کاریگەریەکانی کەرە لەسەر تەندروستی دڵ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-23:42:00 - کۆدی بابەت: 2332
کاریگەریەکانی کەرە لەسەر تەندروستی دڵ

ناوه‌ڕۆك

کاریگەریەکانی کەرە لەسەر تەندروستی دڵ

کەرە《زبدە》 یەکێکە لە بەرهەمە شیرییەکان کە لە چەوری شیر و پێکهاتەکانی دیکەی ناوەوە شیر جیادەکرێتەوە، ئەمەش لەگەڵ خواردنی کوڵاو و سورەوەکراو یان بە کاڵی بە نانەوە دەخورێت.
لە دەیەکانی ڕابردوودا بەهۆی بوونی چەورییەکی زۆر لەکەرەدا بەهەڵە بە هۆکاری نەخۆشییەکانی دڵ ناویان دەبرد، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و توێژینەوە، ئێستا کەرە بە یەکێک لە خۆراکە تەندروستییەکان ئەژمار دەکات.
لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی زۆری کەرە لە چەوری پێکهاتووە بەجۆرێک کە یەک کەوچکی چێشت نزیکەی (١٠١) کالۆرییە کە بەرانبەرە بە کالۆری یەک مۆزی مامناوەند.
کەرە ٨٠٪ چەوری، ٢٠٪ی لە ئاو پێکهاتووە، کەرە لە بنەڕەتدا چەوری شیرە کە لە پرۆتین و کاربۆهیدرات جیاکراوەتەوە، ئەم دوو ماددە خۆراکییە یەکێکن لە دژوارترین ئەو ماددانەی کەتێکەڵاوی چەورییە و چوار سەد جۆر (ئەسیدی چەوری) لە خۆ دەگرێت، ٧٠٪ ئەم ڕێژەیەش لە ئەسیدی چەوری تێر و پڕ پێکهاتووە.

ماددەی ئاسن و ڤیتامینەکانی نێو کەرە:

کەرە پڕە لە ڤیتامین، بە تایبەت ئەو ڤیتامینانەی لەنێو چەوریدا تواونەتەوە، کە ئەمانەن:

١- ڤیتامین A: بەربڵاوترین جۆری ڤیتامینە کە لە کەرەدا بوونی هەیە، بەجۆرێک یەک کەوچکی چێشتی کەرە ١١٪ی پێداویستی جەستە دابین دەکات.

٢- ڤیتامین E: دژە ئۆکسانێکی بەهێزە لەنێو خۆراکی چەوردا دەست دەکەوێت.

٣- ڤیتامین B12: ئەم ڤیتامینە تەنها لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا دەست دەکەوێت وەک: هێلکە، گۆشت، بەرهەمە شیرەمەنییەکان.

٤- ڤیتامین K2: فەرمانی ئەم ڤیتامینە لەنێو جەستەدا بەرانبەرە نەخۆشییەکانی دڵ و ئێسک پارێزگاریان لێدەکات.


سەرچاوەکان



954 بینین