بانی ڕۆژئاوای عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-14:27:00 - کۆدی بابەت: 2422
بانی ڕۆژئاوای عێراق

ناوه‌ڕۆك

بانی ڕۆژئاوا

دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای عێراق، بە درێژبوونەوەی سروشتی بادیەی شام و بانی نیمچە دورگەی عەرەب دادەنرێت.
لە ڕووی پێکهاتنەوەش بە کۆنترین بەشەکانی ڕووی زەوی عێراق دادەنرێت کە لە چاخی جیۆلۆجییە دێرینەکاندا پەیدا بووە، ڕووی زەوییەکەی بە گشتی مەیلە و تەختە و هەندێ گردی نزمی تێدەکەوێت.
بانی ڕۆژئاوا کە ڕووبەری ٥٥٪ی ڕووی زەوی عێراق پێکدەهێنێت لەبەر فراوانی دەکرێنە چەند بەشێک:-

ناوچەی دۆڵەکان

کۆمەڵێک دۆڵ  لەخۆ دەگرێت و لە ڕۆژئاوا بەرەو ڕۆژهەڵات لێژن و لە ڕووباری فوڕات کۆتاییان دێت وەک دۆڵی حۆران و ئەبیەز، ئەو قەراغانەشیان کە لە ڕووباری فوراتەوە نزیکن چەند چاڵاییەکی گەورەی تێدایە و بوونەتە دەریاچە وەک حەبانیە و ڕەزازە. لەم دەڤەرەدا کانزایەکی زۆری وەک فۆسفات و گۆگرد و لمی شوشە هەیە.

ناوچەی بەردین

کە دەکەوێتە بەشی باشووری بانەکە و، سەر ڕووی بانەکە لە چینی بەردینی ڕووت پێکهاتووە بەهۆی کاری داماڵینی با و، نەبوونی بەرگی ڕووەکی، گرنگترین دیاردەی ئەم دەڤەرەش نزمایی (سەلمان)ـە.

بانی جەزیرە

کە دەکەوێتە باکووری ڕووباری فوڕات، بە گشتی لە باکوورەوە بەرەو باشوور لێژ دەبێتەوە، نزمایی (الثرثار) بە گرنگترین دیاردەی سروشتی ئەم دەڤەرە دادەنرێت.

بانە لێوار بڕاوەکان

کە چەندین مێرگی تێدایە وەک مێرگەکانی کوبەیسەر و ڕەحالیە کە لەم مێرگانەدا دارخورمای خۆرە و خەڵکیشی لێ نیشتەجێ بووە و مەڕ و ماڵاتیان ڕاگرتووە.

دەڤەری دوبدوبە

دەکەوێتە ئەوپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی بانەکە، بەشێوەیەکی گشتی ڕووەکەی تەختە و، لەو لم و خۆڵە پێک هاتووە کە باو گەردەلوول لە ناوچەکانی دەوروپشتیانەوە هێناویانە، دۆڵێکیش کە لەم دەڤەرەدا هەیە دۆڵی (باطن)ی قۆڵی فراوانە.


سەرچاوەکان



2399 بینین