ساونا دژی خەڵەفانە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-23:07:00 - کۆدی بابەت: 1864
ساونا دژی خەڵەفانە

ناوه‌ڕۆك

ساونا دژی خە‌ڵە‌فان

ئە‌وانە‌ی سە‌ردانە‌كردنی ساونایان كردووە‌ بە‌ نە‌ریت كە‌متر تووشی خە‌ڵە‌فان دە‌بن لە‌ داھاتوودا، توێژینە‌وە‌یكی نوێ وا دە‌ڵێ.
توێژەرانی زانكۆی ڕۆژھە‌ڵاتی فینلە‌ندا بە‌دواداچونیان بۆ تە‌ندروستی ٢٠٠٠ پیاو كردووە‌ لە‌ماوە‌ی ٢٠ ساڵدا، تاكو لە‌ ھۆكارانە‌ بگە‌ڕێن كە‌ پە‌یوە‌ندیان بە‌ دروستبوونی خە‌ڵە‌فان و ئە‌لزە‌ھایمە‌ر ھە‌یە‌ تیایدا.
ئە‌وان بۆیان دە‌ركە‌تووە‌ ئە‌و پیاوانە‌ی ھە‌فتانە‌ ٤-٧ جار ساونیان كردووە‌، بە‌ ڕاددە‌ی ٦٠٪‏ كەمتر تووشی خە‌ڵە‌فان بوون لە‌ماوە‌ی ٢٠ ساڵدا، بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی ھە‌فتانە‌ یە‌ك جار و كە‌متر ساونایان كردووە‌. 
پێشوتریش توێژیە‌وە‌ ھە‌بوون دە‌ریانخستووە‌ ساوناكردن بۆ تە‌ندروستی  دڵ باشە‌ و ئە‌گە‌ری مردن بە‌ ھە‌ر ھۆیە‌ك كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
پرۆفیسۆر جاری لاوكابین، سە‌رۆكی تیمی توێژینە‌وە‌كە‌، لە‌ بارە‌ی ئە‌نجامە‌ كۆن و نوێیە‌كانی سوودە‌كانی ساونا دە‌ڵێ پێدە‌چێی بە‌ ھە‌مان ڕێوشوێن سوود بە‌ دڵ و مێشك بگە‌یە‌نێ ( تە‌ندروستی دڵ و بۆڕییە‌كانی خوێن كار لە‌ تە‌ندروستی مێشك دە‌كات).
ئە‌و ھە‌روە‌ھا سوودە‌ دە‌رونیە‌كانی ساوناش بە‌ گرنگیە‌كی دیكە‌ ناودە‌بات «ئە‌و ھە‌ستی باشی و خاوبونە‌وە‌یە‌ش كە‌ ساونا دروتی دە‌كات لە‌وانە‌یە‌ ڕۆڵی ھە‌بێ لە‌ پاراستنی تە‌ندروستی مێشك و دڵ».
بە‌پشێكی دیكە‌ لە‌ پسپۆرانی دڵ لە‌وانە‌یە‌ ھۆكاری ئە‌و سوودانە‌ی ساونا بۆ دڵ و مێشك ئە‌وە‌ بێت كە‌ فشاری خوێن باشتر دە‌كات.
د. كلە‌یر واڵتن، بە‌ڕێوبە‌ری توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ كۆمە‌ڵە‌ی ئەلزە‌ھایمە‌ری بە‌ریتانی، دە‌ڵێ « ساونا وە‌ھا دە‌بیندرێ كە‌ سووڕی خوێن باشدە‌كات و فشاری خوێن دادە‌بە‌زێنێ، ئە‌و دووانە‌ش دژی توشبوونن بە‌ ئە‌لزە‌ھایمە‌ر و خە‌ڵە‌فان».
دكتۆر واڵتن دە‌ڵێ ئە‌وە‌ی تاكو ئێستا زاندراوە‌ ھە‌ندێك ھۆكار ھە‌ن دژی توشبوونن بە‌ خە‌ڵە‌فان، وە‌كوو:
وە‌رزش، خۆراكی تە‌ندروست، ژە‌می فرە‌جۆر و دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ جگە‌رە‌كێشان.
ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌ كە‌ جۆرناڵی زانستی «Age and Ageing» بڵابووتە‌وە‌ و ماڵپە‌ڕی ڕۆژنامە‌ی دە‌یلی تە‌لە‌گرافی بە‌ریتانی ئاماژە‌ی پێكردووە‌.


سەرچاوەکان



421 بینین