گوێز ڕێگا لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-03:38:00 - کۆدی بابەت: 2453
گوێز ڕێگا لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت

ناوه‌ڕۆك

گوێز نایە‌ڵێ شێرپە‌نجە‌ی ڕیخۆڵە‌ بگریت تووشبوش چارە‌ دە‌كات

پزیشكان لە‌ نوێترین زانیارییە‌كان باس لە‌وە‌ دە‌كە‌ن، خواردنی گوێز لە‌ لایە‌ن ئە‌و كە‌سانە‌ی تووشی شێرپە‌نجە‌ی ڕیخۆڵە‌ گە‌ورە‌ بوون، ڕێگری لە‌ گە‌شە‌كردنی گرێی شێرپە‌نجە‌یی دە‌كات.
گوێز ئاڵوگۆڕ بە‌ سە‌ر بۆیە‌ڵ (جینات)ە‌كانی شێرپە‌نجە‌دا دێنێت و تا ڕادە‌یە‌ك بێ ھێزیان دە‌كات، ھە‌روە‌ھا خواردنی گوێز ماددە‌ی ئۆمێگا٣ لە‌ خانە‌كانی كۆئە‌ندامی ھە‌رس زیاد دە‌كات، ھە‌ر ئە‌مە‌ش ھۆكارێكە‌ بۆ ئە‌وە‌ گرێكانی شێرپە‌نجە‌ لە‌ گە‌شە‌ كردن بوە‌ستێت.
جێی باسە‌ ، پزیشكان ٢٥ ساڵ لە‌سە‌ر نە‌خۆشە‌كانی ڕیخۆڵە‌ توێژینە‌وە‌یان كردووە‌، تا بە‌م ئە‌نجامە‌ دڵخۆشكە‌رە‌ گە‌یشتوون، شێرپە‌نجە‌ی كۆئە‌ندامی ھە‌رس سێیە‌مین نە‌خۆشییە‌ مە‌ترسیدارە‌كانی جیھانە‌، دووە‌مین ھۆكاری مردنیش لە‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا شێرپە‌نجە‌ی ڕیخۆڵە‌ گە‌ورە‌یە‌.

ئە‌مانە‌ش گرنگترین سوودە‌كانی گوێزن

ــ بۆ چارە‌سە‌ری نە‌خۆشی باكردنی گە‌دە‌ و لە‌نێوبردنی كرمی گە‌دە‌.
ــ بۆ لە‌نێو بردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گە‌ڵای گوێز لە‌ لیترێك ئاودا بكوڵێنن و لە‌كاتی حە‌مامكردندا لە‌و ئاوە‌ كەڵك وە‌رگرن.
ــ ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی كە‌م خوێنیان ھە‌یە‌ پێستی سە‌وزی گوێز لە‌گە‌ڵ ئاودا و پاش خواردنی چێشت ڕۆژانە‌ پە‌رداخێك بخۆن.
ــ كاتی سكئێشە‌ گوێز بخۆن.
ــ مرە‌بای گوێز لە‌گە‌ڵ ھە‌نگوین بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ كێشی لە‌شیان ناسروشتیە‌، بۆ بە‌ھێزكردنی لە‌ش و ماسولكە‌كانیان بیخۆن.
ــ خواردنی گوێز لە‌گە‌ڵ مۆز و ھە‌نجیر كاریگە‌رە‌ لە‌سە‌ر بە‌ھێزبوونی مێشك.
تاكە‌ زیانی گوێز، بۆ كە‌سانی قە‌ڵە‌وە‌، نابێ بیخۆن چونكە‌ ڕێژە‌ی چە‌وری تێیدا زۆر. ڕۆژانە‌ تە‌نیا ٥ گوێز بخۆن چونكە‌ خواردنی زۆری گوێز كاریگە‌ری نە‌رێنی دروست دە‌كات.

پێكھاتە‌كانی گوێز

ھە‌ر پە‌رداخێك لە‌ كاكڵە‌ گوێز (١١٧ گرام) بە‌ گوێرە‌ی داتای وە‌زارە‌تی كشتوكاڵی ئە‌مریكا پێكھاتووە‌ لە‌مانە‌:

  • گە‌رمۆكی (كالۆریك):٧٦٥
  • چە‌وری: ٧٦,٣٠
  • چە‌وری تێركار: ٧,٢٦
  • كاربۆھیدرات: ١٦,٤
  • ڕیشاڵ(الیاف): ٧,٨
  • پرۆتینەكان: ١٧,٨٣
  • كۆلیسترۆڵ: ٠ (سفر)


سەرچاوەکان



633 بینین