رنییە بەفرین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-18:17:00 - کۆدی بابەت: 1391
رنییە بەفرین

ناوه‌ڕۆك

رنییە بەفرین

رنییە بەفرین کەوتنی لەناکاوی تۆپەڵەیەکی گەورەی بەفرە یا شەختەیە لە لێژی شاخێکدا و خێراییەکەی هەندێ جار ١٦٠ کم لە یەک کاتژمێردا پتر دەبێت ئەم رنییە بەفرینە هەندێ جار لە غلۆر بوومەوەدا تۆپەڵەیەکی ئێگجار گەورە پەیدا دەکات و زیانی گەورە لە گیان ماڵی دەدات، ڕنییەکەش لەگەڵ لەرزینەوەیەکی توندی زەوی و دەنگی گەورەی داڕووخانەکان پەیدا دەبێت.
دانکە بەفرینە خڕەکان پتر تووشی داڕووخان دەبنەوە نەک وردە بەفری نەرمی ئاسایی، زۆر جاریش رنییە بەفرین لە زۆر بارینی بەفر ڕوو دەدات کە لەناکاو و لەسەریەک چەند ڕۆژ دەبارێت بێ ئەوەی بەفرە کۆنەکە ماوەی هەبێت لەگەڵ بەفرە نوێیە کەوتووەکە یەکدی بکرێت و ببێتە پارچەیەک لە سەهۆڵ. یا هەندێ جاری دیکەش لەوە ڕوو دەدات کە بەفرە نوێێەکە دەست بە توانەوە دەکات و لەسەر بەفرە کۆنەکە جۆگەلە ئاو هەڵدەبەستێت.

لە کۆتایی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ لە هەندێ وڵاتانی ئەوروپا وەکو نەمسا و فەڕەنسا و سویسرا و ئیتاڵیا بەفر دەستی بە بارین کرد و ماوەی چەند ڕؤژێک لێی نەدەکردەوە و بە شێوەیەکی ئاسایی بەفرێکی ئەستوور کەو و لە ئەنجامدا بە دەیان کەسی کوشت و بەسەدەان کەسی دیکە کە لە خلیسکانێ بوون بریندار کرد و چەند خانووی لەگەڵ خۆی ڕاماڵی و خەڵکەکانیشی لە ژێر تۆنەها بەفر بزر کرد.


سەرچاوەکان



359 بینین