هەوڵبدە لە توڕەییەوە مەخەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-20:46:00 - کۆدی بابەت: 2539
هەوڵبدە لە توڕەییەوە مەخەوە

ناوه‌ڕۆك

ھە‌وڵبدە‌ بە‌ توڕە‌یی نە‌خە‌ویت 

وە‌ك لە‌ پێشینان گوتراوە‌ كە‌ بە‌ توڕە‌یی نە‌چیتە‌ سە‌ر جێگە‌ بۆ نووستن، توێژینە‌وە‌یكی نوێی چینی دە‌ڵێت، كە‌ چوونە‌ سە‌ر جێگە‌ بە‌ توڕە‌یی بۆ نوستنێكی قووڵ یاریدە‌دە‌رە‌ بۆ ڕێكخستنی یادە‌وە‌رییە‌ نە‌رێنییە‌كان لە‌ مێشكدا، ئە‌وە‌ش وا دە‌كات كە‌ بە‌زە‌حمە‌ت ڕێیان پێبگریت و ھە‌ر لە‌مێشكدا دە‌مێنێتە‌وە‌.
توێژە‌ران دە‌ڵێن كە‌ ئە‌و ئە‌نجامە‌ ڕە‌نگە‌ سوودی لێ وە‌ربگریت لە‌ ڕوونكردنە‌وە‌ی زیاتر بۆ شێوانی دوای شۆك «PTSD»، زانایان بە‌ر لە‌ ئێستە‌ گوتویانە‌ كە‌ نوستن ڕۆڵێكی گە‌روە‌ی ھە‌یە‌ لە‌ دروستبوونی یادە‌وە‌ری ھە‌روە‌ھا ھۆكاریشە‌ بۆ ڕێكخستنە‌وە‌ی زانیارییە‌كان و تۆماركردنی یادە‌وە‌ری لە‌ڕێگە‌ی پرۆسە‌ی بە‌ھێزكردنی یادە‌وە‌ریدا.
یونژو لیو زانای چینی و ھاوە‌ڵانی لە‌ زانكۆی پە‌كین لە‌ با‌رە‌ی كاریگە‌ری نوستن و زیادكردنی توانای یادكردنە‌وە‌ بۆ سە‌ر كپكردنی یادە‌وە‌ری نە‌رێنی توێژینە‌وە‌یان كرد كە‌ بە‌شێكی گرنگی تە‌ندروستی دە‌روونیە‌، چونكە‌ چارە‌سە‌ر كردنی زانیاری و تۆمار كردنی لە‌ مێشك لە‌سە‌ر ئاستی درێژ یارمە‌تیمان دە‌دە‌ن بۆ فێربوون و لە‌ ھە‌ڵە‌كانمان و دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ كاریگە‌ریی سۆزداری لە‌سە‌ر مێشك.
لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌ كە‌ ٧٣ قوتابی گرتە‌وە‌ ئە‌وان لە‌سە‌ر لە‌بە‌ركردنی ٢٦ جوت وێنە‌ی نە‌رێنی و ڕوخساری بێلایە‌ن و لاشە‌ی ئاژە‌ڵ ڕاھێنران بە‌ مە‌بە‌ستی دروستبوونی یادە‌وە‌ریە‌كی نە‌رێنی لایان، جا لە‌ قۆناغی تاقیكردنە‌وە‌كە‌دا داوایان لێكرا كە‌ وێنە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ ڕوخسارەكان یاد بكە‌نە‌وە‌ و دوای ڕێستێكی كە‌م ڕووخاسارە‌ بێلایە‌نە‌كانیان نیشاندان و داوایان لێكرا بۆ نە‌ھێشتنی یادە‌وە‌ری وێنە‌كانی پێشوو لە ڕێگە‌ی لە‌بیركردنیان.
ئە‌نجامی توێژینە‌وەكە‌ لە‌ «Nature Communications» بڵاو كرایە‌وە‌، دە‌ریخست كە‌ مێشك لە‌كاتی نوستندا یادە‌وە‌ری ناخۆش زیاتر جێگیر دە‌كات، ئە‌وە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی پێكھێنانی چینێكی زیاتری زانیاری كە‌ ھۆكارە‌ بۆ بە‌ھێزكردنی زیاتری یادە‌وە‌ریە‌كان.
تیمی توێژینە‌وە‌ ڕایان گە‌یاند كە‌ لە‌حاڵە‌تی ڕێگری لە‌و پرۆسە‌ كرا بە‌ھۆی شێوانە‌كانی نووستن بۆ نموونە‌، ئە‌و یادە‌وە‌رییە‌ نە‌رێنی و ناخۆشە‌كان دە‌مێنێتە‌وە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌بیرچوونە‌وە‌ی شۆك كە‌ ئە‌وە‌ش تایبە‌تمە‌ندییە‌كە‌ لە‌ دوای ئە‌و حاڵە‌تە‌ كە‌ مرۆڤ دووچاری دە‌بێتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



582 بینین