ئایا قاوە بۆ خانمان خراپە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-00:41:00 - کۆدی بابەت: 2303
ئایا قاوە بۆ خانمان خراپە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا قاوە بۆ خانمان خراپە؟

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو ژنانەی تەمەنیان هەیە و ڕۆژی دوو یان سێ کوپ قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری توشبوونیان بە خەڵەفان و بیرچونەوە کەمترە لەوانەی کە هەرگیز قاوە ناخۆنەوە.
لەو توێژینەوەیەدا کە زانکۆی 《ویسکونسن میلووکی》ی ئەمریکی ئەنجامی داوە، لە ڕۆژی جیهانی قاوە، ئاماژە بەوە دەکات کە تاقیکردنەوەیان لەسەر شەش هەزار و ٤٦٧ ئافرەت کڕدووە کەتەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوە بووە، لە ماوەی پشکنینەکەیاندا کە ١٠ ساڵی خایاندووە، ئاماژە بەڕێژەی خواردنی کافایین کراوە، لەسەرویانەوە قاوە و چا و پەیوەندی بە خەڵەفان و بیرچونەوە چییە، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕۆژانە دوو بۆ سێ کووپ قاوە، یان پێنج بۆ شەش کووپ، بە ڕێژی ٣٦٪ ئەگەری بیرچونەوەی کەم کردووەتەوە. 
توێژەران هێشتا هۆکاری قاوە و ماددە کافیینەکان بە بیرچوونەوە ڕوون نەکردوەتەوە، بەڵام ئاماژەیان بە توێژینەوەیەکی پێشتریش کردووە کە قاوە مرۆڤ لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی دەمار دەپارێزێت.


سەرچاوەکان



506 بینین