هیپۆترۆمی - دابەزینی پلەی گەرمای لەش

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-21:07:00 - کۆدی بابەت: 1659
هیپۆترۆمی - دابەزینی پلەی گەرمای لەش

ناوه‌ڕۆك

هیپۆترۆمی - دابەزینی پلەی گەرمای لەش

ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە پلەی گەرمای لەش بۆ کەمتر لە (٣٧) پلەی سەدی دابەزێت. کەسانی بەتەمەن و لاواز و بێ هێز، هیلاک و برسی بێت زیاتر ئەم دابەزینی پلەی گەرمایە تیایاندا ڕوودەدات، خاسیەتەکانی ئەو کەسانەی کە تیایاندا ڕوودەدات بریتییە لە:

  1. یەکەم جار لەشیان دەلەرزێت
  2. پێستیان سارد و وشک دەبێت
  3. لێدانەکانی دڵ کەم دەبێتەوە
  4. ژمارەی هەناسەدانەکانی کەمتر دەبێتەوە لە حاڵەتی ئاسایی
  5. پلەی گەرمای لەش (٣٥) پلەی سەدی و کەمتر دەبێت
  6. خەواڵویی دەردەکەوێت و لەوانەیە ببێتە هۆی بێ هۆش بوون
  7. لەوانەیە وەستانی دڵی پێوە بێت

دەرمان کردنی بەهۆی گەرم کردنەوە توش بوو زۆر خێرا و بەبێ دواکەوتن گەرم بکرێتەوە. وانەزانێت کە توش بوو مردووە مەگەر ئەوەی کە مردنەکەی ئاشکرا بێت. کەمبوونەوەی پلەی گەرمای لەش ئۆکسجینی تەواو دەگەیەنێت بە مێشک و لە ئەنجامدا توش بوو لە کاتی وەستانی دڵ زۆرتر دەمێنێت بە زیندوویی تاوەکو کەسانی کە تووشی دڵە وەستێ دەبن.

چۆنیەتی چارەسەر و ڕوبەڕوو بوونەوەی

  • ئەگەر کەسەکە ئاگای لە خۆیەتی (بێ هۆش نەبووە) ئەوا بیخەنە سەر چێگایەکی گەرم و سەری نەک دەموچاوی داپۆشن.
  • خواردن و خواردنەوەی گەرمی پێ بدەن
  • ئەگەر نەخۆش بێ هۆش بووبوو لە کاتی پێویستدا لە ڕێگەی دەم بە دەمیەوە بنێن و هەناسەی دەستکردی بدەنێ و مەساجی دڵی بۆ بکەن.
  • هەرگیز بە دەست لێدان گەرمی مەکەنەوە، و بەزۆر وای لێ مەکەن کە خۆی بجوڵێنێت بۆ ئەوەی کە گەرم بێتەوە.
  • توش بووەکە مەخەنە ناو ئاوی گەرم چونکە لە بری ئەوەی کە خوێن بە شوێنە سەرەکییەکەی خۆی بگەڕێتەوە دێتە ناو دەمارەکانی سەرەوەی بەینی پێست.


سەرچاوەکان



972 بینین