زات الریە - چڵکی سییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-16:29:00 - کۆدی بابەت: 1634
زات الریە - چڵکی سییەکان

ناوه‌ڕۆك

زات الریە

زات الریە بە چڵک هەڵگرتنی سییەکان دەوترێت کە بە هۆی بەکتریاوە دەبێت، کاتێک ئەم بەکتریایە دەچێتە ناو بۆریچکەکانی سیەکانەوە، بەربڵاوترین جۆری ئەم نەخۆشیە چڵک هەڵگرتنی بەکتریایەکە، بۆ چارەسەری پێویست بە ئەنتی بایۆتیک دەکات، کەسانی جگەرەکێش و بەساڵاچوو و خاوەنی ناتەواوی بەرگری (وەک ئەوانەی دوچاری نەخۆشی شەکرە، سەرەتان، ئادیزن) ئەم نەخۆشیە مەترسی زۆرتریان لێ دەکرێت، نیشانەکانی برتیین لە

  • کۆکە
  • هەناسە تەنگی
  • ئازاری قەفەسەی سنگ

ئەشیعەگرتن لە قەفەزی سنگ دەتوانێت ئەم نەخۆشیە دەربخات، هەروەها شیکاری تاقیگەی خوێن، (زانینی خڕۆکەی خوێن و سوڕانی خوێن) پاشان دەستنیشان کردنی ئەنتی بایۆتیکی بەسود بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشانە پەیوەندی بە تەمەنی کەسەکەوە هەیە، ئەگەر نەخۆش گەنج بێت ئەوا پێویست بە کەوتن لە نەخۆشخانە ناکات، ئەوانەی جگەرە کێشن ئەبێت لە کاتی توشبوونیان بەم نەخۆشیە جگەرە نەکێشن و لە شوێنی کێشانی جگەرە دووربکەونەوە، بۆ بەرگری لە نەخۆشی لە کەسانی بەساڵاچووی لە سەروو (٦٥) ساڵەوە، ئەو نەخۆشانەی کە درێژ خایەنن دەتوانرێت بە ڤاکسینی پینۆمۆڤاکس هەوڵی چاکبونەوە بدرێت.


سەرچاوەکان



865 بینین