دەتەوێ هەمیشە چاوت شەش لەسەر شەش بێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-11-00:00:00 - کۆدی بابەت: 2181
دەتەوێ هەمیشە چاوت شەش لەسەر شەش بێت؟

ناوه‌ڕۆك

دەتەوێ هەمیشە چاوت شەش لەسەر شەش بێت؟

یەکێک لەو کێشانەی لەم سەردەمەدا زۆر بووە کە هەرگیز لە مێژووی پێشووی مرۆڤایەتی وا نەبووە، کزبوونی بینینی چاوە، ئەمەش بەهۆی تیشکی ئامێرە تەکنۆلۆژییەکان کە ڕۆژانە بە دیار تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر، مۆبایل و زۆری تر بە چەندان سەعات دادەنیشن.
بەپێی ئامارێکی نوێی زانستی، زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس لە دنیادا دەناڵێنن بەهۆی لاوازیی بینینی چاو، پسپۆڕانی بواری چاو، ڕێگەی زۆریان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی لەو کزبوونە ڕزگارمان بێت، باشترینیان ڕێگەی سروشتییە.

ئەم خواردنانە دەبنە هۆی بەهێزی چاو و دوورکەوتنەوەی لە کزبوون

ترێی ڕەش    پڕە لە ماددەی (ئەنسۆسیانین) کە سوودی بۆ بەهێزیی چاو هەیە، توێژینەوەکانیش ئاشکاری دەکەن کە ترێی ڕەش یەکێکە لە تەواوکارە خۆراکییەکان کە سوودەکەی درێژخایەنە.

ماسیی سەلەموون   دوو جۆر پێکهاتەی خۆراکیی تیایە کە بریتین لە (ئۆمێگا ٣) و (ئەستازانتین) کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزن و سوودێکی زۆر بە چاو دەگەیەنن.

کەلەرم   
یەکێکە لەو خۆراکە تەندروستییانەی پێکهاتەی دژە ئۆکسید شێرپەنجەی تێدایە، ماددەیەکی زۆر لە ڤیتامین و پیتاکارۆتینی لە خۆر گرتووە کە ڕۆڵێکی باشیان هەیە بۆ باشترکردنی بینینی چاوەکان.

سیر   پارێزگاری لە پاراستنی گلێنەی چاو دەکات و لە هەموو نەخۆشییەک دووری دەخاتەوە، بە گشتیش هەموو چاو دەپارێزی و کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات.

گەنمەشامی   جگە لەوەی خۆراکێکی خۆش و بەتامە، خۆراکێکی تەندروستیشە، لە پێکهاتەی (ئەلوتین و زیاکساسن) و دژە ئۆکسیدی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی یەکەی بینین.

گۆشتی قەل   پڕە لە ماددەی (زەنک) کە ڕێژەی بینین بەهێز دەکات و وەستانی چاو دەپارێزێ و نایەڵێ تووشی لاوازبوون ببێ.

سپێناخ   دەوڵەمەندە بە ماددەی ئەلوتین و زیاکساسن، دەتوانرێ بە شێوەی شەربەتیش بخورێتەوە.

برۆکلی   دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ماددەی پیتاکارۆتین، سوودێکی زۆری هەیە بۆ زیادکردنی ئاستی بینین.

هێلکە   باشترین سەرچاوەی پڕۆتینە و دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامین E، جگە لەوەی سوودی هەیە بۆ چآو. یارمەتیدەریشە بۆ بەهێز بوونی ددانەکان.

پرتەقاڵ   سەرچاوەیەکی سەرەکیی ڤیتامین Cیە، یەکێکە لە میوە بەسوودەکان، دەوڵەمەندیشە بە ماددەی دژە ئۆکسید


گێزەر   گرنگترین خۆراکە بۆ بەهێزبوونی چاوەکان، ڕۆڵێکی کارای هەیە لە ڕێکخستنی گواستنەوەی خوێن بۆ چاوەکان.


سەرچاوەکان



593 بینین