چۆن وادەکەیت منداڵەکەت خەوێکی هێمنی هەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-10-23:51:00 - کۆدی بابەت: 2143
چۆن وادەکەیت منداڵەکەت خەوێکی هێمنی هەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن وادەکەی منداڵەکەت بەهرەمەند بێت بە خەوێکی هێمن؟

ئەگەر منداڵەکەت وەک گەورەیەک بە بێ هیچ گیر و گرفتێک هەموو شەوێک چوویە ناو جێگای نوستن بەبێ ئەوەی هیلاکت بکات بە گریان و بێتاقەتی کردن و بیانوو گرتن، ئەوا تۆ لەو دایکە کەم وێنانەی کە خاوەن بەختێکی باشیت، جیاواز لەو دایكانەی کە زۆربەی کات سکاڵا دەکەن لە دەست منداڵە بچووکەکانیان چونکە کاتی ڕۆشتنیان بۆ جێگای خەوتن کاتێکی زۆر ناڕەحەتە بۆ خێزان، چونکە بێتاقەتی و حەزنەکردنیان لە خەو دەردەبڕن، بە گریان و بیانووگرتن وەسوورن لە سەر ئەوەی کە کاتی خەو نەهاتووە و دەست دەکەن بە دژایەتی کردن و زۆربەی جاریش وڕک دەگرن و بیانووی جۆراوجۆر دەگرن، حەزدەکەن دایکیان بۆ تەوالێت لەگەڵیان بێت، پاشآن دەست دەکەن بە پرسیاری زۆر و ناڕەحەتکردنی دایکیان و تووڕەکردنیان، جگە لەوەش هەندێک لە دایکانی تر هاواریانە بەدەست خەوی پچڕ پچڕی منداڵەکانیان و لە خەو هەستانیان لە کاتی نیوەشەودا.
لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریان خستووە ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان کەمترە لە (٥-٦) سالی هەمیشە دەناڵێنن بەدەست ئەو ناڕەحەتیانەی کە پەیوەستە بە خەوەوە، هەموو منداڵێک پێویستی بە چآودێرییەکی چڕ و پڕ هەیە لە لایەن دایکییەوە، بەڵام ئەم جۆرە منداڵانە زیاتر تاوەکو خەیاڵیان ئاسوودە بێت و خەوێکی هێمن بخەون بۆیە پێویستە بۆ ماوەی نیو سەعات چاودێری بکرێن یان لە هەندێک کاتدا هەندێک منداڵ پێویستی بە سەعاتێک یان دوو سەعات هەیە تاوەکو خەوی لێبکەوێت، پسپۆڕان ئامۆژگاری دایکان دەکەن کە یارمەتی منداڵەکانیان بدەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی خەویان لێبکەوێت، وە کاتی ڕۆشتنیان بۆ ناو جێگا هەست بە خۆشی بکەن وە پێویستە جێگای نوستن و ژووری نووستنی منداڵ هێندە شیاو و گونجاو بێت کە منداڵ تێیدا هەست بە ئاسوودەیی بکات، دایک کوپێک شیری گەرم بۆ منداڵەکەی ئامادە بکات و لەگەڵی بڕوات بۆ سەر جێگاکەی و ڕووناکی ژوورەکەی گونجاو بێت، پلەی گەرمی مامناوەند بێت وە بە وتەی خۆش و لایلایە و، چیرۆکی کورتی بۆ باس بکات هەتا هەست بە ئارامی و دڵنیایی بکات.
بێگومان منداڵ ئەگەر لە کەش و هەوایەکی ئاوەها ئاسوودەدا بەجی هێڵرا لەسەر جیگاکەی قەت خەونی ترسناک نابینێت و خەویشی پچڕ پچڕ نابێت، لەگەڵ ئەمانەشدا ئەگەر منداڵ هەر بە بیانوو بوو دایکەکەی دووبارە بانگ کردەوە، پێویستە بە دەمییەوە بچێت وە ئەگەر دیسان دووبارە بوویەوە دەبێت ئامۆژگاری بکەیت ئیدی وا نەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن کە دایکان نابێت ناڕەحەت بن ئەگەر منداڵ دیسان شەو بەخەبەر هات، پێویستە دایک بچێتە لای سۆز و خۆشەویستی بۆی دەببڕێت چونکە وەک وتمان مندالی خوار تەمەن (٦) ساڵان قۆناغەکەی ئەوە دەخوازێت لەگەڵ هەموو ئەم بەدەمەوە بوونانەی دایک دەبێت ئاگادار بێت و ڕێگەنەدات لە لایەوە بخەوێت، لەبەر ئەوەی ڕانەیەت کە دەبێت لای دایکی بخەوێت.


سەرچاوەکان



967 بینین