ئاوا ڕێگری لە قڵیش و وشکبوونەوەی لێوەکانت بکە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-00:30:00 - کۆدی بابەت: 2302
ئاوا ڕێگری لە قڵیش و وشکبوونەوەی لێوەکانت بکە

ناوه‌ڕۆك

ئاوا ڕێگری لە قڵیش و وشکبوونەوەی لێوەکانت بکە

لێوقڵیشان یان وشکبوونەوەی لێوەکان لە وەرزی زستاندا یەکێکە لەو کێشانەی زۆربەمان تووشی دەبین، بۆیە ناچار بەدوای چارەسەری خێرا و کاریگەردا دگەڕێین، لێرەدا ڕێنماییەکتان دەکەین کە لەو کێشەیە ڕزگارت دەکات.

یەکەم: دوورکەوە لەوەی زوو زوو لێوەکانت تەڕ بکەیت بە ئاو و بەر سەرما بکەوێت، چونکە ئەمە وادەکات ڕێژەی وشکبوونەوە و قڵیشانی زیاد بکات، لە جیاتی ئەوە بە چەورکەر چەوری بکە، کە لە دەرمانخانەکاندا دەست دەکەوێت.

دووەم: زوو زوو چەورکردنی لێوەکان لە ڕێگەی زبدە یاخود زەیتی زەیتونەوە.
ئەوەی گرنگە ئاگاداری بیت، نەیەڵیت ئاو بە لێوەکانتەوە بێت و سەرما وشکی بکاتەوە، ئەمە هۆکاری سەرەکی قڵیش و وشکبوونەوەی لێوەکانە، هەروەها گرنگی به چەورکردنی بدەیت، بەتایبەت لەکاتی نوستندا، پێویستە بە مەرهەمێک چەوری بکەیت، بۆ ئەوەی کە بەیانیان ئەو هەوا ساردە لێیدەدات، کاریگەری نەکاتە سەری.


سەرچاوەکان



731 بینین