی زۆری لێ دەکەوێتەوە.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٣ داڕوخانێکی زەوی لە باکوری ئیتاڵیا ڕووی دا و چەندین گوندی نغرۆ کرد و بووە هۆی کوشتنی دەوروبەری ٢٠٠٠ کەس، لە ١١ی ئابی ١٩٧٩ لە وڵاتی هیندستان بارانی بە تەوژم بووە هۆی داڕوخانی زەوی و لە ئەنجامدا بەنداوێکی ڕووخاند و بووە هۆی نغرۆبوونی چەندین گوند و کوشتنی ٢٠٠٠ تا ٥٠٠٠ کەس، لە هەندێ ڕاپۆرتیشدا هاتووە کە ژمارەی قوربانییەکان لە ١٢ هەزار کەس زیاتر بووە.


سەرچاوەکان



1120 بینین