ئایا تەقاندنی پەنجە زیانی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-07-18:17:00 - کۆدی بابەت: 2066
ئایا تەقاندنی پەنجە زیانی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا تە‌قاندنی پە‌نجە‌كان زیانی ھە‌یە‌؟

تیمێك لە‌ زانایان و پزیشكانی ئە‌مریكی لێكۆڵینە‌وە‌یان ئە‌نجامدا سە‌بارە‌ت بە‌ زایانە‌كانی تە‌قاندنی ئێسكە‌كان پە‌نجە‌. زۆربە‌ی خە‌ڵكی پێیان وایە‌ ئە‌م جۆرە‌ ڕە‌فتارە‌ زیانی ھە‌یە‌.
جومگە‌ ئە‌و شوێنە‌یە‌ كە‌ دوو ئێسك تیایدا بە‌یە‌كە‌وە‌ بە‌ستراون و داپۆشراون.
كاتێك پە‌نجە‌مان دە‌تە‌قێنین، بۆشایی نێوان ئێسكە‌كان لە‌ناو جومگە‌كاندا زیاتر دە‌بێت، لە‌م كاتە‌دا شلە‌ی ناو جومگە‌كان بە‌شی ئە‌و بۆشاییە‌ نوێیە‌ ناكات كە‌ دروستبووە‌ ، ھە‌ر بۆیە‌ پە‌ستان لە‌ ناو جومگە‌كە‌دا كە‌م دە‌بێتە‌وە‌، سە‌رئە‌نجام بڵقێكی پڕ لە‌ گاز دروستدە‌بێت و دواتر دە‌تە‌قێت. ھە‌ر یە‌ك لە‌ دكتۆر رۆبێرت بۆوتن و رۆبێرت سزابۆ توێژینە‌وە‌یان لە‌سە‌ر ٤٠ كە‌‌س ئە‌نجامدا كە‌ ٣٠ كە‌سیان بە‌ردە‌وام پە‌نجە‌ی خۆیان دە‌تە‌قاند و ١٠ كە‌سیان بە ‌ھیچ شێوە‌یە‌ك پە‌نجە‌ی خۆیان نە‌دە‌تە‌قاند، ئە‌و دوو پزیشكە‌ لە‌ ئە‌نجامدا بۆیان دە‌ركە‌وت كە‌ تەقاندنی پە‌نجە‌كان نە‌ك زیانی نییە‌، بە‌ڵكو سوودی ھە‌یە‌ و وە‌ك گە‌رمبونێك وایە‌ بۆ جومگە‌كە‌. ڕە‌نگە‌ ڕێگایە‌كی زۆر باشیش بیت بۆ ڕێگری كردن لە‌ ھە‌ندێ نە‌خۆشی جومگە‌كان، ھە‌ر لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا دە‌ركە‌وت ئەوانە‌ی پە‌نجە‌ی خۆیان دە‌تە‌قێنن چانسی توشبوونیان بە‌ ھە‌ڵئاوسان و ئازاری جومگە‌كان كە‌مترە‌، خووگرتن بە‌ زۆر تە‌قاندنی پە‌نجە‌كان ڕە‌نگە‌ نیشانە‌یەك بێت بۆ نە‌خۆشی دە‌روونی.


سەرچاوەکان



989 بینین